نوسینگەی قەرەچوغ بۆ فێركردنی شۆفێری

نوسینگەی قەرەچوغ بۆ فێركردنی شۆفێری

Share

نوسینگەی فێرکردنی شۆفێری
هەولێر ڕێگەی مەخمور

04/12/2021
18/11/2021

ئەوانەی سیارەیان گێر ئۆتۆماتیکە
پێویستە ئەم شتانە بزانن

10/07/2021

لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی
بەم ژمارانە بکەن

12/01/2021

سڵاو هاوڕێ یان بۆبەرچاو ڕونیتان
چۆنیەتی رەقەم کردنی ئۆتۆمبیلی تایبەت 4پستن ژمارەکاتی
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
پێش هەمووشتێک نوسراوی پشتگیری کۆمپانیا لەوشوێنەی کە سەیارەی ژمارە کاتیت لێ کڕیە دەهینی 100دۆلارت لێ وەردەگرن
ئینجا لەگەڵ مەنەفیست و اوراقی ئۆتۆمبیلەکەدەیبەیە هەزەی 32 پارک دەبێت فسفۆرو حەریق و صیدلیة طواریء پێ بێت ئەگەرنا لەوێ حازر دانرایە بە 12000 یان 13000دینار دەیکڕی
ئینجا
لە هەزه فۆرمەک وەردەگری بە 1500 دینار مۆزەفێک دێ سەیری سیارەکەت دەکات ولیژنەیەک
توقیعی لەسەردەکات
بریتیە لە دووئەندام
ئینجا لای زابتێک کەلەوێ دانیشتیە تەوقیعی لەسەردەکات
ئینجا وەصلێک لای کابینەکە وەردەگری بە20000 دینار
سیارەکە دەبەیە لای جماعەتی هەزە لەبن جەمۆلەکان
یەکێک دێت سەیری دەرێ و ناوو سندوق سیارەکە دەکات و شیشی روون رادەکێشی
ئینجا سەیارەکەیان تەسلیم دەکەیت و سویچ بەجێ دێلی یەکێک دەیباتە سەرجەگ و برندی دەکات و فەحسێکی تەواوی دەکات
دوای فەحس کۆدێک وەردەگری لەگەڵ معامەلاتەکان دەلێ سیارەکە ببە لە گەراج ڕایگرە و بڕۆ نەتیجەی هەزە وەرگرەوە
دەچیە هۆڵی چاوەروانی ‌سەیری شاشە دەکەیت کە کۆدی تۆهات نەتیجەکە وەردەگریەوە ئەگەر سەرکەوتوو دەرچوو یت بەپشتیوانی خودای گەورە ئەوا
دوای هەزه بەجادەی 120 مەتری دەچیە دائیرەی
مروری بەحركە
لەگەراج سەیارە رادەگری هەزاردیناری هەقی گەراجت لێ وەردەگرن
دەچیە لای کابینەکان بۆفایل وەرگرتن دەبێت
کۆپی نفوس
جنسیە
کارتی زانیاری
یەک وێنەت پێ بێت ئەگەرنا لەوێ کۆپیان بکە ئینجا دەچیەژوری ئاتیی (IT )
پاشان دەچیە
عریزە رقم ۱
رقم ۲بطاقة رقم کۆد وەردەگری دەکەی دادەنیشی چاوەرێ دەکەی نزیکەی 15دەقیقە تالەشاشە رقم کۆدەکەت دەخوێنرێتەوە
فایلەکە تەسلیم دەکەی

