Environmental Science and Health Department

Environmental Science and Health  Department

Share

پەيجى تايبەتى بەشى زانست و تەندروستی ژینگە، كۆلێژى زانست/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر

Environmental Sciences Department is the youngest department in the college which in 2007 was opened its doors towards the students .

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 01/12/2025

ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی #ئایدز، سیمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن قوتابی سمستەری یەکەمی بەشەکەمان (سیدرا دیدار صابر) سەبارەت بەم نەخۆشیە کوشندەیەو تیایدا باسی لە هۆکارو نیشانەکان و چارەسەرو ڕێگاکانی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە کرد.

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 16/11/2025

پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز پ.د. دڵشاد عزیز دەروێش مامۆستا لە بەشەکەمان دەکەین، بە بۆنەی وەرگرتنی قەڵغانی زێڕینی زانستی پوخت لەلایەن ڕێکخراوی ئەورۆعەرەبی لە میانەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی نۆزدەیەم بۆ توێژینەوەی زانستی لە شاری ئەنتالیای تورکیا.

بەدەستهێنانی قەڵغانی زێڕینی زانستی کارێکی ئاسان نییە؛ لوتکەی گەشتێکی دوور و درێژی کاری قورس و خۆبەخشییە. زانست لە بۆشاییدا لەدایک نابێت، بەڵکو لەسەر خولیای قووڵ بۆ زانین و توانای لێکۆڵینەوە و خواستێکی دڵسۆزانە بۆ بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە کۆمەڵگا و مرۆڤایەتیدا بنیات نراوە. ئەوانەی ئاواتەخوازن بۆ ئەم قەڵغانە تێدەگەن کە زانست بەرپرسیارێتییەکە پێش ئەوەی شەرەف بێت، هەر دەستکەوتێکی بچووکیش خشتێکە کە بۆ بینایەکی گەورەتر زیاد دەکرێت.

بۆیە قەڵغانی زێڕینی زانستی هێمای نایابی، قەدرزانییە بۆ ڕۆحی توێژەران و دڵە نەلەرزەکانیان و مێشکیان کە هەرگیز لە پرسیارکردن نەوەستاوە.
تەنها خەڵات نییە، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر گەشتێکی زانستی بەردەوام، و پەیامێکە کە زانست جوانترین ڕێگایە بەرەو بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوەتر.

https://kabarnew.com/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%86%D8%B8%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%88%D8%B1%D9%88%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D9%83%D8%B1%D9%91%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%83%D8%AA%D9%88%D8%B1-%D8%AF%D9%84/

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 11/10/2025

پەرتوکی (گوێز لە کوردستان و بارودۆخە ژینگەییەکان) لە نوسینی مامۆستای بەشەکەمان (پ.د. دڵشاد عزیز دەروێش) ئێستا لە سایتی ئەمازۆن بەردەستە.
٠٠٠٠٠٠
داری گوێز سەر بە خێزانێکی حەوت پۆلیە کە لە ٢٠ جۆر پێکهاتوە. هەموویان گوێزی خواردن بەرهەم دەهێنن. دارستانی گوێز بە جوانیەکەی ناسراوەو دارێکی زۆر بە نرخە بۆ دارتاشەکان. داری گوێز دارێکی بەهێزە کە توانای مانەوەی هەیەو بەرگەی دژە ئافاتەکان دەگرێت و بە دەگمەن درز ئەبات و قەبارەکەی ناگۆڕێت کاتێک کە گەرم دەکرێت.
دارەکانی گوێز خۆڵی قووڵ و بەپیت و کەشوهەوایەکی گەرم و مامناوەندیان پێویستە، باران باریینی ساڵانەی گشتی زیاتر لە ٧٠٠ ملم بەسە بۆ چاندنی. لە زستان و پاییزدا، گوێز پێویستی بە کەشوهەوایەکی بەپێی پێویست ساردە بۆ دابینکردنی پێداویستی. سارد بوون و پلەی گەرمی ٢٥-٣٥ پلەی سەدی لە بەهار و هاویندا کە بەسە بۆ پشتیوانی کردنی گەشەکردن و گەشبوونی ئاسایی.
سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانیان، داری گوێز چەند مادەیەک دەردەدەن کە ڕێگریان لە ڕوانی تۆو و گەشەکردنی ڕەگی ڕووەکە جیاوازەکان کردووە و وەک بایۆهێربیساید، کەڕو کوژ و، بەکتێریاکوژ و مێروو کوژ کاردەکەن.

