26/10/2025
لێبوردن و ڕاسپاردن
بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پڕۆفیسۆر دکتۆر کامەران یونس و گشت سەرۆک بەشەکانی کۆلێژو یاریدەدەری ڕاگر،گۆڕانکاری لە پۆستی سەرپەرشتیاری کۆلێژ کرد
بە لێبوردنی بەڕێز( پڕۆفیسۆر دکتۆر بەختیار صابر محمد ) لە پۆستی سەرپەرشتیاری کۆلێژ کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
بە دانانی بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مازن عبدالخالق عثمان ) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە لە پۆستی ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری بە وەکالەت
30/01/2025
سڵاو و رێز بەرێزان
سەبارەت بەم رێنمایەی سەرەوە پێویستە لە هەمان خێزان بن واتە ئەگەر خوشک و برابن نابی هاوسەرگیریان کردبیت، کە نووسراو بەرز دەکەنەوە وردبینی بکەن ئەگەر کوڕ یان کچ خێزانداربێت نابێت نووسراوی بۆ بەرز بکەنەوە.
لەگەڵ رێزدا
24/12/2024
مەرج و ڕێنماییەکانی تایبەت بە خوازیارانی خوێندنی باڵا بو وەرزی خوێندنی 2024-2025
هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێشچونی ئاستی زانستی گشت قوتابیەکی بەڕێز.
12/12/2024
وەزارەتى دارایى حکومەتى هرێمى کوردستان گشتناندى بۆ سەرجەم دام و دەزگاکانى حکومەت ناردووە سەبارەت بەو فەرمانبەرانەى کە تەمەنیان بۆ خانەنشینى دەبیت بە ٦٠ سال گەر ئەمە جێبەجێ بکرێت ئەوە نەک دەرگاى دامەزراندن بۆ فەرمانبەرانى گرێبەست بەلکو بۆ کرێ رۆژانەو تەنانەت دەرچوانى دانەمەزراویش دەکرێتەوە پشکی شێریش بەر دەرچوانی کولێژی بەڕێوبردن و ئابوری دەگرێتەوە، بە گویرەى زانیارى سەرەتایى نزیک ٢٠ هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێت، وە ماوەى گەرانەوە ١٥ رۆژ دیارى کراوە
30/11/2024
پیروزبایی لە سەرجەم قوتابیانی خوێندنی پاڕالێل.
27/11/2024
ئەنجامدانی سۆمپۆزیۆم
لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرپەرشتیاری کۆلێژ بەشی زانستی دارایی و بانک سۆمپۆزێۆمێکی ئەنجامدا بەناونیشانی ( خوێندنەوەیەکی زانستی بۆ پڕۆژەی هەژماری من ) لەلایەن هەریەک لە
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە ولی
دکتۆر شێرزاد احمد
مامۆستا هۆژدار مصطفى
مامۆستا فەرهەنگ عبدالکریم
14/11/2024
ئەمڕوو ئەو قوتابیە بەڕێزانەمام هەڵسان بە دووبارە ڕێکخستنەوەی یاریگای توپی باڵە لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابوری بەسەرپەرشتی هەڤاڵمان بەڕێز:عبدالخالق زاهیر
سوپاس بۆ ئەو قوتابیانەی کە بە بچوکترین شێوەش بێت خزمەت بەکۆلێژەکەمان دەکەن.
هەربەڕێزێ ویستی بچێتە ماو گروپی باڵەی کولێژ سەردانی لینکی خوارەوەی گروپی یاری تۆپی باڵەی کولێژ بکات.
https://t.me/+qTRG8lkwNgMxMWVi
04/11/2024
پێداویستیەکانى تۆمارکردنى لە کولێژی بەڕێوەبردن و ئابوری،قوتابیانى قۆناغى یەکەم بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥
١- بڕوانامەى ڕەسەنى پۆلى دوانزدەى ئامادەیى پەسەندکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە.
٢- پشکنینى پزیشکى ( بەمەرجێک لە بنکەى تەندروستى زانکۆ ئەنجامدرا بێ)
٣- کارتى نیشتیمانى ( یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە )ى ڕەسەن لەگەڵ کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ
٤- کارتى زانیارى ( ڕەسەن ) یاخود پشتگیرى موختار لەگەڵ کۆپى ڕەنگا و ڕەنگ
٥- پسولەى خۆراک رەسەن ( کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
٦- وێنەى معاملات ( ٦ دانە )
٧- پاسپۆرت ( ئەگەر هەبێت )
٨- دەستەبەرى قوتابى (کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیریەک لە فەرمانگەکەى بھێنى کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرا بیت وە پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابیەکە بکرێت لە پشتگیریەکە وە هەروەها خودى کەفیل ئامادە بێت لەکاتى خۆ تۆمارکردنى قوتابى یاخود هێنانى دەستەبەرى ( کفالە) لە دادنووس .
٩- بەڵێنامەى قوتابی
١٠- پسولەى خۆ تۆمارکردنى قوتابیانى وەرگیراو بە زانکۆڵاین .
١١- پسولەى قیستى یەکەم بۆ وەرگیراوانى پاڕاڵێل ( کۆلێژ )
١٢ – بڕینى پسولەى دارایی وەکو بارمتە (تأمین ) بۆ قوتابیانى وەرگیرا و بە سیستەمى زانکۆڵاین بەمەبەستى نیشتەجێ لە بەشەناوەخۆیى.
١٣- بڕینى پسولەى دارایى بۆ قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمى پاڕاڵێل
١٤- پسولەى دارایی بۆ دروستکردنى ناسنامەى قوتابى
١٥- کۆپیەک لەو زانیاریانەی کە پێشکەشتکردوە لە ڕێگەی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمێڵەکەت دەگەڕێتوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و ئابوری
31/10/2024
رۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
18/06/2024
بسم الله الرحمن الرحيم ﴿ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾ صدق الله العلي العظيم
زوور بەداخەوە هەواڵی کوچی دوایی ڕاگری کولێژمان دکتور (دلێر موسی) هەمومانی تاساند،داواکارین لە خوای گەورە پێگەومەکانی کوچکردوو بو بەهەشتی بەرین شادبکات انشاللە و تعالی.