کوڕ و کچانی ئاداب و زمان ᎯᎠᎯᏰ Ꮿ ᏃᎷᎯᏁ

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کوڕ و کچانی ئاداب و زمان ᎯᎠᎯᏰ Ꮿ ᏃᎷᎯᏁ

کوڕ و کچانی ئاداب و زمان ᎯᎠᎯᏰ Ꮿ ᏃᎷᎯᏁ پەیجێکی تایبەت بە قوتابیانی کۆلێژی ئاداب و زمان.

16/09/2026

بەیانیتان باش ئازیزانی پەیج 🥰
بەهیوای ڕۆژێک خۆش بۆ هەمووان.
ئەم پۆستە کاتژمێر ٩:٣٨ بەیانی کراوە ، لە چ کاتێک گەیشتە تۆی گوڵ 🌸 🌹
#جگەرخوێنم ゚

یەڵا جەماعەتی دەوامێ 😁 باسێکی ئەمڕۆی دەوامما بۆ بکەن 😁 ئەگەر وێنەی کۆلێژتان لەلایە بۆمانی بنێرن بەناوی خۆتانەوە پۆستی دە...
15/09/2026

یەڵا جەماعەتی دەوامێ 😁 باسێکی ئەمڕۆی دەوامما بۆ بکەن 😁
ئەگەر وێنەی کۆلێژتان لەلایە بۆمانی بنێرن بەناوی خۆتانەوە پۆستی دەکەین 🌹

ئەمڕۆی دەوام چۆن بوو 😁؟ هاوڕێیە نزیکەکەت هاتبوو ؟
14/09/2026

ئەمڕۆی دەوام چۆن بوو 😁؟
هاوڕێیە نزیکەکەت هاتبوو ؟

ڕۆشتن بۆ زانکۆ ؟یەکەم ڕۆژی دەوام چۆن بوو 😁 ؟یان ئێوەش جەماعەتی ١ی مانگی ١٠ ن ؟؟
13/09/2026

ڕۆشتن بۆ زانکۆ ؟
یەکەم ڕۆژی دەوام چۆن بوو 😁 ؟
یان ئێوەش جەماعەتی ١ی مانگی ١٠ ن ؟؟

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣/٩/٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی دەوامی زانکۆیە ئیتر پیاسەکانی ئێرە دەست پێدەکاتەوە و هاوڕێ و کەسە ئازی...
12/09/2026

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣/٩/٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی دەوامی زانکۆیە
ئیتر پیاسەکانی ئێرە دەست پێدەکاتەوە و هاوڕێ و کەسە ئازیزەکانمان لێرە دەبینینەوە .
بیری کێت کردووە تاگی بکە و بەیادی جاران پیاسەکانتان لێرە بکەنەوە 😁
#جگەرخوێنم

26/08/2026

ئاگاداری بۆ قوتابییانی پۆلی 12 و پەیمانگە وەرزشییەکان

دەرفەتێکی زێڕین بۆ ئەو قوتابییانەی خەون بە بەدەستهێنانی داهاتوویەکی سەرکەوتووەوە دەبینن لە بوارەکانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.

ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و دەرچووانی پەیمانگە وەرزشییە حکومی و ناحکومییەکان دەکەینەوە، لەبەر داواکاری زۆری قوتابییان و بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر، وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر درێژکرایەوە.

سەرجەم ئەو قوتابییانەش کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەبووە، مژدەیان پێدەدەین دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردان بکەن و فۆڕمی پێشکەشکردن وەربگرن.

دوا کات بۆ وەرگرتنی فۆڕم، ڕۆژی چوارشەممە 2026/9/2 دەبێت.

ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: 1ـی 9 دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە،بیری کێ ئەکەی تاگ...
24/08/2026

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: 1ـی 9 دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە
،
بیری کێ ئەکەی تاگی بکە 😁؟

 #ئاگاداری هاوڵاتیان لە رووەکێکی مەترسیدار ئاگادار دەکرێنەوە بۆ سەرجەم جوتیارانمان ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی سنووری لقی ...
22/05/2026

#ئاگاداری
هاوڵاتیان لە رووەکێکی مەترسیدار ئاگادار دەکرێنەوە

بۆ سەرجەم جوتیارانمان ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی سنووری لقی کشتوکاڵی مەخموور دەکەینەوە:

کە ئەگەر ئەم ڕووەکەتان دۆزیەوە پەیوەندی بە بەشی کشتوکاڵی مەخمورەوە بکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ لەناوی بەرین .
ئەم ڕووەکە بریتییە لە داتورا (Datura stramonium) کە بە "شمشاڵی شەیتان" یان "سێوی شەیتان" ناسراوە.

لێرەدا چەند زانیارییەکی سەرەکی لەبارەیەوە دەخەینەڕوو: ڕووەکێکی زۆر ژەهراویە مادەی کیمیایی مەترسیداری وەک ئەترۆپین و سکۆپۆلامین لەخۆدەگرێت و هەموو بەشەکانی ژەهراوین، بەتایبەتی تۆو و گەڵاکانی.

