20/04/2020
سلاوی خوداتان له‌سه‌ربێت هاوڕێیانی ئازیز
دهمهوهوێت پرۆژه‌یه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م به‌ناوه‌ی فێربوونی زیاتر له ٥٠٠ وشه‌ی زمانی ئینگلیزی به سوه‌د وه‌رگرتن له ١٠٠ حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان سلاوی خودای له‌سه‌ربێت. له‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌م ئه‌توانین سود وه‌ربگرین له فێربوون و له‌به‌ركردنی ١٠٠ حه‌دیسی كورتی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان و هه‌م فێربوون‌و له‌به‌ركردنی زیاتر لا ٥٠٠ وشه‌ی زمانی ئینگلیزی
هه‌روه‌ها له‌م پرۆژه‌یه‌دا من ڕۆژانه حهدیسێكتان بۆ پۆست ئه‌كه‌م كه پێك هاتوه له وێنه‌یه‌ك كه وێنه‌كه ده‌قه عهرهبیهكهو ئینگلیزیه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیزاین كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له‌لایه‌ن چێ ڕیوایه‌ت كراوه‌و وه به ژماره‌ی چه‌ند ڕیوایه‌ت كراوه، وه له‌سه‌ره‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ش مانای حه‌دیسه‌كه به زمانی كوردی ده‌نوسم له‌گه‌ڵ كردنه‌وه كوردی هه‌ندێك وشه‌ی ئینگلیزی له‌نێو حهدیسهكهدا.
به پشتیوانی خودای گه‌وره له به‌یانیه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌م به پۆسته‌كانم.
به‌هیوام بتوانم له‌خزمه‌ت حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان سلاوی خودای له‌سه‌ربێت سودێك به ئێوه‌ی به‌ڕێز بگه‌ینم.