ته ندروستی و ژیان

ته ندروستی و ژیان

Share

ئه‌م په‌یجه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیاری ته‌ندروستی و ژیان بۆ ئیوه‌ی خۆشه‌ویست هیوادارم سودی هه‌بیت.

23/02/2023

ڕزمان قوتدان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت
لە ڕاستیدا شتێک نیە بە ناوی قوتدانی زمان، بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسولکەکانی زمان کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لەدەست دەدات.
ئەم حاڵەتە حاڵەتی کت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە ھەمان شوێندا چارەبکرێت.

ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان

١-جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بەھەر نەخۆشیەک بێت.

٢-بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.

٣- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو ،زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نمونە ڕاکردنێکی لەناکاو ،وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.

٤-تێکچونی کۆئەندامی سوڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوودەدات.

چۆن بزانین کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قوتداوەتەوە

١-لەناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوەێتە گیانەڵا و دەست بۆ ملی دەبات.

٢-دوای ماندووبونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت.

٣-لەناکاو یەکێک دەست بەگیانەڵا دەکات لە تاو گیانی ھەڵبەز و دابەز دەکات و دەکەوێتە سەر زەوی.

٤-کەسەکە دەست بۆ سک و گەرووی دەبات و دەنگی دەرنایا و شین ھەڵدەگەڕێت.

چۆن چارەسەری بکەین

ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەكه‌ بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت ، کاتێک چاک بووە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات ، دەبێت بەزووترین كات ئەو کردارە ئەنجام بدەی چونکە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ چرکەدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا کەسەکە بێهۆش دەبیت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی.

27/08/2022

چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری ترێ ڕەش:

-خواردنی ترێ بە تۆوەكەیەوە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی
چالاكی خانە شێرپەنجەیەكان بە تایبەت شێرپەنجەی سنگ و پرۆستات و گەدە و پرۆستات.

-دڵ بەهێز دەكات و ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت.

-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

-جەستە لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە.

-خوێن پاكدەكاتەوە و جگەر چالاك دەكات.

-ڕیشاڵ و پێكهاتەی بەسوود بە جەستە دەبەخشێت.

-ئەگەری توشبوون بەزەهایمەر و خەڵەفان كەمدەكاتەوە.

-چارەسەرە بۆ نەخۆشی لاوازی و داخورانی ئێسكەكان.

-بۆ ئەوەی خاوەنی پێستێكی جوان و سەرنجڕاكێش بیت ئەوە ترێ بە ناوەكەیەوە بخۆ.

-سیستمی بەرگری لەش بەھێز دەكات و بەوەش مرۆڤ لە جۆرەھا نەخۆشی دەپارێزێت.

ـ سەرئێشە چارەسەر دەكات.

13/09/2021
27/04/2021

ئەو 6 نەخۆشیانەی شەرم دەكەی باسیان بكەی لەلای پزیشک

هەندێك گرفتی تەندروستی و جەستەیی هەن، خەڵكی هەمیشە هەوڵ دەدەن بیانشارنەوە، تەنانەت لە ژووری پزیشكیش. بەڵام بڕوا بكەی یان نا: پزیشك هەموو ئەوانە دەزانێت. لە پرسی تەندروستیتدا، هیچ سنوورێك دامەنێ و هەموو نهێنییەكان بە پزیشكەكەت بڵێ.

ئەمانە هەندێك لەو حاڵەتانەن كە نەخۆش شەرم دەكات باسیان بكات:

1- شیرلێهاتنی نائاسایی مەمك:

بێ ئەوەی كەسەكە دووگیان بێت یان منداڵی شیرەخۆرەی هەبێت، مەمكی شیری لێدێت . ئەم حاڵەتە بەهۆی بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاكتینەوەیە كە رژێنی ژێردەماخ (پیتویتەری) دەریدەدا. پرۆلاكتین هانی شانە رژێنەكانی مەمك دەدات شیر دروست بكەن. هەندێجاریش بەهۆی لوویەكە لە رژێنی ژێر دەماخدا. ئەگەر چارە نەكرێت، بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكە دەبێتە هۆی تێكدانی سووڕی خوێن و فشەڵبوونی ئێسكیش.

چارەسەر: پزیشك سەرەتا پشكنینی رژێنی دەرەقیت بۆ دەكات، چونكە هەندێكجار تەمبەڵیی ئەو رژێنە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاكتین. ئەگەر هۆكارەكە ئەوە نەبوو، ئەوە بیر لە هەبوونی لوو دەكاتەوە لە رژێنی ژێر مێشكدا. هەرچەندە هەبوونی لوو هەمیشە مایەی ترس و دڵەڕاوكێیە، لەم بارەدا چارەی ئاسانە و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا تەنیا بە پێدانی دەرمان چارە دەبێت.

