07/04/2023
وێنـەی چەند کوردێک لە ئیستـــەمبووڵ 1910
بۆ بەرەو پێش بردنی رێبەری گەشتیاری
07/04/2023
وێنـەی چەند کوردێک لە ئیستـــەمبووڵ 1910
07/04/2023
قەڵای هەولێر
چلەکانی سەدەی ڕابردوو
کامێرای ، بەڕیتانی Anthony Kersting
لەشێخـۆوە
13/02/2021
لە بازاڕێکی دیمەشق کە بە بازاڕی مدحەت پاشا یان بازاڕی درێژ ناسرابوو ،عادەت وابوو ئەوانەی دەچوونە حەج پارەو ئاڵتونیان لای یەکێک لەدوکانەکانی ئەم بازاڕە دەدەنا وەک
ئەمانەت تا لە حەجەکەیان دەگەڕانەوە .ئەمانەتەکەیان وەردەگرتەوە و ئەچوونەوە ووڵاتی خۆیان ....
ڕۆژێک پیاوێک لەدەرەوەی دیمەشق هات و سێ هەزار درهەمی پێ بوو داوای لە یەکێک لە دوکاندارەکان کرد وەک ئەمانەت بۆی بپارێزن تا لە حەجەکەی ئەگەڕێتەوە ...ئەویش داوای لێکرد کە پارەکە بژمێرێ و بەجێی بهێڵێ و بێخەم حەجەکەی بەجێ بگەیەنێ .....
پیاوەکە بەڕێ کەوت بەرەوحەج بۆگەیاندنی فەریزەکەی دوای چەند مانگێک پیاوەکە گەڕایەوە و چووە دوکانەکە و پێی سەیر بوو کە خاوەنەکەی گۆڕاوە ، لەگەڵ ئەوەشدا داوای ئەمانەتەکەی کرد کە سێ هەزار درهەم بوو ...خاوەنی دوکانەکە بە شاگردەکەی ووت نان و شتی بۆ بێنە بە ماندوێتی بحەسێتەوە ،منیش ئەچم ئەمانەتەکەی بۆ دەهێنمەوە ...زۆر پێ چوو نەگەڕایەوە خەریک بوو پیاوەکە بکەوێتە گومانەوە ....کابرا دەرکەوتەوە و سێ هەزار درهەمەکەی ژماردو دایە دەستی ....و بە دوکانداری ووت خوا پاداشتت باتەوە و ڕۆیشت لەڕێکردندا سەری سوڕما کاتێک لەبەردەم دوکانێکدا وەستا بوو کە ئەمەیان ئەمانەتەکەی لێ دانابوو نەک ئەوەی کە ئێستا پارەکەی لێ وەرگرت ...
چووە ژوورەوە و خاوەنەکەی ناسیەوە و سەبارەت بە ئەمانەتەکەی پرسیاری لێکرد ....لەناو ئەمانەتەکانا پارەکەی ئەمی دەرهێنا کا لە توورەکەیەکدا بوو ...بەڵێ ئەمە پارەکەی خۆی بوو ...
چووە لای دوکانەکەی یەکەمجارو پرسیاری لێکرد تۆ بۆ ئەم پارەیەت یا بە من ؟؟
دوکاندار ووتی :من تۆم نەدەناسی و دڵنیابووم کە پارەت لای من دانەناوە ...بەڵام تۆ زۆر بەدڵنیاییەوە قسەکانت کرد و تۆش لێرە غەریبیت ..بیرم کردەوە گەر ئەمانەتەکەت نەدەمەوە بەدڵ شکاوی ئێرە جێ دەهێڵیت و ئەڵێی ئەهلی شام ئەمانەت پارێز نەبوون ...نەمویست لە پێناو سێ هەزار درهەم ناو بانگی ووڵاتەکەم تێک بچێت......
بۆیە زووش نەگەڕامەوە خۆم تەنها هەزار درهەمم پێ بوو ...چوومە بازاڕ و کەل و پەلێکم هەبوو بە هەزار درهەم فڕۆشتم و هەزار درهەمیشم لە هاوڕێیەکم قەرزکرد......
وەرگێڕان (ئاوارە)
چەند جوانە بتوانین لە پاراستنی ناوبانگی ووڵاتەکەماندا بین ...
