Aynda Institute پەیمانگەی ئایندە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Aynda Institute پەیمانگەی ئایندە

Aynda Institute پەیمانگەی ئایندە ئەكاونتی فەرمی پەیمانگەی تەكنیكی تایبەتی ئایندە
ناونیشان: هەولێر- سەر ڕێگای کۆیە- پشت شووقەکانی پڵەس لایف
07509754545
07509764545

28/09/2026

خولەکە دەستپێدەکات!

دەرچووی پۆلی ١٢ یت و دەتەوێت بەر لەوەی بچیتە زانکۆ بە ئینگلیزی قسەبکەیت؟
بەشێکی پزیشکییت هەڵبژاردووە و دەتەوێت لە زانکۆ کێشەت بۆ دروست نەبێت، چونکە وانەکان بە ئینگلیزی دەخوێندرێن، یان حەزت لە گەشتکردنە و پێویستت بەوەیە فێری زمانی ئینگلیزی بیت تاوەکو گەشت بکەیت بۆ زۆرترین وڵات و کێشەت نەبێت؟

هەموو ئەوانە و زیاتر، لە پاکێجی خولی زمانی ئینگلیزی (پزیشکیی و زمانی ئینگلیزی ڕۆژانە).

ماوەی خولەکە ٣ مانگە و بەخۆڕاییە

پەیمانگەی ئایندە، ئایندەیەکی مسۆگەر.

27/09/2026

لە دەربەندیخانەوە بۆ هەولێر، متمانە هەموو سنوورەکان دەبڕێت.

“زۆر پەیمانگە گەڕام بەڵام لە کۆتاییدا پەیمانگەی ئایندەم هەڵبژارد”،

بە شانازییەکی زۆرەوە پێشوازیمان لە قوتابییەکی ئازیز کرد، کە لە شاری دەربەندیخانەوە سەردانی پەیمانگەی کردبوو بەمەبەستی ناونووسین. متمانەی ئەم ئازیزە بە ناوبانگی پەیمانگەکەمان، سەلمێنەری ئەوەیە کە بۆ دڵنیایی لە کواڵیتی خوێندن، دووری نابێتە بەربەست.

پەیمانگەی ئایندە، ئایندەی هەمووان

27/09/2026

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، ڕێز لە ماندووبوون و سەرکەوتنی قوتابییە یەکەمەکانی دەگرێت.

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان “د.حسین رشید طە” راگری پەیمانگە و سەرۆک بەشەکان، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابییە یەکەمەکانی سەرجەم بەشەکان، بە مەبەستی بەرزنرخاندنی ئاستی زانستی و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون.
لە رێوڕەسمەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی گرنگیی قوتابییان لە پێشخستنی کۆمەڵگە کرایەوە. گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابییە سەرکەوتووەکانمان دەکەین، بەو هیوایەی هەمیشە مایەی شانازی بن بۆ خۆیان، خێزانەکانیان و پەیمانگەکەیان.

ئایندە، بە هێز و تواناکانی ئێوەوە بونیاد دەنرێت.

بەڕێوەچووونی وۆرکشۆپی (شارەزاییە پێویستەکان لەسەردەمی ژیری دەستکرددا)ئەم وۆرکشۆپە تایبەت بوو بە قوتابییانی قۆناغی دووەمی...
26/09/2026

بەڕێوەچووونی وۆرکشۆپی (شارەزاییە پێویستەکان لەسەردەمی ژیری دەستکرددا)
ئەم وۆرکشۆپە تایبەت بوو بە قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری، کە تیایدا لەلایەن بەڕێز “د. هێمن فاتح ابراهیم” ـەوە گرنگترین شارەزاییەکانی سەردەمی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکردیان پێ ئاشنا کرا.

لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەشدا، لەلایەن ڕاگری پەیمانگە بەڕێز “د.حسین رشید طە” ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێزیان.

پەیمانگەی ئایندە، دەیەیەک لە ئەزموونی پڕ لە سەرکەوتن. دەرچووی ئازیزی پۆلی ١٢، ئامادەیی پیشەیی یاخود بازرگانیئێستا دەتوان...
25/09/2026

پەیمانگەی ئایندە، دەیەیەک لە ئەزموونی پڕ لە سەرکەوتن.

دەرچووی ئازیزی پۆلی ١٢، ئامادەیی پیشەیی یاخود بازرگانی

ئێستا دەتوانیت ناوت لە پەیمانگەی ئایندە تۆمار بکەیت، لە هەریەک لە بەشەکانی:
دەرمانسازی
پەرستاری
شیکاری نەخۆشییەکان
کارگێڕی یاسا
کارگێڕی کار
تەکنەلۆژیای زانیاری
زمانی ئینگلیزی
ژمێریاری

پەیمانگەی ئایندە، دەرفەتی ئەمڕۆ، هەلی کاری سبەی.

