30/06/2020
لێژنەی ی.ق.ک زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
لێژنەی یەکێتی قــوتابیانی کوردستان زانکۆی لوبنانی فەر
30/06/2020
17/12/2018
پیــــــــــــــــرۆزبێـــــــــت
(۱۲/۱۷ ڕۆژی ئاڵای کوردستان )
مێژووی ئاڵای كورستان بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه،به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م شار و شاروشارۆچكه‌كانی كورستان ئه‌و ڕۆژە وه‌ك ڕۆژێكی نه‌ته‌وه‌ی به‌رز راگیرا.
بۆیه‌كه‌م جار پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له 17/12/1945 ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵاخانه‌ی شاره‌وانی مه‌هاباد به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رزكردوه‌و هه‌رچه‌نده پێشتر له داموده‌زگاكانی باشووری كوردستاندا ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كرا، به‌ڵام رۆژی 11-11-1999، په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ئاڵای كوردستانی په‌سه‌ندكرد و له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 2004 به بڕیاری ژماره 48 رۆژی 17 ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی به رۆژی ئاڵای كوردستان دانا.
له ساڵی 1999، په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 17ـی كانوونی یه‌كه‌م (17ـی 12)ـی هه‌موو ساڵێكی، وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كرد.
دیاریكردنی ئه‌و رۆژه به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه بوو له رۆژی 17/12/1946 له شاری مه‌هاباد، كه مانگێك به‌ر له راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان، كه له شاری مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردستان دیاری كرا و مسته‌فا بارزانی، رێبه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سوپاسالاری كۆمار، دیاری كرا، هه‌ڵكرا.
ئاڵای كوردستان به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته ئاڵای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان و نیشانه و ره‌نگه‌كانیشی دیاری كراوه.
هه‌روه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئاڵای كوردستان لاكێشه‌یه و پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌یه‌تی و دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر سێ لاكێشه‌ی یه‌كسان.
لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و هێمایه بۆ شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، لاكێشه‌ی ناوه‌ڕاست سپییه و هێمایه بۆ ئاشتیخوازیی گه‌لی كوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هه‌روه‌ها لاكێشه‌ی خواره‌وه سه‌وزه و هێمایه بۆ كشتوكاڵ و ژینگه‌ی كوردستان.
خۆرێك، كه به یاسا دیاری كراوه، له ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌یه و هێمایه بۆ به‌رده‌وامیی ژیان و جه‌ژنی نه‌ورۆز.
به‌پێی یاساكه، جگه له‌و ره‌نگ و هێمایانه نابێ هیچ نووسین یان ره‌نگ و وێنه‌یه‌كی دیكه بخرێته سه‌ر ئاڵای كوردستان.
06/12/2018
لێژنەی ی.ق.ک زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بەیانیان و ئێواران
06/12/2018
ئەمڕۆ چوار شەممە رێكەوتی ٢٠١٨/١٢/٥ بەئامادەبوونی بەرێزان سەرۆكایەتی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی و راگری كۆلێژی ئەندازیاری و زانستی كومبیوتەر
بەمەبەستی وەرگرتنیان بەشداریمان کرد لە بەخێر هاتنی قوتابیانی قۆناغی یەكەم
هەر لە درێژەی ئەم مەراسیمەدا وتاری هەر یەک لە بەرێزان دکتۆ (عمر نوردینی )سەروکی زانکو بە وەکالەت و بەرێز دکتور (ئەمین راگری) کولێژی ئەندازیاری و زانستی کومپیوتەر و وتاری قوتابیان لە لایەن هەڤالانی لێژنەی نوێنەرایەتی ی ق ك خوێندرایەوە
پیروزبای خومان ئاراستەی قوتابیانی قوناغی یەکەمی ئەم زانکویە بەرێزە دەکەین هیواخوازین بتوانن چوار سالی پر بەرهەم و سەرکەوتن تومار بکەن .
دەست خوشییەکی گەرمی بەرێزان سەروکایەتی زانکو و راگر و ماموستاو بەرێزەکان دەکەین کەهیشە هاوکارو و پالپشتی قوتابیان بوینە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Erbil
Irbil
44001