2- ئارەقەكردنەوەی زۆر:

ئەم حاڵەتە ئەوە دەگەیەنێت ئارەقەرژێنەكانت زیاد لە پێویست كاردانەوەیان هەیە بۆ كارتێكەرەكانی وەك گەرما، هۆرمۆنەكان و هەست و سۆزە جیاوازەكان. یاخود كاتێك لە ئەنجامی ئەو كارتێكەرییانەوە دەكەونە ئیش، درەنگ دەكوژێنەوە و ماوەیەكی دوورودرێژ كاردەكەن. هەندێجاریش بە كارتێكەریی دەرمانێكە كە پزیشك بۆ نەخۆشییەكی تایبەت بۆی نووسیوی. یاخود بەشێكە لە نیشانەكانی نەخۆشی لە نموونەی هەوكردنە جیاوازەكان و شەكرە.

چارەسەر: چارەی ئەم حاڵەتە بریتی نییە لە دەرمانێكی سیحری كە ئارەقە رژێنەكان بە تەواوی كۆنترۆڵ بكات. پزیشك سەرەتا دەیەوێت بزانێت هۆكار چییە و بە چارەسەركردنی هۆكارەكە، ئارەقە زۆرەكەت لەكۆڵ بكاتەوە.

3- نەبوونی ئارەزوو بۆ سێكس:

زۆر شت دەبنە هۆی نەهێشتنی ئارەزووی سێكس، چونكە ئارەزووی سێكس بەرهەمی یەكگرتنی چەندین هۆكاری جەستەیی و دەروونییە. زۆر لە ژنان لە سەروبەندی نەمانی سووڕی مانگانە و بەهۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی مێیینە (ئیسترۆجین) و وشكبوونەوەی زێ، ئارەزوویان بۆ سێكس كەم دەكات.

خەمۆكیش هۆكارێكی دیكەی نەمانی ئارەزووی سێكسییە. خەمۆكی هەر لە رووە دەروونییەكەوە ئارەزووە سێكسییەكان كپ ناكات، بەڵكو بەهۆی دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنی دۆپامینیشەوە زەبر لە ئارەزووە سێكسییەكان دەدات. هەندێك دەرمانی دژەخەمۆكیش بە میكانیزمی جیاواز ئارەزووی سێكسی كەم دەكەنەوە.

چارەسەر: پزیشكی ژنان و منداڵبوون بە پرسیاری ورد دەتوانێ بەشێكی بەرچاو لە هۆكارە جەستەییەكانی لاوازیی ئارەزووی سێكس لە ژناندا بدۆزێتەوە. ئەگەر لەو رووەوە گرفتت نەبوو، سەردانی پزیشكی دەروونی بكە. چونكە خەمۆكی تەنیا لەشێوەی دڵتەنگی خۆی نانوێنێ، بەڵكو بە نیشانەگەلی جیاوازی جەستەیی و رەفتاری دەردەكەوێت. چارەی خەمۆكیش تەنیا دەرمان نییە، بەڵكو گفتوگۆی دەروونی و هزریش رێگەچارەی كاران.

4- مایەسیری:

پێدەچێ مایەسیری یاخود قڵیشانی دیواری كۆم هۆكاربن. قەبزی وادەكات پیسایی ماوەیەكی زۆر لەنێو ریخۆڵە ئەستوورە بمێنێتەوە و زۆربەی ئاوەكەی هەڵبمژرێت. بەوەش پیسایی وشك و رەق هەڵدێت. ئەو پیساییە وشك و رەقەش دەبێتە سەرچاوەیەكی برینداركەر بۆ دیواری كۆم.

هەندێكجاریش لە ژناندا، هەبوونی لوویەك لە منداڵداندا دەبێتە هۆی فشار دروستكردن لەسەر دیواری رێكە (كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە) و بەوەش پیساییكردن بەئازار دەبێت، بەڵام لەم بارەدا ئازارەكە هاوكات دەبێت لەگەڵ پشتئێشە و زۆربوونی خوێنی سووڕی مانگانە.

چارەسەر: ئەگەر لە هەفتەیەكدا كەمتر لە سێ جار پیسایی دەكەیت، ئەوا پلان دابنێ بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر بخۆیتەوە و وەرزشی زیاتر بكەیت و ریشاڵە خۆراكییەكان لە ژەمەكانتدا زیاتر بكەی. ئێستا ریشاڵە خۆراكییەكان بەشێوەی شروبیش هەن و دەتوانیت لەو رێگایەوە خۆت لە قەبزی و ئەنجامەكانی رزگار بكەی.

ئەگەر ئەوانەت جێبەجی كرد و ئازار و مایەسیری هەر بەردەوام بوون، پزیشك بیر لەوە دەكاتەوە كرێمی چارەسەری ئەو حاڵەتانەت بۆ بنووسێت.

5- بۆنێكی ناخۆش لە زێ:

ئەمە واتای ئەوەیە زێ لە نێوەندێكی ترشەوە گۆڕاوە بۆ نێوەندێكی تفت، ئەوەش یاریدەی گەشەكردنی بەكتریای زیانبەخش دەدات تێیدا. هۆكاری جیاواز دەبنە هۆی تفتكردنی زێ، هەر لە تۆواو تاوەكو خوێنی سووڕی مانگانە و زەیستانی، دووش.