مەترسییە تەندروستییەکان: خواردنی دەبێتە هۆی وەسوەسەی توند و لەدەستدانی هۆشیاری و وشکبوونەوەی دەم و فراوانبوونی بیلبیلەی چاو و لێدانی خێرای دڵ و دەتوانێت ببێتە هۆی مردن .

وەسفکردنی ڕووەکەکە: گوڵێکی گەورە و سپی لەشێوەی شمشاڵەو بەرەکەی دڕکاویە .

دابەشبوون: بە شێوەیەکی گشتی وەک گژوگیایەکی کێوی لە ناوچە جێهێڵراوەکان و کێڵگەکان و بەدرێژایی ڕێگاکان گەشە دەکات.

هۆبەی کشتوکاڵی مەخموور
کەسوکارتان ئاگادار بکەنەوە

30/03/2026

خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان بووە ئۆنڵاین !
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕێكارەكانی تەواوكردنی پرۆسەی خوێـندن بەشێوازی ئۆنڵایـن و دیجیتاڵی:

ئاماژە بە كۆبوونەوەی نا ئاسایی ژمارە (٢) ی ساڵی (٢٠٢٦)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٩/3/٢٠٢٦) بەشێوە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بفەرمون بە وەرگرتنی ڕێكارەكانی تەواوكردنی پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بەم شێوەیەی خوارەوە.
١- پڕۆسەی خوێندن لە ڕێكەوتی (٣٠/٣/٢٠٢٦) بەشێوەی ئۆنلاین و دیجیتاڵی لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە، بە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیشەوە.
٢- دەسەڵات دەدرێتە زانكۆ و پەیمانگەكان بەپێی شوێنی جوگرافی و تایبەتمەندی بەشە زانستییەكان بۆ گرتنەبەری هەر شێوازێكی خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی و بەكارهێنانی یەكێك لە پلاتفۆرمە ستانداردە جیهانییەكان.
٣- سەرەڕای خوێندنی ئۆنلاینی ڕاستەوخۆ، زانكۆ و پەیمانگەكان پێویستە تەواوی وانەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەسەبەر بكەن لەسەر ئەو پلاتفۆرمەی كە بەكاری دەهێنن بۆ وانە وتنەوە.
٤- كۆلیجە پزیشكییەكان جگە لەو بابەتانەی كە بە ئۆنلاین وەریدەگرن، بۆ وانە پراكتیكی و تیۆرییەكانی تر دەتوانن بچنەوە ناو نەخۆشخانەكان و بەردەوامی بەخوێندن بدەن.
٥- ئەو وانانەی كە بەشێوەی ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ دەگوترێنەوە، پێویستە لەكاتی دەوامی فەرمی و خشتەی وانەكانی ڕۆژانە دابن، واتە نابێت بخرێنە دوای دەوامی فەرمی و شەوان.
٦- سەبارەت بە وانە پراكتیكییەكان، ئەو وانانەی كە دەكرێت لەڕێگەی ئۆنلاین بوترێنەوە بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەكان، ئەوا بەشێوەی ئۆنلاین دەگوترێنەوە، ئەو وانە پراكتیكیانەشی كە پێویستی بەناو كەمپەس دەبێت، زانكۆ چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هەفتەكانی دواتر دەكەن بۆ ئەوەی لەكاتی ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە لەناو كەمپەس وانەكان بوترێنەوە.
٧- سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان، پێویستە لەسەر زانكۆ و پەیمانگەكان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكە بەپێی خشتەیەكی گونجاو بۆ هەر كۆلیج و بەشێكی زانستی تاقیكردنەوەكان ڕێكبخرێن، بەمەرجێك ڕەچاوی هاتوچۆی خوێندكارانی دەرەوەی شار بكرێت، لەهەمان كاتیشدا خشتەی كۆلیجەكان لەیەك كاتدا نەبن، ئەمەش بەمەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی ناو زانكۆ و بەشە ناوخۆییەكان.
٨- كۆڕسی خولەكانی پێداگۆجی و سەنتەرەكانی زمان بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبن.
٩- گفتوگۆی نامەكانی (ماستەر، دكتۆرا) هەروەك پێشتر وەزارەتمان بڕیاری لەبارەوە دابوو، تەنها سەرۆك و ئەندامانی لیژنە و سەرپەرشتیار و توێژەر ئامادەی گفتوگۆكە دەبن.
١٠- بەڕێوەبەرایەتی ئایتی لەسەرۆكایەتی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكان لەم ماوەیەدا بەردەوام بەئەركی خۆیان هەڵسن بۆ چارەسەكردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی بۆ كۆلێج و بەشەكان و هاوكاری كردنی خوێندكاران و قوتابیان.
١١- بۆ هەر پرسێك كە دێتە پێشەوە و لەم گشتاندنەدا ئاماژەی پێنەكراوە، ئەوا زانكۆ و پەیمانگەكان پەیوەندی بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ناو دیوانی وەزارەت دەكەن بەمەبەستی ڕێوشوێنی كردنیان.

١٦ ڕۆژ پشووە ڕاگەیەندراوی هاوبەش: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران  ، لە ...
06/03/2026

١٦ ڕۆژ پشووە
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کوڕ و کچانی ئاداب و زمان ᎯᎠᎯᏰ Ꮿ ᏃᎷᎯᏁ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category