پاشان دەچی بۆچەکی پارە لەبەرامبەرit
بانکی منارە
یەکەم معامەلە
کە تەسلیم دەکەی
وەسلی پارە دەکەی
دەچیە خەزنەدار
پارەکە تەسلیم دەکەی
ئاگادار بە لەوێ 100 دۆلار بە 118000 دینار وەردەگرن بۆیە واباشە پارەی عێراقیت پێ بێت باشترە
1265000 دینارت لێ وەردەگرن وەسلەکەت دەداتەوە
دەچیە ژوورەوە رقم6 چەکەکە دروست دەکەی
وەردەگریەوە بۆناودایرەی مرور دەچی
رەقەم 1 پسولە وەردەگری کۆدی ژمارەک بۆنمونە ژمارە 0250
لەسەرکورسیەکان دادەنیشی نزیکەی نیو سعات تەماشای شاشەدەکەی هەتا ژمارەکەی تۆدێت دەچیە ئەو ژمارانە
رقم 1 ژمارەکاتی
رقم 3زابت پەنجە مۆر
رقم 4تخصیص رقم سیارە
رقم5رسومات192000 دینار
رقم 6 وردبین فایلەکانت لێوەردەگری بەس یەک کتاب دەمینێ دەرێ بڕۆ
رەقەم 19‌لەناو دەرکە کەدێیە دەرێ بەلای دەستە چەپ بۆصادرةواردة لەوێ کتابەکەت صادر دەکەی
دوای دەچیە
گەراجی پشتەوەبۆ رەقەم وەرگرتن لە(بەشی تابلۆکان)
لەگەراج رەقەمەکاتیەکەت لێدەکەنەوەو دەدەنەوە دەستت
دەچیە ژمارە11 وەصلەکی 5000 دینار دەبڕی
دەچیە ژمارە12 رەقەمەکاتیەکەو کتابەکەت تەسلیم دەکەی رەقەم تەبع دەکەن پێت دەلێن بڕۆ لەرەقەم 13 نزیکەی 20دەقیقەچاوەروانی
رەقەمی نوێ بکە لەوێ رەقەمی نوێ وەردەگری لەگەڵ کتابەکەت
وەصلی 5000 دینارەکەت تەسلیم دەکەی دەڵێ بڕۆفلان رەقەم جەمەلۆن
دەچیە بن جەمەلۆنەکان بۆنمونە رەقەم 1 یان 2یان 3 رەقەمە نوێیە کەت لۆ دەبەستن پاشان بڕۆ سیارەت ببە گەراجی ژورێ و بڕۆ بۆسەنەوی وەرگرتنەوە لە رەقەم 21 لەتەنیشت پرسگەی ناو دائرە چاوەڕێکە ناوت دەخوینرێتەوە کتابەکەی دەدەیێ سەنەویت وەرگرەوەو بڕۆ کەبسی بکە بە1000 دینار

06/09/2020

❗مانای هێماكانی سەر داشبۆردی ئۆتۆمبێل❗

هێماكانی سەر داشبۆڕدی ئۆتۆمۆبێل زۆرن، هەندێكیان زۆر سادە و ساكارن كە پێویست بە ڕوونكردنەوە ناكات بۆ نموونە گڵۆپی ئیشارەت یان بەنزین، بەڵام زۆر هێمای تر هەن كە ماناكانیان نازانین، زۆربەی ئەو هێمایانه ئاماژە دەكەن بە بوونی هەڵەیەك لە ئۆتۆمبێلەكەت، بۆیە تێگەیشتن و ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی پێویست گرنگە، چونكە پشتگوێ خستنیان دەبێتە هۆی كێشەی زیاتر و گەورەتر.

تێبینی: هێما سوورەكان واتە دەبێت ئۆتۆمبێلەكە بە زووترین كات ڕابگریت، زەردەكان واتە خزمەتگوزاری و چاككردنەوە پێویستە، بەڵام مەرج نییە ئۆتۆمبێل ڕابگریت، سەوزەكانیش تەنیا بۆ پێدانی زانیارین.

