24/05/2026
ئەنجامەکانی کۆتایی هەوڵی یەکەمی قوتابیان بۆ سمستەری بەهارە ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨:٠٠ـی ئەمشەو لە سیستەمی زانیاری قوتابی ( SIS) بەردەست دەبێت.
تێبینی: گازاندەکان لەناو سیستەم بەردەستە دوای ئەنجامەکان تا ڕێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٦
لینک ئەنجامەکان https://sis.soran.edu.iq/home.php
بەڕێوبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆ
23/05/2026
بڵاوبونەوەی توێژینەوەیەکى زانستی
بەڕێز (م.ی. شوان ئهحمهد باپیر) مامۆستا لە بەشەکەمان، توێژینەوەیەکی هاوبەشی لە گۆڤارى
مجلة مركز بابل للدراسات الانسانية، ژمارە (٥)، بەرگی (١٦)، لهژێر ناونیشانی ( ڕاگواستنی زۆرە ملێی ئەرمەنییەکان بۆ باشووری کوردستان ( ١٩١٥- ١٩٢٣) بڵاوكرایەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە، کرتە لە سەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
https://bcchj.uobabylon.edu.iq/index.php/bcchj/en/article/view/2618
بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمان دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای بەرهەمی زانستیی زیاتریان بۆ دەخوازین.
09/05/2026
بڵاوبوونەوەی بەشی یەکەمی وتارێکی زانستی (پ.ی.د. موحەممەد گەڵاڵەیی) مامۆستا لە بەشەکەمان بە ناونیشانی:(ڕەوشی ئایينی و زانايانى قەزای ئامێدی 1811-1914ز لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا-بەشی یەکەم)، لە گۆڤاری ڕامان، خولی چوارەمی، ساڵی بیست و نۆیەمینی لە ژمارە (٣٤٣)ی ئاداری ٢٠٢٦، لە لاپەڕە ١٣١-١٤١ بڵاوبۆتەوە
شایانی باسە گۆڤاری ڕامان، گۆڤارێکی مانگانەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە، دەزگای ڕامان لە شاری ھەولێر چاپ و بڵاوی دەکاتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە، دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://raman-media.net/wp-content/uploads/2026/05/r21.pdf
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای بەرهەمی زانستیی زیاتریان بۆ دەخوازین.
07/05/2026
بڵاوبونەوەی وتارێکی بەرێز(پ.ی.د. موحەممەد گەڵاڵەیی) مامۆستا لە بەشەکەمان، بەناونیشانی(یادداشتی (29)كهسایهتی شاری كۆیه بۆ سوڵتان مهحموودی دووهمی عوسمانی له ئهیلوولی 1823ز: له ژێر ڕۆشنایی بهڵگهنامهیهكی ئهرشیڤی عوسمانیدا)، لە گۆڤاری دۆكیۆمێنت، ژمارە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦، لە لاپەڕە ٧٥-٨٦. بڵاوکراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە، کرتە لە سەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
https://academia.edu/resource/work/127504829
وێڕای دهستخۆشی سهرۆكایهتی بهشی مێژوو، هیوای سهركهوتن و بهردهوامی بۆ ماموستای ناوبراو دهخوازین.
04/05/2026
گەشتی زانستی قوتابیان
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٦ بەشی لێکۆڵینەوە ستراتیجییە مێژوویی و شوێنەواری و کەلتوورییەکان لە چوارچێوەی بابەتەکانی دەروازەیەک بۆ زانستە شوێنەوارییەکان و شارستانیەتی کۆنی کورد، بەسەرپەرشتی بەڕێزان م.صلاح الدين باقى و م. مهدی جلال، گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان /ئێواران بۆ ئەشکەوتی شانەدەر ڕێکخست، مەبەست لەم گەشتە ئاشناکردنی قوتابیان بوو بە شارستانیەت و مێژووی کۆنی کوردستان و ناوچە شوێنەواریەکان.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشەوە سوپاسی ڕاگرایەتی فاکەڵتیی ئاداب و سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگیان لەپێناو ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆقوتابیان، لە هەمان کاتدا سوپاس بۆ مامۆستایانی بابەت و سەرپەرشتی گەشتەکە.
04/05/2026
بڵاوبونەوەی توێژینەوەیەکى زانستی بەڕێز (پ.ی.د رسول محمد رسول) مامۆستا لە بەشەکەمان، توێژینەوەیەکی لە گۆڤارى توێژەر- له زانكۆی سۆران، ژمارە (٧)، لهژێر ناونیشانی (بارودۆخی سیاسی ڕواندز لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٦٣)بڵاوكرایهوه.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە، کرتە لە سەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
https://journals.soran.edu.iq/index.php/Twejer/article/view/1825/1058