27/09/2026
خاکێک و سێ ڕوانگە کوردستان لە ئەرشیفی ڕۆژهەڵاتناسە ڕوسەکاندا
لە زانکۆی جیهان بە چاپ گەیشت.
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: د. سەرباز عزیز وەرتی*
✔️ کتێبی خاکێک و سێ ڕوانگە کوردستان لە ئەرشیفی ڕۆژهەڵاتناسە ڕوسەکاندا، کە بەرهەمی شەونخونی و ماندوبونی وەرگێڕانی زیاتر لە دوو ساڵە، لە زمانی ڕوسییەوە بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی سۆرانی لە لایەن (د. سەرباز عزیز وەرتی)یەوە سەرپەرشتیار لە ئەکادیمیای جیهان ئامادە و وەرگێڕانی بۆ کراوە، بەچاپ گەیشت و کەوتە بەردیدی خوێنەران، جێگەی ئاماژەیە لە شەش بەش و چەندین تەوەرە و قەبارەی ٢٧٤ لاپەڕە لە خۆ دەگرێت.
لە کۆتایی پەرتوکەکەدا هەرسێ نوسەری کتێبەکان ناسێندراون، هەروەها وێنەکانیشییان لەسەر بەرگی دواوە ئاماژەی پێدراوە، هاوکات لەگەڵ ناونیشان و ناونانی ئەم پەرتوکە بەناوی (خاکێک و سێ ڕوانگە) یەکانگیرە.
🔷 وەرگێڕ لە کۆتاییدا، بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ، سوپاس و پێزانینی بێ پایان ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنانە بکات، کە لە قۆناغە جیاجیاکانی وەرگێڕان، پێداچوونەوەی زمانەوانیی، نەخشەسازی، چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەدا، بە هەر جۆرێک بێت هاوکار و پشتیوان بوون بە تایبەت (د. نوزاد یحیی باجگر). پرۆسەی وەرگێڕان بەهۆی سروشتە ئاڵۆز و
فرەڕەهەندەکەیەوە، هەمیشە ئەگەری ناتەواوی تێدا بەدی دەکرێت، هەربۆیە بەرپرسیارێتی هەر هەڵە و کەموکوڕییەک دەخاتە ئەستۆی خۆی، چونکە بێخەوشی و تەواوەتی تەنها شایستەی زاتی پەروەردگارە.
* وەرگێڕ جگە لە توێژنەوە زانستییەکانی لە پسپۆڕی خۆی و چەندان نوسین لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا، خاوەنی ئەم پەرتوکانەشە:
1- پەرتوکی وەرگێڕاوی جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن، ٢٠٢١؛
2- خاوەنی پەرتوکی پێداگۆجی مامۆستا، ٢٠٢٥؛
3- پەرتوکی وەرگێڕاوی خاکێک و سێ ڕوانگە کوردستان لە ئەرشیفی ڕۆژهەڵاتناسە ڕوسەکاندا، ٢٠٢٦