تێناگەم ئەوە دەنگ کڕین بوو یان دەنگ فرۆشتن ؟
پێش کڕین دەنگی زیاتربوو 🤣
Hedi xoshnaw-هێدی خۆشناو
پەیجێکی گشتی هەواڵ و زانیاری نوێ .
11/10/2024
دزی فێڵزان ...
پیاوێکی بەتەمەن دوای ئەوەی مووچەکەی وەردەگرێت دەچێت بەپاص بگەڕێتەوە ماڵەوە لەناو پاصەکە تووشی دزێکی فێڵزان دەبێت و دزەکە تەواوی پارەکانی دەبات ، دواتر پیاوە بەتەمەنەکە دەیەوێت پارەی پاصەکە بدات ئەولا دەگەرێت نیە ئەولاتر دەگەڕێت هیچ پارەی پێنەماوە دزەکەش لەدواوە دەڵێت حاجی گیان لەهەستی بەڕێزت تێدەگەم خۆت بێدەنگ بکە من پارەکە دەدەم .😂
ڕێک پارتی و یەکێتی لەم دزە فێڵزانترن بەرامبەر بە میلەت ، مووچە و داهاتی ئەم هەرێمەیان هەمووی دزی ، کەچی چوار ساڵ جارێک دێن پەنجا شەست هەزارێک دەدەن بە هاوڵاتیان تا دەنگیان پێبدەنەوە . کە ئەسڵەن ئەم پارەیە زۆر لە پارەی ئەو دزە حەرامترە کە لە پیرە پیاوەکەی دزیووە ، بۆیە ژیانی هیچمان بەو بڕە پارەیە ناگۆڕێت و نەوابکەین خۆشمان بخەینە ژێر ئەو بارە قورسە ئەخلاقی و دینیەی کە بەهۆی دەنگەکانی ئێمەوە بەردەوامی بدەین بە حوکم و ئەو خراپەکاریانەی کە بەبەرچاوی ئێمەوە دەیکەن .
09/10/2024
کاریگەری بەرەی گەل ....
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دانیشتوانی گەرەکی شەهیدانی بالیسان هانایان بۆ بەرەی گەل هێنا کە کارەبای نیشتیمانیان کێشەی هەیە و چەندین ساڵە داوا دەکەن بۆیان چارەسەر ناکەن ، منیش پەیوەندیم بە هەڤاڵانی بەرەی گەل کرد لەڕێگەی کاک (هەرێم شێرە ) داواکاریەکەمان گەیاند بە (شێخ لاهور ) هەر ئەو دەقەیە وەڵامی دایەوە کە کەس و کاری شەهیدان نابێت لەم دۆخەدابن ، لەڕێگەی تیمێکی شارەزا سەردانی گەڕەکەکەمان کرد و تەواوی کەم و کوڕیەکانی تۆڕی کارەباکەمان دیاریکرد ، کە تێچووەکەی لە 7 بۆ 10 هەزار دۆلاربوو لەلایەن (کاک لاهور ) ڕەزامەندی لەسەر درا ، وەک ڕێکاری یاسایی پەیوەندیمان کرد بە فەرمانگەی چاکردنەوەی کارەبای بالیسان پێشوازییان لەم کارەمانکرد و دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بالیسانمان کرد بەڵام بەبیانوی ئەوەی کە لایەنی سیاسی نابێت دەست لەکاری حوکمەت بدات ڕێگەپێدانیان پێنەداین و بەڵێنیاندا بەزوترین کات چارەسەری بکەن ، خۆشبەختانە دوێنێ تەواوی گرفتەکانی کارەبای گەڕەکەکە چارەسەر کرا لەلایەن تیمەکانی بەشی چاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای بالیسان ، دەستی هەموو ئەو کەسانە خۆشبێت کە هەوڵی چارەسەری کێشەکەیاندا بەتایبەت فەرمانگەی چاکردنەوەی کارەبای بالیسان .
دووبارە بەڵێن بەخەڵکی دۆڵی بالیسان و دەڤەرەی خۆشناوەتی دەدەین ئێمە کار دەکەین لەسەر ئاستی کێشە گشتیەکان نەوەک تاک و لایەنگرانمان ، لەکاتێکدا حزبەکانیدی خەریکی شەڕە جنێو و پارە و دەنگ کرینن ئێمە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی دەڤەرەکەمان دەدەین ،
هەمیشە دەڵێین ئەوەی بەئەوان نەکرا "بەئێمە دەکرێت "
- هێدی خۆشناو .
لە بالیسان نرخ دادەندرێت بۆ دەنگی هاوڵاتیان ، بەپارەی دزراوی تەواوی خەڵکی کوردستان
دەنگت مەفرۆشە بەدز !
لە چەند ڕۆژی داهاتوو وردەکاری کڕینی دەنگ بڵاو دەکەمەوە .
27/09/2024
حوکمەتی هەرێم نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکات نرخەکەشی دادەبەزێنێت .
ساڵی پار نرخی بەرمیلک نەوتی بە 105 هەزار دابەشکرد.
ئەمساڵ دایبەزاند ،نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 104 هەزار .
ئەمەش گوماندەکرێت بۆ ڕازیکردنی خەڵکبێت بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەنەوە .
03/02/2024
لە سنوری قەزای شەقلاوە کامێرای پۆینت لەم شوێنانە جێگیرکراوە
28/01/2024
مامۆستایان لە کۆیە و رانیە بەردەوامن لەبایکۆت
21/01/2024
بەیانی دووشەممە بەنزینی حکومی لە بەنزینخانەی توتمە - بالیسان دابەش دەکرێت .
٢٢/١/٢٠٢٤
08/01/2024
کلاسیکۆ
08/01/2024
پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە
07/01/2024
بەیانی بەنزینی حکومی لەم شوێنانە دابەش دەکرێت
٨/١/٢٠٢٤
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Erbil
Irbil