https://www.amazon.com/Walnut-Kurdistan-Environmental-Conditions/dp/6202676353?dplnkId=cc175e8d-4b08-4b19-b4b5-c39aef4fdb44

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 28/04/2025

دوو قوتانی بەشەکەمان بە نوێنەرایەتی کۆلێژی زانست بەشداریان کرد لە خولێکی دوو رۆژەی تایبەت بە ڕۆڵی تاک لە گۆڕانکاری کەش و هەوا، کە ڕێکخرابوو بە هاوبەشی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی سەلاحەددین و ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی.
لە کۆتایی خولەکەشدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان " پ.د.فرهاد عەلی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و " پ.د.ئازاد حسن " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " م. ئاریان دزەیی " بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی بڕوانامە بەسەر قوتابییانی بەشداربوو دابەشکرا.

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 25/04/2025

خۆڵبارین دیاردەیەکی ساڵانەیە کە چەندین جار ڕوودەدات، بەتایبەت لە ناوچە وشک و نیمچەووشکەکان. ئەم دیاردەیە بەهۆی چەندین هۆکارەوە سەرهەڵدەدات کە گرنگترینیان گۆڕانی کەشوهەوا، کەمی باران، کەمی سەوزایی و دار، خراپبوونی کوالێتی خاک، و چالاکییە زیانبەخشەکانی مرۆڤ وەک داربڕین و شارسازییە.

خۆڵبارین کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ هەیە. ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی وەک تەنگەنەفەسی، پیسبوونی ئاوی سەرزەوی، زیان گەیاندن بە ڕووەک و بەرهەمی کشتوکاڵی، و بەفیڕۆچوونی ئاوی شیرین بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئاو بۆ پاککردنەوەی تۆزو خۆڵەکە.

بۆ کەمکردنەوەی خۆڵبارین، چارەسەرەکان بریتین لە چاندنی دار و زیادکردنی سەوزایی، دروستکردنی پشدێنی سەوز لە شارەکان، باشترکردنی کوالێتی خاک، و پەروەردەکردنی خەڵک سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ژینگە.

سەوزایی کاریگەری گەورەی هەیە لە کەمکردنەوەی خۆڵبارین. ڕەگەکانی ڕووەک خاک پتەودەکەن و ڕێگە لە تۆزبوون دەگرن. سەوزایی خێرایی با کەمدەکات، شێی خاک زیاد دەکات، و کوالێتی خاک باشتر دەکات، کە ئەمەش خاکەکە پارێزراوتر دەکات.

بە خزمەتکردنی نەمامێک، هاوکاربە لە کەمکردنەوەی خۆڵبارین 🌳

د.چیای معروف
م.شەهلە شێروان

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 22/04/2025

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٢/٤/٢٠٢٥ بە نوێنەرایەتی بەشی زانست و تەندروستی ژینگە د.چیایی معروف بەشداری کرد لە پێشەنگایەکی تایبەت بە ژینگە کە لە لایەن مامۆستا رەزوان قادر سەرۆکی ڕێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕێکخرابوو.
لەم پێشەنگایە کێشەکانی ژینگە بە شاکارێکی هونەری زۆر نایاب پیشاندرابوو.

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 22/04/2025

بەشداریکردنی هەریەکە لە مامۆستایانی بەشەکەمان (پ.د.دڵشاد عزیز دەروێش / پ.ی.د.محمد عزیز عثمان) وەک قسەکەر لەزانکۆی تکریت کۆلێژی زانست لەسەر بەردەوامی ژینگەی. Sustainable Environment

بەردەوامیی ژینگەیی یەکێکە لە ئاستەنگە هەرە بەرچاوەکانی بەردەم مرۆڤایەتی لە سەردەمی مۆدێرن، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی فشارەکان لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانبوونی شارەکان و گەشەسەندنی پیشەسازی. بەردەوامیی ژینگەیی واتە پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان پێداویستییەکانی ئێستای مرۆڤ و توانای ئیکۆلۆژی زەوی، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر توانای نەوەکانی داهاتوو بکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

بەردەوامیی ژینگەیی چەندین لایەن لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان بریتین لە: پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو، زیرەکی بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان، کەمکردنەوەی پیسبوون، و پێشخستنی بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە. کەم کردنەوەی پشتبەستن بە¼ سووتەمەنی بەردینی وەک نەوت و خەڵوز، گەرمبوونی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوای توندتر کردووە و مەترسییەکی ڕاستەقینەی لەسەر ئیکۆسیستەم و مرۆڤایەتی دروستکردووە.

