06/10/2026
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگەی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەمرۆ ڕێکەوتی 2026/10/6 قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی مامۆستای بەڕێز دکتۆر (کاسترۆ سالم اکرم ) سەردانی پەیمانگەی دادوەریان کرد لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەی دادوەری ( دادوەر/د.عوسمان یاسین علی) پێشوازیان لێکرا دواتر بەڕێزیان وانەیەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە سیستەمی دادوەری و پێکهاتەکانی لە هەرێمی کوردستان ، هەروەها باسی کار و چالاکیەکانی پەیمانگەی دادوەری بۆ کردن . گفتوگۆ و پرسیار لەلایەن قوتابیان کرا بۆ زیاتر زانیاری ئاشنابوون بە پەیمانگەی دادوەری.