28/09/2026
ياریدەدەری سەرۆكی زانكۆ هۆلەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی بەسەركردەوە.
ئەمڕۆ ڕێكکەوتی ٢٨ـی ٩ـی ٢٠٢٦ “ پ.د. شەریف مولود شەریف” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی “ م. هەرێم حیدر قادر “ بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمان و وەرگێڕان هۆلەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی (Round 24)ی بەسەركردەوە.
جێگای باسە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لە نزیكەوە لە ڕەوشی قوتابیاین و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پرسی.
تاقیكردنەوەكان لە ڕۆژی شەممە دەستیپێكردووە و تا ڕۆژی پێنجشەمە ڕێكکەوتی ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت كە تێیدا 359 کەس لە قوتابییانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی نازناوی زانستی بەشدارن .
بەهیوای سەركەوتن بۆ گشت بەشداربووان