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 17/04/2025

بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، بەشەکەمان هەستا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی زانستی. کە پێکهاتبوو لە پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی (Climate Fluctuation and Drought).

پاشان سێ سیمینار پێشکەشکرا بەم ناونیشانانەی خوارەوە:
1. Turn waste into progress
2. Erbil new master plan and its impacts
3. Solar energy as an alternative power
دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشدارانی پانێل و سیمینارەکان. لە کۆتایشدا هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجام درا.

سوپاسی هەریەکە لە فەرمانگەی ژینگەو لیژنەی چالاکیەکانی کۆلێژ و کۆمپانیای لاندڤین دەکەین کە هاوکارمان بوون بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیە.

لە کۆتایشدا زۆر سوپاسی مامۆستایان و قوتابیان و یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژ دەکەین کە ماندو بون لەگەڵمان.

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 15/04/2025

بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەشی زانست و تەندروستی ژینگە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و لیژنەی چالاکیەکانی کۆلێژی زانست، هەروەها بە سپۆنسەری کۆمپانیای لاندڤین بۆ خزمەتگوزاری ژینگەیی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (Climate Fluctuation and Drought) لە ڕۆژی ٥ شەممە ١٧-٤-٢٠٢٥

ناونیشان/ کۆلێژی زانست-هۆڵی ماتماتیک
کاتژمێر ٩ی بەیانی

هاتن بۆ هەمووانە
لەگەڵ ڕێزدا

Photos from Environmental Science and Health  Department's post 23/02/2025

ڕۆژی ژینگەی هەولێر
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٥/٢/٢٣
بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی هەولێر، چالاکیەکی ژینگەیی ئەنجامدرا لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژی زانست بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان
کاک ئومێد خۆشناو ( پارێزگاری هەولێر).
د.ئامانج نەجمەدین (بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ).
پ.د.عبدالکریم یاسین (ڕاگری کۆلێژی زانست).
د.شەنگ زیاد (یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زانست).
د.لۆزان سەلام (سەرۆک بەشی زانست و تەندروستی ژینگە).
مافپەروەر دڵشاد هیرانی (بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگە).
عقید فرمان فاضل هادی (بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر)
ئەندازیار ژیار جەلال(بەڕێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی).
احمد ازاد (بەرپرسی لیژنەی قوتابیان).

لەژێر چاودێری ڕاگری کۆلێژ و سەرپەرشتی لیژنەی قوتابیان و نوێنەری گشتی بەشی ژینگە و بەشێک لە قوتابیانی بەشی ژینگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و لیژنەی چالاکی کۆلێژ چالاکیەکە بەڕێوەچوو.

سەرەتا بە نمایشکردنی پڕۆژەکان دەستپێکرا، ڕاگەیاندنی پێش پەردەی کورتە فلیمێک سەبارەت بە ژینگەی هەولێر و بەخشینی سوپاس و پێزانین بە بەشێک لە بەشداربوان و ماموستایان و قوتابیانی کۆلێژ.

سازدانی پانێڵێکی ژینگەی لە لایان :
١- پ.د.یحیا احمد شێخە لە بەشی زانست و تەندروستی ژینگە.
٢- بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگە مافپەروەر دڵشاد هیرانی.
٣- بەڕێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی ئەندازیار ژیار جەلال حسین.
٤- سەرپەرشتیاری پانێڵ م.کاروان کاوە لە بەشی زانست و تەندروستی ژینگە.

سەرنج و ئامانجی پانێڵەکە باسکردنی کاریگەریەکانی پیسبوونی ژینگە و چارەسەرەکانی بەڕێووە چوو.

21/02/2025

وۆرکشۆپی ئەکادیمی “ڕۆژی ژینگەی هەولێر: ئاڵنگاری و چارەسەرییەکان بۆ داهاتوویەکی بەردەوام” كه بە هاوبەشی له نێوان کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین و دەزگای روانگە و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر له رۆژی یەک شەمە، بەرواری ٢٣/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە کاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، کە لەلایان لێژنەی ڕێکخستنی وۆرکشۆپی بەشی زانستی ژینگە و تەندروستی و لێژنەی چالاکیە زانستیەکانی كولێژی زانست بەڕێوەدەچێت.

https://colleges.su.edu.krd/science/erbils-environment-day-challenges-and-solutions-for-a-sustainable-future/

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


Erbil/Kirkuk Main Road
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00