چارەسەر: دەبێت باسی ئەو بۆنە ناخۆشە بۆ پزیشكەكەت بكەیت. ئەویش بە لێكدانەوەی زانستی دەگاتە ئەنجام كە ئایا ئەوە نیشانەی هەبوونی نەخۆشیی گوازراوەیە لەڕێگەی سێكسەوە، كەڕووكردنی زێ یاخود تەنیا تفتبوونی زێ و زاڵبوونی بەكتریا زیانبەخشەكانە.

6- سێكسی بە ئازار:

بەهۆی دروستنەكردنی لینجی پێویستەوەیە لەلایەن نێوپۆشی زێ. هەبوونی ترس و فشاری دەروونی، یاخود نەورووژانی پێویست لە هۆكارە دیارەكانی دروستنەبوونی بڕی پێویستی لینجیی نێو زێن.

بەڵام ئەگەر سێكسی بە ئازار لە حاڵەتەوە بووە دیاردە و بێ ئەوەی ئەو دوو هۆكارەش هەبن هەر روویدا، دەبێت بیر لەوە بكرێتەوە كە ئاستی هۆرمۆنی مێیینە (ئیسترۆجین) دابەزیبێ. ماوەی دوای منداڵبوون، ماوەی شیردان و كەوتنە تەمەنی نائومێدی هەموو پەیوەندییان بە دابەزینی ئاستی ئەو هۆرمۆنەوە هەیە.

هەندێك دەرمانیش ئەو لینجییە كەمدەكەنەوە، وەك دژە هەستەوەرییەكان (ئەنتی هیستامین) و هەندێك جۆری حەبی دژە سكپڕی.

چارەسەر: ئەگەر هۆكارەكە بدۆزرێتەوە، بە چارەكردنی ئەو هۆكارە، گرفتەكە كۆتایی دێت. ئەگەر هیچ هۆكارێكیش نەبوو بۆ وشكبوونەوەی زێ، لینجیی دەستكرد هەن و دەتوانرێت لەكاتی پێویست سوودیان لێ وەربگیرێ.

خۆ ئەگەر هۆكاری ئازارەكە وشكیی نەبوو، ئازارێكی قووڵ بوو، یاخود لە بارێكی دیاریكراودا هەبوو، ئەوا پزیشك بۆ هۆكارێكی قووڵتر دەگەڕێت لە مناڵدان و تەنانەت ریخۆڵەكاندا

03/05/2018

زیانه‌كانی گوێ پاككه‌ره‌وه‌

پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ گوێ‌ پاككردنه‌وه‌ زیانی‌ زیاتره‌ .
‌ پسپۆڕانی‌ پزیشكی‌‌و به‌تایبه‌ت پسپۆڕانی‌ قوڕگ‌و گوێ‌‌و لووت، به‌كارهێنانی‌ گوێ‌ پاكه‌ره‌وه‌ (گوێچكه‌ پاككه‌ره‌وه‌) خویه‌كی‌ هه‌ڵه‌و ناته‌ندروسته‌، له‌و كاته‌ی‌ لای‌ هاووڵاتییان وا لێكده‌درێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌ نه‌ریتێكی‌ پاكوخاوێنی‌‌و شارستانییه‌ت‌و پارێزگاریكردنه‌ له‌ گوێیه‌كان.

له‌وباره‌یه‌وه‌، هه‌موو پزیشكه‌كانی‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م بواره‌ یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه‌ كه‌ گوێیه‌كان خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌، پێویست به‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ گوێیه‌كان ناكات، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌و پزیشكانه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و پاككردنه‌وه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ زیانه‌ درێژخایه‌نه‌كان، رو‌وداویشی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌گوێ‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ منداڵاندا.

هاوكات، به‌پێی‌ بۆچوونی‌ پسپۆڕانی‌ قوڕگ‌و گوێ‌‌و لووت،له‌ كاتێكدا گه‌ر گوێیه‌كان بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش پاكنه‌كرێنه‌وه‌، ئه‌و توێژانه‌و ئه‌و پیسیه‌ی‌ پێوه‌یه‌تی‌ خۆرسك دێنه‌ده‌ره‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ یاریده‌ده‌ری‌ بۆ ئه‌نجامبدرێت، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ گوێ‌ پاككردنه‌وه‌ به‌ گوێ‌ پاكه‌ره‌وه‌ یان به‌ هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی‌ تر، له‌رووی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌ڵه‌ن ئه‌و كاره‌ به‌ ته‌داخولكردنی‌ ناو كاری‌ ئه‌و قه‌ناته‌ی‌ گوێ‌ داده‌نرێت.
>>>>تەندروستی و ژیان

21/04/2018

گومی فلاوی بەهشتی سەر زەوی

Photos 09/06/2017

سلاو هاوریان ئەکتیفمان زۆر دابەزیوە یارمەتیمان بدەن بۆ تەندروستیەکی باشتر

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Irbil