20/09/2026
کوردی - عربی
بەشداریی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە لە بەیروت
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە پایتەختی لوبنان، بەیروت، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی نوێنەرانی سندیکا و یەکێتییە پەروەردەییە ئەندامەکان لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی، و بە ئامادەبوونی شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ـ عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە پێی خشتەی کار، ژمارەیەک بابەتی گرنگی ڕێکخراوەیی، پەروەردەیی و دارایی تاوتوێ کران، هەروەها بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی پێشوو و ڕێگا و شێوازەکانی پەرەپێدانی کاری ڕێکخراو و بەهێزکردنی ڕۆڵی لە بەرگریکردن لە مافەکانی مامۆستایان و پەروەردە لە وڵاتانی عەرەبی خرانە بەر باس.
بەشێکی گرنگ لە گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە سیستەمی ناوخۆی ڕێکخراو، مەرج و پێوەرەکانی ئەندامێتی و پابەندییە داراییەکانی سندیکا و یەکێتییە ئەندامەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پێویستی دانانی پێوەر و ڕێنمایی ڕوون بۆ ئەندامێتی، بۆ پاراستنی سروشتی پەروەردەیی و پیشەیی ڕێکخراو.
هەروەها ژمارەیەک پێشنیار سەبارەت بە پەرەپێدانی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراو و هاندانی ئەندامان بۆ پابەندبوون بە بەشداریکردنی دارایی خرانە بەر باس، بۆ ئەوەی بەردەوامی لە چالاکی و بەرنامە پەروەردەیی و سندیکاییە هاوبەشەکاندا دابین بکرێت.
یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە پڕۆژەی دامەزراندنی چاودێرگەی عەرەبی بۆ پەروەردە بوو، کە وەک یەکێک لە دەستپێشخەرییە نوێیەکانی ڕێکخراو تاوتوێ کرا. لەو چوارچێوەیەدا ڕەشنووسی سیستەمی تایبەتی چاودێرگەکە، ئامانجەکان، شێوازی کارکردن، شوێنی سەرەکی و مەرجەکانی ئەندامێتیی خرا بەر گفتوگۆ.
لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە چاودێرگەکە بتوانێت سوود لە شارەزایان و کەسانی خاوەن توانای زانستی، فکری و پەروەردەیی وەربگرێت، جا لە ناو ڕێکخراوە ئەندامەکان بن یان لە دەرەوەی ئەوان، بە مەبەستی بەهێزکردنی کاری توێژینەوە و چاودێریی پەروەردەیی.
بەشداربووان هەروەها گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوپشتی نێوان سندیکا و یەکێتییە پەروەردەییە عەرەبییەکان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە سایەی ئەو قەیرانە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی ناوچەکە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر مامۆستایان، قوتابیان و دامەزراوە پەروەردەییەکان هەیە.
لە مداخلەکاندا هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە کاری هاوبەشی پەروەردەیی و سندیکایی یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکان بۆ دروستکردنی تۆڕێکی عەرەبیی چالاکتر و هاوپشتتر، گۆڕینەوەی ئەزموون و بۆچوون، و پشتیوانیکردن لە مامۆستایان و سندیکاکان لە بەرامبەر ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ـ عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو و گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوکاری نێوان یەکێتی و سندیکا پەروەردەییە عەرەبییەکان و پەرەپێدانی کاری هاوبەش بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مامۆستایان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی دووپات کردەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە دوای بەڕێوەچوونی کۆنگرە و سیمیناری پەروەردەیی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە لە بەیروت هات، کە تێیدا ژمارەیەک بابەتی گرنگ، وەک گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد، پەرەپێدانی پرۆگرام و مەنهەجەکان، داهاتووی پیشەی مامۆستایەتی، پەروەردەی گشتگیر و هاوبەشی نێوان خێزان و قوتابخانە تاوتوێ کران.
انعقاد الاجتماع الأول للمجلس المركزي للمنظمة العربية للتربية في بيروت بمشاركة اتحاد معلمي كوردستان
عُقد اليوم الأحد 20 أيلول/سبتمبر 2026 في العاصمة اللبنانية بيروت الاجتماع الأول للمجلس المركزي للمنظمة العربية للتربية، بمشاركة ممثلي النقابات والاتحادات التربوية الأعضاء في المنظمة من عدد من الدول العربية، وبحضور وفد اتحاد معلمي كوردستان – العراق.
وناقش الاجتماع، وفق جدول الأعمال المقرر، جملة من القضايا التنظيمية والتربوية والمالية المرتبطة بعمل المنظمة، إلى جانب متابعة القرارات السابقة وبحث سبل تطوير أدائها وتعزيز دورها في الدفاع عن قضايا المعلمين والتعليم في البلدان العربية.
وشهد الاجتماع نقاشات موسعة بشأن النظام الداخلي للمنظمة وآليات العضوية والالتزامات المالية للنقابات الأعضاء، وضرورة وضع ضوابط ومعايير واضحة للانتساب، بما يحافظ على الطابع التربوي والمهني للمنظمة ويسهم في توسيع قاعدة المشاركة فيها.
كما جرى بحث عدد من المقترحات المتعلقة بتطوير الموارد المالية للمنظمة وتشجيع النقابات على تسديد التزاماتها، بما يضمن استمرارية النشاطات والبرامج التربوية والنقابية المشتركة.
ومن الموضوعات المهمة التي ناقشها المجلس مشروع إنشاء المرصد العربي للتربية بوصفه إحدى المبادرات الجديدة للمنظمة، حيث تم استعراض مسودة النظام الخاص بالمرصد، وأهدافه وآليات عمله ومقره، إلى جانب مناقشة شروط العضوية فيه وضرورة الاستفادة من أصحاب الكفاءات العلمية والفكرية والخبرات التربوية، سواء من داخل المنظمات الأعضاء أو من الخبراء المتخصصين.
وأكد المشاركون خلال مداخلاتهم أهمية تعزيز التضامن والتعاون بين النقابات التربوية العربية، ولا سيما في ظل الأزمات الاقتصادية والاجتماعية والسياسية التي تشهدها المنطقة وانعكاساتها المباشرة على المعلمين والطلبة والمؤسسات التعليمية.
كما شددت المداخلات على أن العمل النقابي والتربوي المشترك يمثل إحدى الأدوات المهمة لبناء شبكة عربية أكثر فاعلية وتضامناً، وتبادل الخبرات والمواقف، ومساندة النقابات والمعلمين في مواجهة التحديات المختلفة.
وشارك اتحاد معلمي كوردستان – العراق في الاجتماع ضمن وفده المشارك في نشاطات المنظمة العربية للتربية في بيروت، مؤكداً أهمية استمرار التعاون بين النقابات والاتحادات التربوية العربية، وتطوير العلاقات المشتركة بما يخدم حقوق المعلمين ويرتقي بالعملية التعليمية.
ويأتي الاجتماع في أعقاب انعقاد المؤتمر والندوة التربوية للمنظمة العربية للتربية في بيروت، والتي تناولت عدداً من الملفات المهمة، من بينها التحول الرقمي والذكاء الاصطناعي، وتطوير المناهج، ومستقبل مهنة التعليم، والتعليم الدامج، والشراكة بين الأسرة والمدرسة.