14/02/2015
گەشت وگوزاری شوێنەواری
لەهەرێمی كوردستانی عێراق زیاتر لە 3500 شوێنەوار هەیە, ژمارەیەك لەم شوێنەوارانە گرنگن بۆگەشتوگوزار , وەك قەڵاكانی ( هەولێر , خانزاد , دێرێ , دوین , سارتكە , ئاكرێ , ئامێدی , رواندز , شێروانە , بەرزنجە), هەروەها ژمارەیەك هەلكۆلدراو هەیە وەك ( قسقاپان , خنس , هەڵامتان ) , لەگەڵ ژمارەیەك پەیكەری هەڵكۆدراو وەك (هەریر , دەربەندی بێلولە , دەربەندی گاور , میرقولی ) , ژمارەیەك ئەشكەوتی شوێنەواری گرنگ لە كوردستان هەیە وەك (شانەدەر كە مرۆڤی نیادرتالی تێدا ژیاوە و زیاتر لە 9 ئیسكە پەیكەری لێ دۆزراوەتەوەو مێژووی بۆ 60 هەزار ساڵ بەرلەزاین دەگەڕێتەوە , ئەشكەوتی چوار ئەستون كە پەرستگای ئاینی زەردەشت بووە, گوندك چەند وێنەی هەلكۆلدراوی لەسەرە، ئەشكەوتی بەستون و هەودیان , چەمی ڕەزان و هەزارمێردو زەرزی , كە كەل وپەلی شوێنەواریان لێ دۆزراوتەوە ) , مۆزەخانە لە شارەكانی , سلێمانی وهەولێر , دهۆك هەیە و هەزاران پارچەی شوێنەواریان تێدایە , ژیانی كشتوكالی 10 هەزار ساڵ بەرلەزاین لە گوندی زویا چەمی و 7 هەزار ساڵ بەر لە زاین لە گوندی چەرمۆ دەستی پێ كردوە .شوێنەوارەكان ئامادەن بۆ پێشوازی لە گەشتیاران .
سەرچاوە :دەستەی گشتی گەشت و گوزار
Like ✔ Comment✔ Tag ✔ Share ✔