07/06/2018
حەزرەتی موسا پرسیاری لە پەروەردگار کرد ئایا هیچ کەسێک هەیە بە ئەندازەی من ڕێزت لێنابێ ..!!!
لە کاتێکا كەرەمی ئەوەت پێدام ڕاستەوخۆ لەگەڵ تۆ قسەبكەم و وە خۆت فەرمووتە من تۆم لەبەرخۆم خەلق کردووە .
خودای گەورە بە موسای فەرموو ,, ئومەتێک لە ئاخری زەمان پەیدا ئەبن لە یەکێک لە مانگەکان ڕێزیان لێ دەنێم ئەویش مانگی ڕەمەزانە , ئەی موسا لە نێوان من و تۆ حەفتا هەزار پەردە هەیە بەڵام ئومەتەکەی موحەمەد ئەگەر لە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بوون لە کاتی ڕۆژوو شکاندن هیچ پەردەیەک لە نێوان من و ئەو بەندەیە ناهێڵم .
ئەی موسا خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی لەبەر من جەرگی تینوو دەكات و وورگی برسی دەکات , لێوەکانی سپی دەبن و دەمووچاوی زەرد هەڵدەگەڕێ , پاداشتی ئەوانە نادەمەوە تا دەگەن بە لیقای خۆم ,, .
موسا فەرمووی ,, ئەی پەروەدگار ئەو ڕێزو كەرەمە بە منیش ببەخشە وەک دەیبەخشی بە ئومەتی موحەمەد ,, .
پەروەردگار فەرمووی ,, ئەوە تەنها تایبەتە بە ئومەتی موحەمەد د.خ
ئێوەش لەبەر حورمەتی مانگی ڕەمەزان چەند کۆمێنتێک بنووسن 😍 بە ئارەزووی خۆت خوای گەورە لیتان ڕازی بی