09/08/2026
بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش:: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی(لەجێگەی دانان) بۆ (١٠٠٠) فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی (لەجێگەی دانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە.
نووسراوەکە تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون.
نزیکەی (١٠٠٠) هەزار گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکارنەبوون بریابوو بە پرۆسەیەکی شەفاف لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی شوێنیان پر بکرێتەوە بەخاڵبەندی
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی دابوو بەڵام ئەمرۆ لە بریارەکەی خۆی پەشیمان بۆتەوە و پرۆسەکە رادەگیریت
دوای ئەم بریارە پێویست ناکات سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی هێنانی پشتگیری چونکە پرۆسەکە دەوەستێت
بەداخەوە ئەمەش هەوالێکی ناخۆش بوو،