ئێستە ئەم وێنەیە ببینە و لە خوارەوە بە پێی ژمارە ڕوونكردنەوە دەربارەی هەر هێمایەك بخوێنەوە، بزانە هەر هێمایەك ئاماژە بە چی دەدات:

1- لایتی تەمومژی پێشەوە: تیشكەكانی ڕووناكی ئاسایی لەكاتی باران یان تەمومژ دەشكێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جوان نەبینینی ڕێگەكە، بەڵام لایتی تەمومژ جۆرێكی تایبەتە كە بەناو تەنۆلكەكانی تەمومژدا دەڕوات، لە كەشوهەوای نەگونجاو پێ دەبێت.

2- كێشە لە سوكان: ناتەواوییەك لە سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە.

3- لایتی تەمومژی دواوە: تیشكەكانی ڕووناكی ئاسایی لەكاتی باران یان تەمومژ دەشكێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جوان نەبینینی ڕێگەكە، بەڵام لایتی تەمومژ جۆرێكی تایبەتە كە بەناو تەنۆلكەكانی تەمومژدا دەڕوات، لە كەشوهەوای نەگونجاو پێ دەبێت.

4- كەمی شلەی خاوێن كردنەوە: ئاو یان شامپۆی پاككرنەوەی جامەكان كەمە.

5- تەنك وون یان نەمانی بەنسەكانی ستۆپ.

6- خێرایی دیاریكەر: لەكاتی گەشتكردن یان لە رێگە دوورەكان دەتوانی ئەو خێرایییەی دەتەوێت دیاری بكەیت و بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل لەم خێرایییە نە زیاد دەكات و نە كەم دەكات.

7- گڵۆپی ئاگاداركردنەوەی لادان.

8- باران و لایتی هەستیار: زۆرێك لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە لە كاتی سووڕانی سوكان لایتەكان لەگەڵی دەسووڕێن، یان لەكاتی باران لایتەكان دەگۆڕێن یان گۆشەی ڕووناكییان دەگۆڕن.

9- بوونی بەفر، یان سەرمایەكی زۆر، پلەی گەرمایەكی زۆر نزم.

10- نیشاندەری زانیاری.

11- گەرمبوونی ئۆتۆمبێل: له كەشوهەوای سارددا كە بەیانیان ئۆتۆمبێلەكەت داگیرساند، پێویستە بوەستی تا گەرم دەبێت و هێماكە دەكوژێتەوە.

12- رێگەی شەختاوییە یان لووس.

13- كلیلی هەڵگیرساندنی ئاگر: ئەم هێمایه واتە پێوسیتە بە خێراترین كات ئۆتۆمۆبێلەكەت ڕابگری تا سەلامەتە و مەترسی هەڵگیرسانی ئگر هەیە.

14- كلیلی لەسەر ئۆتۆمۆبێلەكەت نییە: زۆربەی ئۆتۆمبێلە نوێكان زیرەكن و تەنیا بە دوگمەیەك دادەگیرسێن، بەڵام پێوسیتە كلیلە هەستیارەكەی لێوە نزیك بێت. كاتێك ئۆتۆمۆبێل داگیرساوە وە كلیلەكان دوور دەخەیتەوە ئەم هێمایە هەڵ دەبێت، ئاگادارت دەكاتەوە كە كلیلەكانت لا نییە.

15- پاتری كلیلی ئۆتۆمۆبێلەكەت لاوازە.

16- ئاگاداركەرەوەی دووری یان دووری پێو: ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دووری تۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بەرامبەرت دیاری دەكات و ناهێڵێت لە مەودای دیاریكراو زیاتر نزیك بكەویتەوە.

ئەم تایبەتمەندییە لە كاتی گەشتكردن و رێگە دوورەكان بۆ پشوودان یان لە ناوشار بەكار دێت.

ئەگەر ئۆتۆمبێلیێكت لە پێش بێت و ئاگادار نەبیت ئۆتۆمبێلەكەت بە هۆی هەستیارەكان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەوەستێت یان خێرایییەكەی كەم دەكاتەوە بە گوێرەی بارودۆخەكه.‌

17- پێ بنێ بە بەنزین لەكاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل.

