05/10/2026
يه كشه ممه و دووشەممە ( ٩/٢٧)(٩/٢٨)/٢٠٢٦
رۆژ و بەرواری سەرەوە
ئامادەیی شۆخ کچان، بە دڵێکی پڕ لە سوپاس و پێزانین، دەستخۆشی کاک محەمەد و برای دەکات، بە هاوکاری کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی مەلا ئۆمەر ، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە پاککردنەوە و ڕێکخستنی باخچەی قوتابخانە و لابردنی دار و پاشماوەکان.
ئەم هەنگاوە جوانە جگە لە پاراستنی ژینگە، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە جوانکردنی دیمەن و سیمای دەرەوەی قوتابخانە، چونکە ژینگەیەکی پاک و ڕێکوپێک، بەشێکی گرنگە لە جوانی و ناسنامەی دامەزراوەی پەروەردەیی.
دەستخۆش بۆ هەموو هەوڵ و هاوکارییە بە نرخەکانتان، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن.