26/05/2026
کوردی | English | عربي
کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ جەژنی قوربان لە هەموان پیرۆز دەکات و هیوای ئارامی و ئاسایش بۆ کوردستان دەخوازێت…
جەژنی قوربانتان پیرۆز
"Kodo Educational Foundation wishes everyone a happy Eid al-Adha and hopes for peace and security for Kurdistan…
Happy Eid al-Adha"
مجمع كودو التربوي يهنئ الجميع بمناسبة عيد الأضحى المبارك، ويتمنى الأمن والأمان لكوردستان...
عيد الأضحى مبارك عليكم جميعاً.
25/05/2026
کۆبوونەوەی کۆتایی ساڵ و چنینەوەی بەرهەم و لوتکەی وەفاداری
لەنێوان دیوارەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ، کاتێک لاپەڕەی کۆتایی ئەم ساڵەمان هەڵدایەوە، هەستەکانمان ئاوێتەیەک بوون لە شانازی و شادی. ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆتایی ساڵی ستافەکەمان تەنها بۆ کۆتایی هێنان نەبوو، بەڵکو ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەو خێزانە گەورەیە بوو، کە ناوی "کۆدۆ" لە دەوری یەک کۆی کردوونەتەوە.
ئێمە بە شادییەوە ماڵئاوایی دەکەین، چونکە ئەمڕۆ دەستەکانمان پڕن لە بەرهەمی شیرین; بەرهەمی ئەو هەموو شەونخونی و ماندووبوونەی، کە لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی زانستخواز خەرجمان کرد. دەبینین کە چۆن تۆوی ئەو زانستەی چاندوومانە لەناو هەست و دڵی ڕۆڵەکانماندا چەکەرەی کردووە. ئەمەیە گەورەترین سەرکەوتن و شادی بۆ مامۆستا، کە بە سەربەرزییەوە وێستگەیەکی تر تێدەپەڕێنێت.
سوپاس بۆ یەکە بەیەکەی ئێوەی مامۆستا و هاوکارانی ئازیز، کە بە دڵسۆزیی خۆتان 'کۆدۆ'تان کردە ناوەندێکی پڕ لە وزە و داهێنان. دڵنیابن ئەم دابڕانە تەنیا جەستەییە؛ ئەو یادگارییە جوانانەی پێکەوە درووستمان کردن، بۆ هەمیشە لە دڵماندا وەک چرا ڕوناکی دەدەن.
ماڵئاواییەکەمان پڕە لە ئومێد، پڕە لەو شادییەی، کە شایستەی مرۆڤە دڵسۆزەکانە. بەرەو پشوویەکی شایستە و داهاتوویەکی گەشتر.
24/05/2026
پۆلی ١٢، یەکجارە لەژیاندا؛ بۆیە لەگەڵ باشترینەکان دەست پێبکە!!
هەموو ساڵێک ناوی یەکەمەکان دەبیستیت، بەڵام ئەمساڵ کاتی ئەوەیە ناوی "تۆ" ببیسترێت!
بەهێزترین ستافی هاوینەی پۆلی ١٢ لێرەن، بۆ ئەوەی هەموو نھێنییەکانی سەرکەوتنت فێر بکەن.
پۆلی١٢ تەنها ساڵێک نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئیرادەیە. باشترین کات بۆ دەستپێکردن ئێستایە!
ئێمە بە بەهێزترین ستافی مامۆستایانەوە، خولی هاوینەی پۆلی ١٢ ڕادەگەیێنین. بۆ ئەوەی لە زستاندا بێ خەم بیت و نیوەی ڕێگاکەت بڕیبێت، وەرە و با لەم هاوینەدا باشترین مامۆستاکان ببنە رێنیشاندەرت.
بۆچی هاوین لەگەڵ ئێمە دەستپێدەکەیت؟!!
وەبەرهێنان لە کاتدا: پێش هاتنەوەی قوتابخانە پڕۆگرامەکان تەواودەکەیت.
کەشێکی ئارام و فێنک: لە گەرمای هاویندا، ژینگەیەکی گونجاو و پڕ لەچێژت بۆ دابیندەکەین.
تەکنیک: نوێترین تەکنیكی وەڵامدانەوەی پرسیارە وەزارییەکان.
ئیتر مەترسە لە پۆلی ١٢، چونکە پشتیوان بە خودا و بە هاوکاری ستافە بەتواناکەمان، سەرکەوتن مسۆگەرە.
ناوتۆمارکردن کراوەیە و کاتی کەممان لەبەردەستە.
قوتابخانە هاوینەکەمان لە(٢٠٢٦/٦/٢) دەستپێدەکات تاکو (٢٠٢٦/٩/٢)، کە ماوەی ٣ مانگە…
0750 981 4545 - 0750 982 4545
23/05/2026
ئەنجامی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی بازنەی دووەم، سێیەم و ئامادەیی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ ڕاگەیندرا
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، ئەنجامی کۆتایی ساڵی بازنەکانی دووەم، سێیەم و ئامادەیی کۆمەڵگەکەمان ڕاگەیەنرا؛
کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ باوەڕی وایە هەر سەرکەوتنێک، خاڵی وەستان نییە؛ بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ گەشەکردن، درەوشانەوە و بنیادنانانی داهاتوویەکی باشتر و پر لە هیوا.
پیرۆزبایی لە هەموو قوتابییە سەرکەوتووەکانمان و خێزانە ئازیز و پشتیوانەکانیان دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو مامۆستا دڵسۆز و ماندوونەناسانە دەکەین، کە بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی و ئەرکناسی، هاوبەشی جوانی و شکۆداری ئەم ساڵ و ڕۆژانەیان بوون.
23/05/2026
پۆلی ١٢، یەکجارە لەژیاندا؛ بۆیە لەگەڵ باشترینەکان دەست پێبکە!!
هەموو ساڵێک ناوی یەکەمەکان دەبیستیت، بەڵام ئەمساڵ کاتی ئەوەیە ناوی "تۆ" ببیسترێت!
بەهێزترین ستافی هاوینەی پۆلی ١٢ لێرەن، بۆ ئەوەی هەموو نھێنییەکانی سەرکەوتنت فێر بکەن.
پۆلی١٢ تەنها ساڵێک نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئیرادەیە. باشترین کات بۆ دەستپێکردن ئێستایە!
ئێمە بە بەهێزترین ستافی مامۆستایانەوە، خولی هاوینەی پۆلی ١٢ ڕادەگەیێنین. بۆ ئەوەی لە زستاندا بێ خەم بیت و نیوەی ڕێگاکەت بڕیبێت، وەرە و با لەم هاوینەدا باشترین مامۆستاکان ببنە رێنیشاندەرت.
بۆچی هاوین لەگەڵ ئێمە دەستپێدەکەیت؟!!
وەبەرهێنان لە کاتدا: پێش هاتنەوەی قوتابخانە پڕۆگرامەکان تەواودەکەیت.
کەشێکی ئارام و فێنک: لە گەرمای هاویندا، ژینگەیەکی گونجاو و پڕ لەچێژت بۆ دابیندەکەین.
تەکنیک: نوێترین تەکنیكی وەڵامدانەوەی پرسیارە وەزارییەکان.
ئیتر مەترسە لە پۆلی ١٢، چونکە پشتیوان بە خودا و بە هاوکاری ستافە بەتواناکەمان، سەرکەوتن مسۆگەرە.
22/05/2026
هاوینی منداڵەکەت ڕەنگاوڕەنگ بکە
لەگەڵ خولی هاوینەی کۆدۆ
ئایا دەزانن گەورەترین مەترسی لەسەر ئاستی زانستی منداڵەکەتان، ئەو سێ مانگەی هاوینە، کە مێشک "خەوی" لێ دەکەوێت!؟ لە جیاتی ئەوەی منداڵەکەت لەنێوان چوار دیواری ماڵ و لەبەردەم ساردی و بێدەنگی شاشەی مۆبایل و ئایپادەکاندا کاتەکانی بکوژێت، بیهێنە بۆ جیهانێک کە پڕە لە ژیان، پڕە لە ڕەنگ و داهێنان!
لە "کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ" ئێمە هاوینمان کردووەتە هەوێنێک بۆ بنیادنانی کەسایەتی. لای ئێمە، قوتابی تەنها وانەکانی ناخوێنێت، بەڵکو فێری ئەوە دەبێت چۆن ببێتە سەرکردە، چۆن بە متمانەوە بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی قسە بکات.
بۆچی ئێمە؟ چونکە ئێمە تەنها "وانە" ناڵێینەوە، بەڵکو " هیوا و ئارەزوو" بۆ فێربوون لەناو دڵی منداڵەکەتدا دەچێنین. ئێمە ژینگەیەکمان خوڵقاندووە، کە منداڵەکەت تێیدا هەست بە خۆشی دەکات و هەموو ڕۆژێک بە پەرۆشەوە دێتەوە بۆ لامان.
هەر بۆیەش چاوەڕوانی ڕۆڵەکانمان دەکەین تا هاوینیان بەباشترین شێوە بەسەربەرن.
