26/09/2026
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پڕ لە خۆشەویستی و ورەی بەرز!
بە گەرمترین هەست و بە دموچاوی خەندهوە، لە قوتابخانەی کلێڤەری ناحکومی پێشوازیمان لە قوتابییە خۆشەویستەکان کردەوە. مامۆستا دڵسۆزەکانمان بە باوەشێکی گەرم و هیوای گەورەوە بەخێرهاتنی قوتابییانیان کرد بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی نوێی زانست و فێربوون.
با پێکەوە ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن، داهێنان و چالاکی تۆمار بکەین!
بەخێربێنەوە بۆ قوتابخانه ، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
#مامۆستایان #قوتابی #سەرکەوتن #فێربوون #داهاتوو