Rizgary High school 1966

Rizgary High school 1966 Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rizgary High school 1966, Education, 30 m Street, Irbil.

قوتابییەکی سەرکەوتووی ئامادەییەکەمان بەمشێوەیە وەفاو ڕێزو پێزانینی خۆی بۆ ئامادەیی ڕزگاری کوڕان و مامۆستا قەدرگرانەکانی ...
22/10/2025

قوتابییەکی سەرکەوتووی ئامادەییەکەمان بەمشێوەیە وەفاو ڕێزو پێزانینی خۆی بۆ ئامادەیی ڕزگاری کوڕان و مامۆستا قەدرگرانەکانی دەردەبڕێت ...
‎قُم لِلمُعَلِّمِ وَفِّهِ التَبجيلا
‎كادَ المُعَلِّمُ أَن يَكونَ رَسولا

:السلام علیکم ورحمة الله وبركاتە ...
مامۆستایانی قەدرگرانم سەری ڕێز و نەوازە بۆ ئێوەی
زەحمەتکێش و ماندوو نەوی دەکەم.
ئێوە بوونە قودوەیەک نەک بۆ من بۆ هەزارەها قوتابی
“کە لە ئێوەوە فێری دین و ئەخلاق و پەروەردە و
شەخسیات بووین،،وە لە لایەنی عیلم و زانست
دەتوانم ناوی ئێوە بهێنم بە مەنبەعی پیاو دروست کردن
بەو مانایەی کە تاکێکی چاکەخواز و دڵسۆز بونیاد بنێن
“چوار ساڵی خوێندنم لەم قوتابخانەیە وەک و چوار
ڕۆژ وابوو کە وەها هەست دەکەم لەگەڵ چاوتروکانێک
ڕۆیی،، گەورەترین دەستکەوت و غەنیمەتم ناسینی
ئەو مامۆستا ئازیزانە بوو کە پێیان ئاشنا بووم
کە تاوەکو ئێستا من تەنها بە لایەنی “مامۆستا” حیسابم
نەکردوون بەڵکو وەک«مـــام» حیسابم کردوون
ئەوەندەی ئەوان کاریگەریان لەسەر من هەبووە
لەوەیە کەسی نزیکیشم ئەوەندە کاریگەری نەبوبێت
لەسەرم،، هیوادارم ڕۆژێک بتوانم چاکەیان بدەمەوە
خزمەتیان بکەم دەستی ماندوو بوونیان ماچ دەکەم،،

«خوای گەورە لە چاکەکاران حیسابیان بکات لە ڕۆژی
مەحشەر»
Rizgary High school 1966

ئەمڕۆ چوارشەمە بەروای ٨/ ١٠ / ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری ئامادەییەکەمان و دەستەی کارگێڕیی و یاریدەدەران سەردانی ب...
08/10/2025

ئەمڕۆ چوارشەمە
بەروای ٨/ ١٠ / ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری ئامادەییەکەمان و دەستەی کارگێڕیی و یاریدەدەران سەردانی بەڕێز پارێزەر ( سفین یاسین ) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێریان کرد .. سوپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی و کە بەڕێزییان خۆی دەرچووی ئامادەیی ڕزگارییە وە وەک وەفایەک بۆ ئامادەییەکەمان بەڵێنیدا هەموو هەولێک بدات بۆ پاڵپشتی و بەرەو پێشچوونی ئامادەییەکەمان .
سوپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ پاڵپشتی و هاوسۆزیان بۆ ئامادەییەکەمان جێگای ڕێزە.

ڕاگەیاندنی سۆشیڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاری کوڕان

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٥ / ١٠ / ٢٠٢٥ چەند وتەیەک و ڕێنمایی و هاندانی قوتابیانی ئازیز لەلایەن بەڕێوەبەری ئامادەیەکە...
05/10/2025

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٥ / ١٠ / ٢٠٢٥
چەند وتەیەک و ڕێنمایی و هاندانی قوتابیانی ئازیز لەلایەن بەڕێوەبەری ئامادەیەکەمان مامۆستا ( شمال ابوبکر ) دەستی پێ کردوو، چەند ڕێنمایەک و هاندانی قوتابیانی دەوامی پۆلی (١٢) زانستی و وە هەروەها دەوامی پۆلەکانی ( ١٠ ) و ( ١١ ) زانستی بە جیا کرا لەسەرتایی دەست پێکردنی ساڵی نوێ خوێندن بە باشترین شێوە خۆیان بۆ خوێندن ئامادە بکەن و وە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ئازیزی قوتابخانەکەمان هاوکاربن، وە هیوای سەرکەوتن و باشتریان بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتوویاندا و وە سەرکەوتنی گشت قوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان دەخوازین لە هەرسێ قۆناغەکانی خوێندنیاندا و وە هیوای نمرەی بەرز و جێگای شانازی ئامادەییەکەمان بن.

ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان - پێشەنگ لە خوێندن

چاڵاکیەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو خاوێن کردنەوە و چاکردنی ڕەحلەی شکاو و وە کۆبوونەوە لەگەڵ تەواوی قوتابیان بۆ ڕێکخستنەوەی دەو...
25/09/2025

چاڵاکیەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو خاوێن کردنەوە و چاکردنی ڕەحلەی شکاو و وە کۆبوونەوە لەگەڵ تەواوی قوتابیان بۆ ڕێکخستنەوەی دەوام و وە کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایان و هاتنی ( ١٠٠ ) رەحلە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە ، وە هەندێ چالاکی تر. سوپاس بۆ یاریدەدەران و مامۆستایان و قوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان.
ڕاگەیاندنی سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان

ئاگاداری گشت قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12 زانستی   ئامادەییەکەمان دەکەینەوە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 24/9/2025  کاتژم...
23/09/2025

ئاگاداری گشت قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12 زانستی ئامادەییەکەمان دەکەینەوە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 24/9/2025 کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تاوەکو ١١:٠٠ ی نیوەڕۆ سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنەوە ناسنامەی
بە کارهێنەری زانکۆلاین کۆد و ووشەی نهێنی .

تێبینی .. ئەبێت قوتابی خۆی ئامادە بێت و لە ئەگەری ئامادە نەبوونی قوتابی ناسنامەی نیشتیمانی خۆیان و قوتابیەکەیان پێبێت واتە ( کارتی نیشتیمانی ) بە پێچەوانەوە و کۆدەکە نادرێتەوە.
لەگەڵ ڕێزدا..... .

ئامادەیی ڕزگاری کوڕان

شاندێکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئامادەیی رزگاری دەکاتڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢...
23/09/2025

شاندێکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئامادەیی رزگاری دەکات

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢-٩-٢٠٢٥ شاندێکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئامادەیی رزگاری کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن بەرێوەبەر و مامۆستایانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەوڵەکانیان لە پێناو بەرجەستەبوونی ئاشتی و پێکەوەژیان و کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی بیری ئاشتیخوازی لە کوردستاندا.
جێگەی باسە رێکخراوی (Global Peace Foundation) ساڵانە پرۆگرامی گۆڕانکاری لە پەروەردە بۆ زۆرێک لە وڵاتان پێشکەش دەکات و لە بەرنامەیاندایە لە کوردستان بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو بەرنامەیە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.

ڕاگەیاندنی سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان

دابەشکرنی پەرتووکی قۆناغەکانی ( ١٠ ) ، ( ١١ ) ، ( ١٢ ) لە لایەن دەستەی کارگێڕیی و مامۆستایانی ئازیز و خۆشەو یستی ئامادەی...
22/09/2025

دابەشکرنی پەرتووکی قۆناغەکانی ( ١٠ ) ، ( ١١ ) ، ( ١٢ )
لە لایەن دەستەی کارگێڕیی و مامۆستایانی ئازیز و خۆشەو یستی ئامادەییەکەمان. بە ناوی دەستەی کارگێڕیی ودەستی خۆشی لە سەرجەم مامۆستایانی ئامادەییەکەمان دەکەین ، کە خۆنەویستانە لە خزمەتکردنی قوتابخانە و قوتابیان بەردەوامن و بەبێ جیاوازی .
ڕاگەیاندنی سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢١ / ٠٩ / ٢٠٢٥لەگەڵ ساتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ چەند ...
21/09/2025

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢١ / ٠٩ / ٢٠٢٥

لەگەڵ ساتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ چەند وتەیەک و ڕێنمایی و هاندانی قوتابیانی ئازیز لەلایەن بەڕێوەبەری ئامادەیەکەمان مامۆستا ( شمال ابوبکر ) دەستی پێ کردوو، چەند ڕێنمایەک و هاندانی قوتابیانی دەوامی پۆلی (١٢) زانستی و وە هەروەها دەوامی پۆلەکانی ( ١٠ ) و ( ١١ ) زانستی بە جیا کرا لەسەرتایی دەست پێکردنی ساڵی نوێ خوێندن بە باشترین شێوە خۆیان بۆ خوێندن ئامادە بکەن و وە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ئازیزی قوتابخانەکەمان هاوکاربن، وە هیوای سەرکەوتن و باشتریان بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتوویاندا و وە سەرکەوتنی گشت قوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان دەخوازین لە هەرسێ قۆناغەکانی خوێندنیاندا و وە هیوای نمرەی بەرز و جێگای شانازی ئامادەییەکەمان بن.

ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان - پێشەنگ لە خوێندن

ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٢٠٢٥/٠٩/١٩ لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی قوتابخانەکەماندا، دەست کرا بە بۆیەکردنی پۆلەکان و قوتابخانە بە...
19/09/2025

ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٢٠٢٥/٠٩/١٩
لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی قوتابخانەکەماندا، دەست کرا بە بۆیەکردنی پۆلەکان و قوتابخانە بە ناوی دەستەی کارگێری قوتابخانە و مامۆستایان و قوتابیان بە پێویستی دەزانین سوپاسی هاوکارانمان دەکەین هەڵسان بۆ بۆیەکردنی ئامادەییەکەمان ، کە ئامادەییە بۆ پێشوازیکردنی قوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان.

ڕاگەیاندنی سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان

ســــاڵی نوێی خوێندن پیرۆزە لە گشتت مامۆستایان و قوتابیانی ئازیزئاگاداری گشت قوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان دەکەینەوە. ...
18/09/2025

ســــاڵی نوێی خوێندن پیرۆزە لە گشتت مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز
ئاگاداری گشت قوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان دەکەینەوە. ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٥/٠٩/٢١ یەکەم زەنگی قوتابخانە لێدەدرێت.
ڕۆژانی دەوام لەقوتابخانەکەمان بەم شێوەییە:

◀️ڕۆژانی یەک شــەممە و دووشـەممە و سێ شەممە
پۆلەکانی ( ١٠ ) و ( ١١ ) دانی نێوەڕۆیانن واتە وانەی یەکەم کاتژمێر ( ١:٠٠ ) نیوەڕۆ دەست پێدەکات.
وە ڕۆژانی و چوارشەممە و پێنج شەممە دانی بەیانیانن کاتژمێر ( ٨:٠٠ ) بەیانی وانەی یەکەم دەست پێدەکات.

◀️ دەوامی پۆڵی ( ١٢ )

ڕۆژانی یەک شــەممە و دووشـەممە و سێ شەممە
پۆڵی ( ١٢ ) دانی بەیانیانن کاتژمێر ( ٨:٠٠ ) بەیانی دەست پێدەکات.
وە ڕۆژانی و چوارشەممە و پێنج شەممە دانی نیوەڕۆیانن کاتژمێر ( ١:٠٠ ) نیوەڕۆ وانەی یەکەم دەست پێدەکات.

سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاری کوڕان

ئەمڕۆ چوارشەمە  ڕێکەوتی ١٧/ ٩ /٢٠٢٥هەر لە درێژەیی چالاکیەکانی هەڵمەتی پاکردنەوە و شوشتنی ئامادەییەکەمان، (ئامادەیی ڕزگار...
17/09/2025

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ١٧/ ٩ /٢٠٢٥
هەر لە درێژەیی چالاکیەکانی هەڵمەتی پاکردنەوە و شوشتنی ئامادەییەکەمان، (ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان) ئەمڕۆ بەیارمەتی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان و بەشێک لەقوتابیانی ئازیزی ئامادەییەکەمان ، بۆ جاری دووەم هەڵمەتەکە بەردەوام بوو. زۆر سوپاسی بەڕێز (حاجی ستار ) بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاریی و شارەوانی( یەک ) دەکەین ،کە هەڵسان بە دابینکردنی تانکەری ئاو بۆ پاکردنەوە و شووشتنی ئامادەییەکەمان ، سوپاسی ماندوبوونییان دەکەین بۆ خزمەتکردنی ئامادەییەکەمان.

ڕاگەیاندنی سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاری کوڕان

بەناوی دەستەی کارگێڕیی و  مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەییەکەمان  سوپاسی بەڕێز کاک ( کارزان نیازی )  خاوەنی کۆمپانیایی ( ...
15/09/2025

بەناوی دەستەی کارگێڕیی و مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەییەکەمان سوپاسی بەڕێز کاک ( کارزان نیازی ) خاوەنی کۆمپانیایی ( صدف ) بۆ پێداویستیەکانی ناو ماڵ دەکەین کە هەڵسان بە دابینکردنی ( مێز و کورسی ) کە ژمارەیان ( ١٢٠ ) دانەیە بۆ هۆڵی ئەزموونی ئامادەییەکەمان ، وە دابینکردنی ( ٢ ) سمارت بۆرد ( صبورەی زیرەک ) وە سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاندەر و پیشتیوانن بۆ خزمەتکردن و باشترکردنی کوالیتی خوێندن لە ئامادەییەکەمان.💐

دووشەممە ٢٠٢٥/٠٩/١٥

ڕاگەیاندنی سۆشیاڵ میدییایی ئامادەیی ڕزگاریی کوڕان

Address

30 M Street
Irbil

Telephone

+9647504557095

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rizgary High school 1966 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Rizgary High school 1966:

Shortcuts

Share