24/08/2026
🌙 پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی دامەزراوەی گەشە 🌙
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محمد (د.خ)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین. 🤍
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بە خۆشی و ئارامی بەسەر میلەتەکەماندا تێپەڕێت و لەگەڵ خۆی ئاشتی، خۆشەویستی، یەکگرتوویی و ئاوەدانی بۆ نیشتمانمان بهێنێت.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە خاک و نیشتمانمان هەمیشە پارێزراو بێت و ڕۆژگارێکی پڕ لە ئارامی و بەختەوەری بە هەموومان ببەخشێت.
🌙 مەولودی پێغەمبەر (د.خ) پیرۆز بێت بۆ هەموو موسڵمانان و خەڵکی کوردستان.
— سەرۆکی دامەزراوەی گەشە (شاخەوان طلعت رحمان )