ڕێبـــەری گەشتـــیار نابێـــت لەبـەر خاتـری چەند هەزار دینـارێــک ناوبانگــی وڵاتـــەکەی تــێکبدات
06/01/2021
دیمەنێکی ناوازەی ناوچەی باڵەکایەتی
🌸
لەکاک مەهدیـەوە
چێشتخانە
یەکەم گەشتم بوو بۆ بەیرووت؛ ئەو شارەی پێش ئەوەی هیچ یادەوەرییەکم لەگەڵیدا هەبێت، خۆشم ویستووە و له یادگەمدا، هیچی لە پیتەرسبۆرگ کەمتر نییە. چوومە چێشتخانەیەکەوە. ئێوارەیەکی سارد بوو، ناوەوە تەواو گەرم بوو؛ بەشێوەیەک، پێش هەموو شتێک، پاڵتۆکەم داکەند. کیژۆڵەیەک لێی وەرگرتم، کورسییەکەمی ڕاکێشا تا لەسەری دابنیشم، ئینجا بەرانبەرم وەستا، بە لەخۆبوردەیییەکی ماقووڵ و زەردەخەنەیەکی لەو جۆرەی مرۆڤ هێور دەکەنەوە، گوتی: بەخێر بێیت. سوپاس چێشتخانەکەی ئێمەت پێشنیاز کردووە. جارێ پشووەیەک بدە دێمەوە لات. من ستیڤانم، تا لێرەیت، بەردەوام لەگەڵت دەبم. نەمدەزانی ئەمە مانای وایە، ئیدی ئەو خانمە بە منەوە سەرقاڵ دەبێت تا لە خواردن تەواو دەبم.
کەمێکی دیکە بە کۆمەڵێک پرسیارەوە هاتەوە. بە زەردەخەنەیەکی جیاوازتر، وەک بڵێی ئیدی بووینەتە هاوڕێ: دەتەوێ جۆری خواردنەکانمانت پێ بڵێم، یان جارێ خواردنەوەیەکی گەرم دەخۆیتەوە؟ ـ سوپاس، یەکسەر نان دەخۆم. تکایە مینۆی خواردنەکانم بۆ بێنە، نەوەکا لە ناوی خواردنەکان تێ نەگەم. بەسەر چاو، پێشنیاز دەکەم بچن دەستتان بشۆن، تا دێنەوە لەسەر مێزەکەتاندا دانراوە.
دوای گفتوگۆیەکی چڕ، خواردنی بۆ هێنام. بۆ هەر خواردنێک کە هەڵم دەبژارد، دەستخۆشیی دەکرد کە بژاردەکەم گونجاوە، ئینجا پێشنیازی خواردن یان خواردنەوەیەکی دەکرد کە لەگەڵیدا گونجاوە. خواردنەکانی دانا و قاپێکی خستە بەردەممەوە و خواردنەوەی تێ کرد. بەدیارمەوە ڕاوەستابوو، خوانەکا قومێکم لێ بدایە، یەکسەر تێی دەکردەوە. نان تەواو بوو. دانوستانێکی درێژی دیکە دەستی پێ کرد، تا بزانێت شیرینییەکەی دوای خواردن چۆن بێت. چاکە هێلی تێدا بێت یان دارچینی، یان نازانم دەیان بژاری دیکە، ئێستەیش نەمزانی چیین.
بەهەر حاڵ، من و ئەو چێشتخانەیە و ستیڤان خان کە خوێندکاری دوا قۆناغی زانکۆ بوو، زیاتر لە دوو دەمژمێری خایاند. کۆتاییی گرێبەستەکەمان کە پارەدانە، بریتی بوو لە 25 دۆلار، پێنج دۆلاریش بەخشش.
