Shyaw Private School قوتابخانەى شياوى تایبەت

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Shyaw Private School قوتابخانەى شياوى تایبەت

Shyaw Private School  قوتابخانەى شياوى تایبەت Shyaw private school for learning students
(1)

04/10/2026

إعطاء دور المعلّمة لطلاب الصف السادس لمراجعة الموضوعات 📚

04/10/2026

پێدانی ڕۆڵی مامۆستا بە قوتابیان بۆ بوونی متمانەی زیاتر لای قوتابیان مان 🌸
م•زهراء

04/10/2026

وانەی کوردی
بەشداری پێکردنی قوتابیەکان لە شیکارکردنی چالاکییەکان
پۆلی سێیەم
م : تارا صلاح

04/10/2026

وێنەی رەنگاوڕەنگ بە تەنیا ڕەنگ و هێڵ نین؛ تەختەیەک لە خەیاڵ و ئەوینن کە پیتی «ر» زیندوو دەکەنەوە.
کاتێک پیتی «ر» دەست لەو ڕەنگە گەشانە دەدات، وەک بڵێی دەنگی ڕێواسی شاخەکان، بریقەی ڕووبار لەژێر تیشکی خۆر، و نەرمی ڕێحانە دەهێنێتە ئاراوە. ئەم پیته بەم وێنە ڕەنگینانەوە بوەتە پردێک لە نێوان وشە و هەست؛ وشەیەک کە نەک هەر دەخوێندرێتەوە، بەڵکو وەک تابلۆیەکی ڕووناک هەستی پێدەکرێت و ڕۆح ئاوەدەر
دەکاتەوە.

م. داستان حسن

04/10/2026

دڵخۆشکردنی قوتابیان ئەرکی سەرەکیمانە

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوەبە بۆنەی ٥ی ئۆکتۆبەر (ڕۆژی جیهانیی مامۆس...
04/10/2026

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە
بە بۆنەی ٥ی ئۆکتۆبەر (ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان) و ٦ی ئۆکتۆبەر (ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی ئازیز و دڵسۆزی نیشتمانمان، بەتایبەتمەندی مامۆستایانی ماندوونەناسی پڕۆژە پەروەردەیییەکانمان دەکەم.
مامۆستا تەنها گوێزەرەوەی زانیاری نییە، بەڵکو ئەندازیاری هزر و ڕێنوێنیکاری نەوەکانی داهاتووە. پەیامی ئێوە پەیامێکی پیرۆزی مرۆڤایەتییە؛ چرایەکە بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگەی نادیار و داڕشتنی بناغەی کۆمەڵگەیەکی زانستپەروەر، پێشکەوتوو و نیشتمانپەروەر.
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، دووبارە سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم بۆ هەموو ماندووبوون، قوربانیدان و بەخشندەیییە بێسنوورەکانتان ئاراستە دەکەم کە ڕۆژانە پێشکەشی ڕۆڵەکانی ئەم خاکەی دەکەن. ئێوە سەرمایەی بنەڕەتیی هەموو دەستکەوتێک و کۆڵەکەی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردەن.
دەستی ماندوونەناستان بەگەرمی دەگوشم؛ هیوای تەندروستییەکی باش، سەربەرزی و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. ڕۆژتان پیرۆز و هەمیشە لە لووتکەدابن.
لەگەڵ ڕێز و پێزانیندا،
مامۆستا سەیفەدین ئیبراهیم شەریف
خاوەنی پڕۆژەکانی قوتابخانەکانی (هەنگاو - فریشتە - های هۆپ - شیاو)

04/10/2026

ئێرە گۆڕەپانی ململانێی ڕۆحەکانە—فڕینی ئازایانەی یاریزانێکە بۆ گەیشتن بە مەحاڵ، ڕامالینی ئارەقەی ماندووبوونە بە دەستێک کە بڕیاری داوە هەرگیزاوهەرگیز بێئومێد نەبێت. کاتێک تۆپەکە وەک برووسکە زەوی دەپێکێت، یاریگاکە نابێتە تەنها شوێنی خاڵێک... دەبێتە مەملەکەتی ڕژانی فرمێسکی خۆشی و هەڵچوونی بێسنووری خۆشەویستی بۆ سەرکەوتن!

04/10/2026

“Tell me and I forget. Teach me and I remember. Involve me and I learn.”
Mrs:Lina

04/10/2026

هەر شەکاوە بێ ئاڵاکەمان

04/10/2026

قوتابییە خۆشەویستەکانم، هەر یەکێکتان هیوایەکی گەورەی داهاتوون. بە زانست و ڕەوشت و هەوڵدان، دەتوانن ڕۆژێک ببنە مایەی شانازیی خۆتان و خێزان و کۆمەڵگەکەتان.

Address

هەولێر ـ هەڤاڵان پشت مزگه‌وتی به‌هه‌شت
Irbil
44001

Telephone

+9647509645455

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shyaw Private School قوتابخانەى شياوى تایبەت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category