ئامادەیی رێواسی كچان

ئامادەیی رێواسی كچان ئامادەیی رێواسی كچان

02/08/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی٨ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/X2pol12-2026

لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان

خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی.خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
15/07/2026

خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی.
خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦

🟥 ئاگادارییەکی گرنگ بۆ سەرجەم قوتابییانی قۆناغی ئامادەییقوتابییانی ئازیزی قۆناغی ئامادەیی (١٠، ١١، ١٢) لە بەشەکانی (زانس...
12/07/2026

🟥 ئاگادارییەکی گرنگ بۆ سەرجەم قوتابییانی قۆناغی ئامادەیی

قوتابییانی ئازیزی قۆناغی ئامادەیی (١٠، ١١، ١٢) لە بەشەکانی (زانستی، وێژەیی) لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی،
ئاگادارتان دەکەینەوە کە پێویستە بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2026-2027 پابەند بن بە پۆشینی جلوبەرگی فەرمی و یەکپۆش کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دیاریکراوە.

بۆ بەبیرهێنانەوەسبەی ١٥ ی مانگی ٦ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەست پێ دەکات کاتژمێر 08:00 ی بەیانی.تێبینی: جوگرافیای ١١ ی...
14/06/2026

بۆ بەبیرهێنانەوە
سبەی ١٥ ی مانگی ٦ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەست پێ دەکات کاتژمێر 08:00 ی بەیانی.
تێبینی: جوگرافیای ١١ ی وێژەیی کۆتا رۆژە لە جێی ئایین، ئایین دەگوازرێتەوە لەگەل عەرەبی. ١١ ی زانستی بە هەمان شێوە ئایین لەگەل عەرەبی.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم (خولی دووەم)

12/06/2026

ڕێنمایی بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزەهەم بۆ تاقیکردنەوەکانی وزاری:

قوتابیانی خۆشەویست ئازیزانم….

تاقیکردنەوە قۆناغێکی گرنگە لە ژیانی قوتابیتان، بۆیە پێویستە بە ئارامی و متمانە بەخۆوە چوونە ناو هۆڵی ئەزمون.
1. شەوی پێش تاقیکردنەوە خەوی تەواو و باش بکەن و دووربن لە بێخەوی.
2. ( ١٠) خولەک پێش دەستپێکی تاقیکردنەوە لە قوتابخانە ئامادە بن.
3-پێناسی ئەزمونی و پێداویستیەکان لەگەڵ خۆتان ببەن.
4.بە وردی گوێ لە ڕێنمایی چاودێرانی هۆڵ بگرن و پابەند بن بە یاساکان.
5.پێش وەڵامدانەوە، پرسیارەکان بە تەواوی بخوێننەوە و مەبەست لێیان تێبگەن.
6.کاتەکەتان بە باشی دابەش بکەن و زۆر لەسەر یەک پرسیار مەوەستن.
7.دەست پێبکەن بەو پرسیارانەی کە زیاتر دڵنیان لە وەڵامەکانیان.
8.خۆتان لە دڵەڕاوکێ و ترس بپارێزن، چونکە ئارامی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنە.
9. لەپەرەی سۆماکە سەرەتا بە نوقتەیەکی بجوکی ڕوون و ڕێک دیاری بکەن لەکۆتایی بازنەکە بەتەواوی پر بکەنەوە ژمارەی پرسیارەکان بە دروستی دیاری بکەن.
10.پێش رادەستکردنی پەراوی ئەزمونی و پرسیارەکە ، کات بۆ پشکنینی دووبارەی وەڵامەکانتان تەرخان بکەن.
11- ئیکسسوارات و کاتژمیری زیرەک لەگەل خۆتان مەبەن.
12-هەول بدەن جل و بەرگتان ریک پۆش بی و پەیوەست بی بەیاساکانی هۆلی ئەزمونی.
13-هەر پرسیاری هەلەبوو یا گومانت لیی بوو وەلام بدەرەوە بەبەتالی جیی مەهێلە جونکە ئەگەر هەلەبی نمرەئ خۆت وەر دەگری.
14-هەول بدەن کات بۆ پەرەی سۆماکەتان تەرخان بکەن.
15- پەرەی سۆماکە با لەنزیک ئاوی خواردنەوە نەبیت
16- سەرەتا جارێک تەواوی پرسیارەکان بخوێنەوە دواتر وەلام بدەوە لەو پرسیارەوە دەست پی بکە کە دەیزانی
17- هەموو پرسیارەکان دیاری بکە لەکۆتایی بیخەرە سەر پەراوی سۆماکە
18- پەراوی سۆماکە لێی دلنیا بەرەوە کە وینە و ناوی خۆتە.
19- لەهەر ئەگەرێک کارێکی نەگونجاو بەرامبەرت یا گومانێک لات ئاسایی بێت و خۆت تێک مەدە حەقی ئەوانە تورە مەبەو مەیکە بەکێشە جونکە ئیوە هەمیشە پراو پرن لە ریزو رەوشت بەرامبەر هەموان.
20-کاتی قوتابیەک زەرب یاخود (شەطب)ی کرد تۆ مەشێوێ، رەنگە خۆی هەر هاتبێ پرسیارەکان ببینێ نەک مەبەستی گرانی پرسیارەکان بی.
21-سەیری پرسیارەکانی رۆژی پیشوو مەکەوە بەجێی بهێلە هەول بدە گرنگی بەبابەتی دواتر بدەیت.
22- تکایە تکایە لەکاتی خۆی برۆن بۆ تاقیکردنەوە جونکە پرسیار دابەشکری ناهێلن بجیتە هۆلی تاقیکردنەوە بۆیە دوا مەکەوە.
23-تکایە دور کەونەوە لەبابەتە قەدەغەکراوەکان.
24- هیوامان بەسەرکەوتنتانە لەئاستی بەرز و نمرەی بەرز نەکەن تاقیکردنەوەیەک باش نەبون بی هیوابن، تاقیکردنەوەی ترتان لەپێشە.

هەمیشە بیرتان بێت کە سەرکەوتن بەرهەمی ماندووبوون و ڕێکخستن و متمانە بەخۆبونتانە.
هیوادارین هەمووتان لە پلەی بەرز و سەرکەوتن ببینین

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان،  پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانی جیهان بەگشتی و خەڵکی کور...
26/05/2026

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانی جیهان بەگشتی و خەڵکی کوردستان و ماموستان و فەرمانبەران بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم هەموولایەک جەژن بە خۆشی بەسەر ببەن و هەموو ڕۆژێکتان شادی وخۆشی بێت و خوای گەورە حەج و نزای حاجیان قبوڵ بکات.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم (خولی دووەم)
24/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم (خولی دووەم)

21/05/2026

سڵاو،
ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا رۆژی شەممە ٢٣/٥/٢٠٢٦ کاتژمێر 04:00 ئێوارە ناسنامەی تاقیکردنەوەکان (هەویە) دابەش دەکرێ بۆ ئەوانەی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن بێن وەریگرنەوە. کۆتا دەرفەتە ئەوەی وەری نەگرێتەوە خۆی بەرپرسیاردەبێت.

19/05/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/Plo12X12026

18/05/2026

سلاوتان لێ بێ قوتابیانی پۆلی ١٢
ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا سبەی رۆژی سێشەممە، هەروەها رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 03:00 دوای نیوەرۆ ، ناسنامەی تاقیکردنەوەکان (هەویە) دابەش دەکرێ دەتوانن بێن وەریگرنەوە.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی رێواسی كچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category