چێشتخانەکانی خۆمان، فێری ئەم شتانە نەبوون. دوو خاڵی تێدا هەن، لای من زەقن: گرانن و لەجیاتیی میوان بڕیار دەدەن. دەچیتە چێشتخانەیەک کە گوایە چوار یان پێنج ئەستێرەیه. هەر ئەوەندە دانیشتی، بەبێ ئەوەی بپرسێ چی دەخۆیت، ڕیزێک قاپە خواردن بەناوی پێشخوان (مقبلات) دەخەنە بەردەمت. کابرایەک بەهەڵەداوان سەفتەیەک مینۆ فڕێ دەداتە سەر مێزەکان. دوای نیو خولەک، بە قەڵەم و کاغەزەوە: چی دەخۆن؟ هێشتا نوونی دەخۆن تەواو نەبووە، نەڕەی لێ بەرز دەبێتەوە: ئەو سێ نەفەر کەبابەی مێزی چواردە نەگەیشت؟ بەپێی مینۆکە داوا دەکەیت: کەڵەشێر. ـ ببوورە نەماوە. دەباشە نیو قۆزی بە برنجی کوردی. ـ برنجی کوردی نییە. بەهەرحاڵ ناچاریت شتێک داوا بکەیت. هێشتا تیکەت لێ نەداوە، وەسڵەکە دەخاتە سەر مێزەکەت. کاتێک تەماشا دەکەیت، نرخێکی هێندە گرانی بۆ داناویت، ڕێک نیوەشی زۆرە. لەبەردەم مێزی پارەدانەکە، هەمووی خەریکی ددانپاکردنەوە و تفکردنەوەی گۆشتی نێوان ددانەکانیانن. ئاخر چیلکەکە لەوێیە. پیسوچەپەڵی خاڵی سەرەکیی هاوبەشی زۆربەی چێشتخانەکانمانه.
چوومە چێشتخانەیەک، کابرا کە حەوت مێزی تری وەرگرتبوو، هاتە لای منیش، کاکە فەرموو؟ چیتان هەیە: بە خێرایییەکی پێوانەیی وەک گڤڤەی با: قۆزی، نیو قۆزی، تشریب، تککە، کەباب... لەسەرەی کەبابدا، بەپەلە: دوو شیش کەباب. هەڵی دایە: نا یەک بەسە، دوو زۆرە. ـ کاکە تۆ حەقت چییە، بیهێنە و تەواو، فڕێی دەدەم. لەم ڕۆژانەشدا لە سلێمانی، چووینە دوکانێکی لەفە. پێنج کەس بووین، دواتر کە پارەم پێ دا، زۆر هەرزانتری کرد. گوتم: کاکە هەڵە نیت؟ ـ نەخێر، تۆ داوای لەفەی دەبڵت کردبوو، بچووکم بۆ دانایت، بەم شەوە خراپە! گوتم: ئاخر تۆ دایکمی، پزیشکی تەندروستیی خۆراکیت، چیت؟
هونەری بەڕێوەبردنی گەشتیار کە چێشتخانە یەکێکیانه، زۆرمان ماوە فێری بین.
کۆردۆ شابان
02/11/2020
"راجگاد" ناوی ئەم قەڵا مێژوییەیە لە شاری ماهاراشترا لە وڵاتی هیندستان. قەڵاکە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی "ماراتا" بووە بۆ ماوەی 26 ساڵ
وەرگیــراو بەسـووپــاسـەوە
17/09/2020
وەک خـــۆی
17/09/2020
چـــەندە جــوان وەسـفی دەکــات ،
بــەم جـۆرە دەتـوانیـن گەشتـیـار ڕاکێشیــــن؟؟
27/07/2020
لاشەی مۆمیاکراوی ئافرەتێکی چینی بەناوی زین ژوی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر. لاشەکە لەناو ٢١ گاڵۆن لە شلەیەکی نەناسراودا پارێزراوە. جەستەی بەشێوەیەک ماوەتەوە کە قژی، ئەندامەکانی جەستەی، برۆی، وە برژانگەکانی هەموو وەک خۆی ماونەتەوە. بەجۆرێک مۆمیاکراوە کە هێشتا خوێن لەدەمارەکانیدا ماوە. پێست و بەستەرەکانی زۆر نەرمن و توانای نوشتانەوەیان هەیە هەر وەک جەستەی کەسێکی زیندوو.
وەرگیراوە
28/06/2020
#بێکۆدیان #پیرخێڵەند #کانیەڕەش
له ئەکاونتـی کــاک ئومێــدەوە بە سووپــاســەوە وەرگــــیراوە
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Friday | 09:00 - 17:00 |