18- پێ لەسەر ئیستۆپ دابنێ لەكاتی گۆڕینی گێڕ، ئەم هێمایە تەنیا لەو ئۆتۆمۆبێلانە هەیە كە گێڕ ئۆتۆماتیكن.

19- سوكان قوفڵ دراوە.

20- لایتی بەهێز (Full Light).

21- پەستانی تایە: پەستانی هەوای تایە كەمە.

22- لایتی كز، سەكن لایت، یان بلاجیكتۆر كار دەكات.

23- گڵۆپی سووتاو: ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەكێك لە گڵۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكەت سووتاوە.

24- یەكێك لە لایتەكان شكاوە.

25- گزۆز پێویستی بە پاككردنەوە هەیە: واتە پاشماوەی سووتەمەنی سووتاو بە تەواوەتی فڕێ ناداتە دەرەوە و پاك ناكاتەوە، بۆ چاك بوون پێویستە خێرایی زیاد بكرێت بۆ 60 Km/h بۆ ماوەی 15 خولەك بۆ پاككردنەوەی، دوای 15 خولەكەكە دەبێت هێمای سووتەمەنی كوژابێتەوە ئەگەر پاش ئەوە نەكوژایەوە، ئەوا سەردانی بنكەی خزمەتگوزاری بكە.

26- هێمایەكە بۆ بوونی عەرەبانە، كابینە، یان ئۆتۆمۆبێل كە بە ئۆتۆمبێل ڕایدەكێشێت.

27- ئاگاداری دەربارەی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكەت.

28- لادان لە سەر هێڵەكانی ناو رێگە: واتە لەسەر هێڵەكان دەڕۆی و پێویستە بچیتە ناو هێڵەكان یان لە هەندێك ئۆتۆمبێل دەتوانی‌ بە شێوەیەك ئۆتۆبێلەكەت ڕێك بخەی كە لەناو هێڵەكان لاتدا لە كاتی بە ئاگانەبوون خۆی خۆی ڕێك دەخاتەوە و دەچێتەوە نێوان هێڵەكان.

29- Catalytic Conveter: بەشێكە لە گزۆز و دەكەوێتە بەشی دواوەی، ئەم بەشە هەڵدەستێت بە گۆڕینی پاشماوەی زیان بەخشی ئۆتۆمۆبێل بۆ پاشماوەیەكی كەمتر زیانبەخش، داگیرسانی ئەم هێمایە واتە زۆر گەرم بوون یان تێكچوونی ئەم بەشە كە ئەمەش دەبێتە هۆی پەیداكردنی دووكەڵی ڕەش و پیس كە زۆر زیان بەخشە.

30- بیرهێنەرەوەی پشتێندی سەلامەتی: پشتێنەی سەلامتی ببەستە.

31- هاند برێك یان ستۆپ: واتە هاندبرێك كار دەكات، بەڵام ئەگەر كاتێك هاندبرێك دانرابووەوە و ئەم هێمایە هەرپێ بوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ كەمی ڕۆنی هاندبرێك یان ڕۆنی ئیستۆپ یان بانسەكان تەنك بوون یاخوك كێشەیەك لە سیستەمی ستۆپ هەیە.

32- ئاگاداری پاتری: كێشە لە پاتری یان بارگاوی كردنەوەی هەیە.

33- یارمەرتیدەری پارككردن (حەساس).

34- ئۆتۆمبێل پێویستی بە خزمەتگوزارییە. لە هەندێك ئۆتۆمبێل دەنووسرێت MAINT REQD واتە خزمەتگوزاری، پێویستە ئۆتۆمبێلەكەت پێویستی بە پشكنین و خزمەت‌گوزاری هەیە، زۆربەی كات ئەم هێمایە بە هۆی پیسبوونی ڕۆنی مەكینە هەڵدەبێت.

35 و 36- لایت گونجاندن: واتە ڕێكخستنی ڕووناكی وەك بەرز و نزمكردنی یان سووڕاندنی لەگەڵ سووڕاندنی سوكان.

