28/01/2026
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێز(د.وشیار قادر برادۆستی) بەرێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێتمان پێگەیشت. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردەو خوێندن
28/10/2025
هەلی کار بۆ پۆستی باڵا لە شاری هەولێر
دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردەو خوێندن هەلی کار رادەگەینێت بۆ چەند پۆستێکی باڵا
لە بوارەکانی :
• بەرێوەبەری قوتابخانە
• یاریدەدەری بەرێوەبەری قوتابخانە
• سەرپەرشتیاری زانستی ( AQC )
• بەڕێوەبەری میدیا ومارکێتینگ
• ووردبین
• ژمێریار
پێشکەشکاران پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدابێت.
• فەرمانبەری حکومی نەبێت.
• ئەزموونی باشی کاری لە بواری پەرورەردەو فێرکردن هەبێت.
• بە لایەنی کەم هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان سەرووتر بێت .
• زمانی کوردی و ئینگلیزی بە باشی بزانێت، و باشتر وایە زمانی عەرەبیش بزانێت.
• شارەزایی تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا.
تێبینی:
• هیچ سیڤییەك لە ڕێگـــەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەرناگیرێت.
• دەرفەتی کار بۆ ئەوانە زیاتر دەبێت کە ئەزموونی کارکردنیان لە بواری پەروەردە زیاترە.
• پیشکەش کار پێویستە سیڤی بە فایلی (PDF) بنێرێت.
• دواكـــــــــات بــــــــۆ پێشكەشكردنی سیڤی تا رێكەوتی 06/11/2025 دەبێت.
دەتوانن سڤییەكانتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی لینکی ئەم پۆرتاڵەوە:
https://admin.gasha.edu.iq/jobs/
04/09/2025
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد ﷺ،
دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن ، پیرۆزبایی لە هەموو مووسڵمانانی جیهان و کوردستانیان بەتایبەتی دەکات
31/08/2025
ئاگاداریێک بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی لەلایەن دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن.
دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن خ*لێکی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت تایبەت بە بەڕێوەبردنی کەیس (Case Management) لە خ*لەکە بە شێوازێکی پڕاکتیکی باسی چۆنیەتی وەرگرتنی کەیس و بەڕێوەبردن و دانانی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکرێت بۆ (25) توێژەری دانەمەزراو.
بۆیە هەر بەڕێزێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات لە ڕێی ئەو ژمارەیەوە.
0750 998 9000
ماوەی خ*ل: (2) ڕۆژ
ڕۆژانی خ*ل: ( 9/8 ڕۆژی دووشەممە ، 9/11 ڕۆژی پێنجشەممە)
کاتژمێر: (9 تاکو 12) ڕۆژانە
شوێن: پەیمانگەی گەشەی ناحکومی – هەولێری نوێ شەقامی (120) مەتری
ناوتۆمارکردن بۆ خ*لەکە لە بەرواری 9/1 دەبێت وە بەردەوام دەبێت تاوەکو 9/5
لە کۆتایی خ*لەکە بڕوانامەی بەشداری کردن دەدرێت بە بەشداربووان.
لەگەڵ ڕێزماندا.
دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن
0750 998 9000
14/08/2025
هەڵی كار | لە دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن
📍 لە شاری هەولێر
دامەزراوەی گەشە لە شاری هەولێر چەند هەلێكی كار رادەگەینێت بۆ پەیمانگەی پزیشکی گەشە بۆ ساڵی نوێی خویندنی ( 2025-2026) بۆ ئەم پسپۆریانەی خوارەوە:
🔵 بەشی پەرستاری
🔵 بەشی دەرمانسازی
🔵 بەشی ددان
🔵 بەڕێوەبەری کارگێڕی
🔵 ڤیدێو ئیدیتەر
پێشکەشکاران پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدابێت.
• خاوەن نازناوی زانستی بێت ( بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا).
• فەرمانبەری حکومی نەبێت.
• زمانی کوردی وئینگلیزی بە باشی بزانێت.
• شارەزایی تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا.
دەتوانن سڤییەكانتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی لینکی ئم پۆرتاڵەوە:
https://admin.gasha.edu.iq/jobs/gti/