بۆ ناو تۆمارکردن سەردانمان بکەن، یاخود پەیوەندی بەو ژمارانەی خوارەوە بکە:
0750 982 4545 📲
0750 981 4545 📲
ناونیشان:
سۆران _ شەقامی کاوە (حەریق) _ تەنیشت قائیمقامیەتی سۆران
__________
Registration continues
"We will comfort your imagination by building your children's personalities"
Kodo Educational Foundation
Contact us:
0750 982 4545 📲
0750 981 4545 📲
Address:
Soran - Kawa Street
21/05/2026
خانەوادەی کۆدۆ، لە نێوان پیتەکانی زانست و ڕەنگەکانی سرووشتدا.
لەناو جوانییەکانی سرووشتدا، بۆ ساتێک پێنوسەکانمان دانا و ڕوومان کردە باوەشی میهرەبانی سرووشت. گەشتەکەمان تەنها پشوویەک نەبوو، بەڵکو چرکەساتێکی زێڕین بوو بۆ قووڵکردنەوەی ئەو هاوڕێیەتییە ڕاستەقینەیەی، کە لە “کۆمەڵگەی کۆدۆ”پێکەوەمان دەبەستێتەوە.
ئێمە لێرە تەنها هاوکار نین، بەڵکو هاوڕێی تەمەن و هاوسەفەری ڕێگەی یەکترین. ئەو هاوڕێیەتییەی کە لە ناوەڕاستی ماندووبوونی وانەکاندا دەبێتە هێز و پاڵپشت و، لێرەش لە باوەشی سرووشتدا دەبێتە پێکەنینێکی دڵسۆزانە و یادگارییەک کە قەت کۆن نابێت.
ئەم ساتە خۆشانە دەبنە وزەیەکی نوێ بۆ ڕۆحمان، تا بە گوڕوتینێکی زیاتر و بە دڵێکی ئاوێتەی میهرەبانییەوە، پێکەوە بەردەوام بین لە چاندنی تۆوی زانست و هاوڕێیەتی لە دەروونی نەوەکانی دواڕۆژدا.
21/05/2026
بەوێنە؛
بەشێکی تر لە وێنەی قوتابییانی ئازیزی بازنەی یەکەم و خانەوادە و مامۆستا بەڕێزەکانیان لە مەراسیمی وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦…
20/05/2026
کوردی | English
ئەنجامی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی بازنەی یەکەم لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆدا ڕاگەیندرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ئاهەنگێکی پڕ لە شانازی و خۆشیدا، ئەنجامی کۆتایی ساڵی بازنەی یەکەمی کۆمەڵگەکەمان ڕاگەیەنرا؛
ئەو قۆناغەی کە تێیدا ماندووبوون، هیوای گەورە و هەوڵی بەردەوامی قوتابییەکانمان و مامۆستایانیان بووە هۆی سەرکەوتنێکی شایەن و شایستە بە خانەوادەکانیان.
لە ناو ڕووناکی ئەو ساتانەدا، قوتابییەکانمان بە دیاری و خەڵات ڕێزلێنران، و وێنەی یادگاریش وەک گواستنەوەی جوانی ئەم بیرهوەرییانە تۆمار کرا.
کۆمەڵگەی کۆدۆ پێی وایە هەر سەرکەوتنێک کۆتایی نییە، بەڵکو دەستپێکی ڕێگایەکی نوێیە بۆ درەوشانەوە و دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر.
پیرۆزبایی لە هەموو قوتابییە سەرکەوتووەکانمان و خێزانە پشتیوانەکانیان دەکەین و سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا دڵسۆزانەیان دەکەین کە بە خۆشەویستییەوە بەشداربوون لە جوانکردنی ئەم ڕۆژە تایبەتەیان.
Final Results of the First Cycle for the 2025-2026 Academic Year Announced at Kodo Educational Foundation
On Wednesday, May 20, 2026, in a ceremony filled with pride and joy, the final results for the first cycle of our foundation were announced. This marks a stage where the hard work, high hopes, and continuous efforts of our students and teachers culminated in a well-deserved success, worthy of their families.
Amidst the brightness of these moments, our students were honored with gifts and awards, and souvenir photos were taken to capture the beauty of these unforgettable memories.
"Kodo Foundation believes that every success is not an end, but rather the beginning of a new journey toward shining brighter and building a better future."
We extend our warmest congratulations to all of our successful students and their supportive families, and we express our deep gratitude to all the dedicated teachers who lovingly contributed to making this special day so beautiful.