37- باڵی پشتەوە كراوەتەوە.

38- ئەم گڵۆپە هەڵدەبێت لە كاتی كردنەوە یان داخستنی سەقفی ئۆتۆبێل یان بەتەواوەتی دانەخرانی یان كرانەوەی. كاتێك سەقف بە تەواوەتی داخرابێت یان كرابێتەوە، ئەم گڵۆپەش دەكوژێتەوە.

39- باڵۆنی هەوایی ( Airbag): كێشە لە باڵۆنی هەوایی هەیە یان كوژانراوەتەوە. لەكاتی پێكدادان، پاڵۆنەكان ناتەقن و لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

40- هاندبرێك یان ستۆپ: واتە هاندبرێك كار دەكات.

41- ئاو لەناو سووتەمەنی هەیە.

42- باڵۆنی هەوایی ناچالاك كراوە.

43- ئۆتۆمبێل كێشەی هەیە.

44- لایتی ئاسایی پێیە.

45- فلتەری هەوا پیسە (فلتەری تەبرید).

46- لێخوڕینی ئابوورییانە: ئەم هێمایە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بەنزنی ئۆتۆمبێلەكەت بەشی زۆرتر بكات، لەكاتی سەوزبوون، واتە بەنزین زۆر بەكەمی سەرف دەكات. ئەگەر زۆر بە خێرایی پێ بنێی بە بەنزین ئەوا ئەم هێمایە ڕەنگی دەبێت بە سوور، بەڵام لە هەندێك ئۆتۆمبێل تەنیا پێ دەبێت و دەكوژێتەوە، ئەمەش واتە سووتەمەنی زۆر سەرف دەكەیت.

47- كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێڵ لەكاتی هاتنە خوارەوە لە شوێنی لێژ.

48- ساردكردنەوەی پلەی گەرمی: پلەی گەرمی مەكینە زۆر بەرزە بەشێوەیەك دەبێتە هۆی زیانگەیاندن. ئاگادار بە كە ئەم هێمایە هەڵبوو یان میلی پلەی گەرمی لەسەر سوور بوو، هەروەها پانكەكانیش زۆر بە خێرایی كاریان دەكرد، بەزووترین كات ئۆتۆمبێلەكەت ڕاگرە، بیكوژێنەوە و پاشان بۆنێتەكەی بكەوە. ڕێگە بدە مەكینەكە بە شێوەیەكی ئاسایی سارد بێتەوە، پاشان پشكنینی بۆ بكە.

49- گڵۆپی دژە قوفڵبوونی وەستان ABS: ئاماژەیه بۆ ئیش نەكردنی ABS یان بوونی كێشە لە سیستەمی ABS. هەڵبوونی ئەم هێمایە مانای ئەوە نییە كە سیستەمی وەستانی ئاسایی (ستۆپ یان ئیستۆپ) كار ناكات. ئەمە تەنیا ئاماژەیە بۆ وەستانی ABS. هەندێك كات ئەم هێمایە بێ هۆكار هەڵدەبێت، بۆیە ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنەوە بۆ ماوەی 1-2 خولەك پاشان هەڵیكەوە، ئەگەر نەكوژایەوە كەواتە كێشە لە ABS هەیە.

50- ئاو لەناو فلتەری سووتەمەنی هەیە.

51- دەرگەی كراوە: یەكێك لە دەرگان كراوەیە.

52- بۆنێت كراوەیە.

53- سووتەمەنی كەمە.

54- كێشە له گێڕبۆكسی ئۆتۆمبێل هەیە: واتە كێشە لە گێڕ گۆڕین یان هەر كێشەیەكی تر هەیە لە گێڕ. پێویستە خێرا پشكنینی بۆ بكرێت پێش ئەوەی بشكێت یان بەتەواوی تێك بچێت.

55- كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی یان قوفڵكردنی خێرایی: خێرایی ئۆتۆمبێل دیاری كراوە واتە ناتوانیت لە خێرایی دیاریكراو زیاتر تێپەڕیت و خێرایی لە ئاستێك دیاری كراوە بەگوێرەی ویستی شۆفێر.

56- ئاگاداری لەبارەی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكەت.

57- ئاگاداركردنەوە لە كەمی ڕوون: ئاماژەیە كە ڕۆنی مەكینەكەت زۆر كەمە.

58- پاككردنەوەی تەمومژی جامی پێشەوە.

59- دواوە یان سندووقی ئۆتۆمبێل كراوەیە.

60- مەترسیی خلیسكان: ئەگەر ئۆتۆببێل مەترسی خلیسكانی لەسەر بێت یان یەكێك لە ویلەكانی تەواو نەبێت، ئەوا ئەم هێمایە دادەگیرسێت.

61- هەستیاری باران.

62- پشكنینی مەكینە: ئەم هێمایە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە كێشەیەكە لە مەكینە یان سیستەمی بەنزین هەیە. لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كوردستان ئەم هێمایە داگیرساوە، زۆربەی كات ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بەنزین بەتایبەتی لە ئۆتۆمبێلە ئەمەریكییەكان، بەڵام مەرج نییە بەهۆی خراپی بەنزین بێت، لەوانەیە كێشە لە مەكینە هەبێت بۆیە پێویستە دڵنیا بیتەوە و پشكنین بكەی.

63- پاككردنەوەی تەمومژی جامی دواوە.

64- خاوێنكردنەوەی جامی پێشەوە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی

22/06/2020

چۆنیەتی دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری تایبەت کە ئێستا دەبێت بەشێوەی ئۆنلاین نۆرەکان دابنێیت لەم لینکە ..
https://www.hawlertp.com/ahtp/
1ـ پێویسته‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌كو (ناسنامه‌ ـ ڕه‌گه‌ز نامه‌ ـ كارتی زانیاری ئه‌گه‌ر كارتی نیشتیمانی بوو (كارتی نیشتیمانی ـ كارتی زانیاری ) له‌گه‌ڵ (5) پێنج وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆتان ده‌هێنن .
2ـ پێویسته‌ ته‌مه‌نی یاساییت گه‌یشتبێته‌ (18 ) هه‌ژده‌ ساڵ .
2ـ سه‌ره‌دانی هۆبه‌ی مۆله‌ت ده‌كه‌یت بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم ئه‌گه‌ر خوێنده‌وار بیت.
3ـ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بیت پێش ئه‌وه‌ی بێیت فۆڕم وه‌ر بگریت ده‌بێت بۆ ماوه‌ی (5) پێنج ڕۆژ له‌ نوسینگه‌كانی فێركردنی شوفێری وانه‌ بخوێنیت ئینجا بێیت فۆڕم وه‌ر بگریت .
4ـ ئه‌گه‌ر خوێنده‌وار بیت به‌رواری تاقی كردنه‌وی هێماكانی هاتوچۆ(اشاراة و میكانیك) بۆ داده‌نرێت .
5ـ ده‌چیت بۆ پشكنینی چاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (مانگی سورـ هلال الاحمر) له‌ شه‌قامی (30) مه‌تری شاری هه‌ولێر .
6ـ ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چویت له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی هێماكان بۆ ماوه‌ی (7) حه‌وت ڕۆژ دوا ده‌خرێیت.
7ـ ئه‌گه‌ر ده‌رچویت له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی هێماكان ئه‌وا هه‌مان ڕۆژ نۆره‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی پراكتیكی ژماره‌ (8) ت بۆ داده‌نرێت .
8ـ ئه‌گه‌ر له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی ژماره‌ (8) ده‌رچوویت هه‌مان ڕۆژ نۆره‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی پراكتیكی پیتی ((Lبۆ داده‌نرێت .
9ـ ئه‌گه‌ر له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی پیتی ((L ده‌رچویت هه‌مان ڕۆژ مۆله‌ته‌كه‌ت پێ ده‌درێته‌وه‌ دوای جێبه‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و دانی ڕسوماته‌كان کە بەم جۆرەیە :
ا- مامەلەکەت دەبەیتە لای ئەفسەری وردبین یان ئەفسەری تۆمار بۆ وردبینی کردن لە مامەلەکەت .
ب- دوای وردبینی کردن لە مامەلەکەت و نەبونی هیچ کەم و کورتییەک دەچیت لە ژوری ژمێریاری بڕی ڕسوماتی مۆلەت دەرهێنان دەدەیت کە بڕەکەی ( ٤۰۰۰۰) چل هەزار دینارە.
ج- دوای دانی بڕی ڕسومات دەچیت لە ژور یان پەنجەرەی وەرگرتنی مامەلە مامەلەکەت تەسلیم دەکەیت .
د- لە ژوری وەرگرتنەوەی مۆلەت بۆ ماوەیەکی کەم چاوەڕێ دەکەیت و مۆلەتەکەت وەردەگریتەوە .
10ـ ماوه‌ی به‌سه‌ر چوونی مۆله‌ته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی (5) پێنج ساڵه‌ .
کاروان خوشناو

