25/09/2026
🥇 شانازییەکی تری ئامادەیی ناوداران لە گۆڕەپانی وەرزشیدا! 🏊♂️
بەوپەڕی شانازییەوە، قوتابی بەهرەمەندی ئامادەییەکەمان (ئۆسا ئەردەلان) کە یاریزانی هەڵبژاردەی مەلەوانی هەولێرە، کۆمەڵێک دەستکەوتی گەورە و زێڕینی لەسەر ئاستی شاری هەولێر بەدەستهێناوە.
ئۆسای پاڵەوان لە ماوەی ڕابردوودا ئەم ئەنجامە نایابانەی تۆمارکردووە:
🏆 پاڵەوانیەتیی مەلەوانی یانەکانی هەولێر و دەوروبەری (ساڵی ٢٠٢٥):
🥇 پلەی یەکەم – پەپوولە مەلە
🥈 پلەی دووەم – سینگەمەلە
🥈 پلەی دووەم – باسکە مەلە
🏆 پاڵەوانیەتیی مەلەوانی کراوە لەسەر ئاستی هەولێر و دەوروبەری (ساڵی ٢٠٢٦):
🥈 پلەی دووەم – سینگەمەلە
🥈 پلەی دووەم – پەپوولە مەلە
لە دوای ئەم درەوشانەوەیە، ئۆسا وەکو یاریزانی هەڵبژاردەی مەلەوانی هەولێر دەستنیشان کرا. بەم دواییانەش بۆ ماوەی یەک هەفتە لەگەڵ هەڵبژاردەی هەولێر بەشداری لە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە شاری (دهۆک) کرد، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی تواناکانی.
🎯 لە ئێستاشدا، پاڵەوانەکەمان لە ئامادەکارییەکی چڕدایە بۆ بەشداریکردن و کێبڕکێکردن لە پاڵەوانیەتیی مەلەوانی یانەکانی (کوردستان و عێراق).
ئێمە لە کارگێڕی ئامادەیی ناوداران، هەمیشە پاڵپشت و هاندەری بەهرە و توانای قوتابییەکانمانین لە هەموو بوارەکاندا. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ بۆ ئۆسای خۆشەویست دەخوازین! 💙👏