Ronia Kindergarten Page - Bahrka

Ronia Kindergarten Page - Bahrka Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Ronia Kindergarten Page - Bahrka, Education, Irbil.

ئەمڕۆ بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێى 2018ى زاینی باخچەکەمان باخچەى منداڵانی ڕۆنیا ئاهەنگێکی خنجیلانەى بۆ گوڵەکانى باخچەکەمان ساز...
02/01/2018

ئەمڕۆ بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێى 2018ى زاینی باخچەکەمان باخچەى منداڵانی ڕۆنیا ئاهەنگێکی خنجیلانەى بۆ گوڵەکانى باخچەکەمان ساز کرد ...
جێگاى خۆشحاڵیمانە کە مندالان فرە دڵخۆشبوون.

14/12/2017پارکی پێشمەرگەلە درێژەى چالاکییەکانى باخچەکەمان دوێنی 14/12/2017 منداڵانی باخچەکەمان بە گەشتێک سەردانى پارکی پ...
15/12/2017

14/12/2017
پارکی پێشمەرگە

لە درێژەى چالاکییەکانى باخچەکەمان دوێنی 14/12/2017 منداڵانی باخچەکەمان بە گەشتێک سەردانى پارکی پێشمەرگەیان کرد کە لە پارکەکە بە ئەنجامدانى چەندان یاریی چالاکی پەروەردەیی رۆژەکەیان بەسەربرد.
Peshmarga

Suzan Sofy

۲۲/۱۱/۲٠۱۷ رۆژی لەدايك بونی کاکە دەڤەر تەمەن درێژ بيت گولەکەی باخچە
06/12/2017

۲۲/۱۱/۲٠۱۷
رۆژی لەدايك بونی کاکە دەڤەر تەمەن درێژ بيت گولەکەی باخچە

پەیامی باخچەى منداڵانی ڕۆنیا سەبارەت بە گەشتى ئەمڕۆى سەنتەرى STAY AND PLAYدایکان و باوکانى خۆشەویست یەكێك لە چالاكی و وا...
06/12/2017

پەیامی باخچەى منداڵانی ڕۆنیا سەبارەت بە گەشتى ئەمڕۆى
سەنتەرى STAY AND PLAY
دایکان و باوکانى خۆشەویست
یەكێك لە چالاكی و وانەی پراكتیكی بۆ منداڵ گەشت کردنە بۆ شوێنە كۆمەڵایەتیەكان بەمەبەستی گەشەكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانیان و فێركردنی بەهامرۆیی و کردارییەکان بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ .... بۆئەم مەبەستە ئەمڕۆ لەگەڵ منداڵەكانى باخچەکەمان باخچەى منداڵانی ڕۆنیا گەشتمان ئەنجامدا بۆ شاری یاری لە (سەنتەریSTAY AND PLAY ) ڕۆژێكی زۆر خۆشمان بەسەربرد ...
بە گشتى منداڵ زۆر حەز لە گەشت دەکات بۆیە سوودەكانی گەشتی منداڵان لەم خاڵانە روون دەکەینەوە:
1. هەست كردنی منداڵەكە بەسەربەخۆیی و دوور لەباوانی و بەهاوكاری كەسانێك كە متمانەی پێانە دەتوانێت ڕەفتاربكات و كاروباری خۆی هەڵسووڕێنێ.
2. پەیوەندیە مرۆییەكانی كارا دەكات.
3. متمانەی بەخۆی و تواناكانی زیاد دەبێت و هەست بەبەرپرسیارێتی دەكات ئەگەر بۆ چەند سەعاتێكی كەمیش بێت.
4. ڕزگاربوونی لەچاودێریی بەردەوامی كەسوكاری و هەست كردن بەسەربەخۆیی تەواوی خۆی.
5. لە گەشتێکی لەم شێوەیەدا پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانی بەهێز دەبێت و كارامەیی هزریی تازەش بەدەست دەهێنێت.
6. گیانی سەركێشی بەهێز دەكات و لەڕوو بەڕوو بوونەوەی ژیان ئازا و بوێری دەكات.
جگە لەم خاڵانەى سەرەوە ئەو وانە کردارییانەى ئەمڕۆ درایە منداڵان لەمیانەی ئەم گەشتەمان ئەوەبوو:
ئەو منداڵانەی كە بەردەوام هەرچی ویستوویانە بۆیان كڕاوە و هەرگیز پێیان نەگوتراوە (نا) ئەمرۆ تێگەیشتن پێویستە ( نا ) قبول بكەن بەواتای ئەوەی دەیانەوێ‌ ناكرێ هەموویان بۆ دابین بكرێ‌ هیوادارم ئێوەش لای خۆتان ناوەناوە داواكاریەكانیان ڕەت بكەنەوە و تێیان بگەیەنن هەندێ‌ شت لەتواناتان نیە بۆیان بكەن و دەبێ‌ ئەوانیش پێداگری نەكەن هیوای تەمەنی درێژ و ژیانیكی خۆش و ئاسوودە بۆ ئێوەو منداڵە چاوگەشەکانتان.
باخچەى منداڵانی ڕۆنیاى ناحکومی
لە شارەدێی بەحرکە
26/11/2017

Shaem
Suzan Sofy
Meriwan Rashid

جەژنی لەدایکبوونی ڕابیر پیرۆزبیتئەمڕۆ منداڵانى باخچەکەمان باخچەى منداڵانی ڕۆنیا لەسەنتەری Stay and Play كاتێكی خۆشیان بە...
06/12/2017

جەژنی لەدایکبوونی ڕابیر پیرۆزبیت
ئەمڕۆ منداڵانى باخچەکەمان باخچەى منداڵانی ڕۆنیا لەسەنتەری Stay and Play كاتێكی خۆشیان بەسەربرد ....
باوكی ڕابیر ئامادەكاری ڕۆژی لەدایك بوونی ڕابیری كردبوو ئاهەنگەكەمان گواستەوە ئەوێ‌ ڕۆژی لەدایك بوونی ڕابیر پیرۆزبێت و هەمووساڵێك بەخۆشی.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ronia Kindergarten Page - Bahrka posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category