Photos 05/04/2020

هۆکارەکانی لەرزینی ئۆتۆمبێل🚗🚗🚗🚗🚗🚗🚗🚗

Photos 22/03/2020

تا ئێستا زۆرترین خێرایت چەندبوە
بەهیوای سلامەتی بۆ هەموو لایەک

Photos 14/03/2020
24/02/2020

با هاوڕێی ئەم بازنە سورە نەبیت تکایە

23/01/2020

چەند هەلەیە کە نابێ لەگێر ئۆتۆماتیک ئەنجام بدرێ دەبێتە هۆی تێکدان و لەکار کەوتنی

1. نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێ لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت

2. نابێ بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی تر رابکێشێ چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێ

3. نابێ لەرێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێر

4. نابێ گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێ

5. هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەلێن هەرکاتی ئاگاداری کردیەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بۆتەوە دەبێ رایبگری تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا

6. هەول بدەن لەکاتێ کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم

تێبینی رۆنی گێر دەبێ لە 60000 هەزار کیلۆمەتر بگۆرێ وەئەگەر دەبل ئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆرێ بە جۆرێ نزیک 40000 بێ وەئەگەر رۆنت نەگۆری بوو تا 100000هەرزار کیلۆمەتر ئەوا دەبێ رۆن و فلتەری بۆ بگۆری

وەئەگەر پۆستەکەت بەدل بوو لایک و کۆمێنتت بیر نەچێ

Photos from ‎نوسینگەی قەرەچوغ بۆ فێركردنی شۆفێری‎'s post 16/12/2019


شۆفێرانی بەڕێز پێویستە شەش مانگ جارێک حەساسی دیجتاڵ پاک بکرێتەوە، چونکە کوالێتی ڕۆنمان لەکوردستان زۆر لاوازە، وە بەهۆی ڕۆنی خەست یان ڕۆنی پیس کە تاخیر گۆڕاوە تێک دەچێت و کوونیلەکانی دەگیرێت و مەودای ئیش کردنی نامێنێــت، بەمەش ئۆتۆمبیلەکە لەرزین دروست دەکات و کێشی لاواز دەبێت، بۆیە زۆر زەرورە شەش مانگ جارێک پاک بکرێتەوە، بەڵام دەبێت بە وریایی و لەلای کەسی شارەزا پاک بکریتەوە چونکە زۆر ناسکە هەر زەخت لێ کردنێکی هەڵە، دەبێتە هۆی شکان و نرخیشی گرانە لە بازاڕ نزیکەی ٥٠$ دۆلارە.

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Makhmur Road
Irbil