پەیمانگەی ئایندە پاکێجێکی خۆڕایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنێت. دەرچووی پۆلی ١٢ یت و دەتەوێت بەر ...
25/09/2026

پەیمانگەی ئایندە پاکێجێکی خۆڕایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنێت.

دەرچووی پۆلی ١٢ یت و دەتەوێت بەر لەوەی بچیتە زانکۆ بە ئینگلیزی قسەبکەیت؟
بەشێکی پزیشکییت هەڵبژاردووە و دەتەوێت لە زانکۆ کێشەت بۆ دروست نەبێت، چونکە وانەکان بە ئینگلیزی دەخوێندرێن، یان حەزت لە گەشتکردنە و پێویستت بەوەیە فێری زمانی ئینگلیزی بیت تاوەکو گەشت بکەیت بۆ زۆرترین وڵات و کێشەت نەبێت؟
ئەم خولە بۆ تۆیە

ماوەی خولەکە ٣ مانگە و بەخۆڕاییە

هەموو ئەوانە و زیاتر لە پاکێجی خولی زمانی ئینگلیزی (ئینگلیزی پزیشکی و ئینگلیزی رۆژانە)

پەیمانگەی ئایندە، ئایندەیەکی مسۆگەر.

24/09/2026

مێژوویەک لە خزمەت

لە دڵی پایتەختی کوردستانەوە، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە بۆ ماوەی ١١ ساڵە بە شانازییەوە خزمەت بە کەرتی خوێندنی باڵا دەکات.

خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری، سەرکەوتن و ئاستبەرزی زانستین، کە هەزاران دەرچووی بەئەزموونمان لە بەشە جیاوازەکاندا پێگەیاندووە و ئایندەیەکی ڕۆشنمان بۆ بنیادناون.

کاتێک باسی پەروەردەی هاوچەرخ و سەرکەوتن دەکەین، دەرچووانمان نمونەی ئەو پەروەردە و زانستەن، کە لە ئایندە وەریانگرتووە و، سەربڵندانە لەبواری خۆیان خزمەتی وڵات و نیشتیمان دەکەن.

23/09/2026

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، بژاردەی پەسەندی دایک و باوکان.

“پەیمانگەی ئایندە بە ئەزموونی زیاتر لە ١٠ ساڵ، دڵنیایی دەداتە ئێمە، تاوەکو بێ دودڵی منداڵەکانمانیان پێ بسپێرین” ئەمە وتەی یەکێک لە خێزانیی قوتابییەکانمانە.

لە پەیمانگەی ئایندە، هەمیشە کار دەکەین بۆ دڵنیاییدان لە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئاستبەرزی خوێندن و لەبار بۆ پێشکەوتنی قوتابییان.

پەیمانگەی ئایندە، ئایندەیەکی مسۆگەر.

22/09/2026

لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی نوێ

بە مەبەستی پیرۆزبایی و هاندانی قوتابییانی دەرچووی قۆناغی یەکەم که دەرچوون بۆ قۆناغی دووەم، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە چالاکییەکی تایبەتی ئەنجام دا.

ئەم چالاکییە هاوبەشیی و درووستکردنی یادەوەرییەکی جوان بوو بۆ قوتابییان، تا بە وزە و هیوای زیاتر هەنگاو بنێن بەرەو قۆناغێکی نوێی خوێندن و سەرکەوتن.

قۆناغێک کۆتایی هات، بەڵام قۆناغێکی نوێی پڕ لە هیوای سەرکەوتن دەستی پێکرد.

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، پێزانین دەبەخشێتە قوتابییە یەکەمەکانی.لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، بە مەبەستی هاندانی قوتاب...
22/09/2026

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، پێزانین دەبەخشێتە قوتابییە یەکەمەکانی.
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، بە مەبەستی هاندانی قوتابییان بۆ بەردەوامبوون لە سەرکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، بە رێزلێنانێکی تایبەت، ستایشی قوتابییە سەرکەوتووەکانی سەرجەم بەشەکانی، کرد.

ئێمە باوەڕمان وایە هەر سەرکەوتنێک، دەستپێکی هەنگاوێکی گەورەترە بەرەو داهاتوو.
پیرۆزبایی لە هەموو قوتابییەکانمان دەکەین. هیوادارین هەمیشە سەرچاوەی شانازی بۆ خۆتان، بنەماڵەکانتان و پەیمانگەکەتان بن.

ئایندە بە تواناکانتان درووست دەکرێت.

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aynda Institute پەیمانگەی ئایندە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Aynda Institute پەیمانگەی ئایندە:

Shortcuts

Share