05/09/2026
فێری سوپاسگوزاری بن
چونکە هیچ کەسێک نۆکەر یان قەرزاری ئێوە نییە.
هەر کەسێک چاکەیەکتان لەگەڵ دەکات، ئەوە نیشانەی تێگەیشتن، میهرەبانی و گەورەیی دڵی خۆیەتی؛ نەک ئەرکێک کە لەسەری بێت.
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ﴾
«ئەگەر سوپاسگوزار بن، بە دڵنیاییەوە زیاترتان پێ دەبەخشم.»
سوپاسگوزاری تەنها بەرامبەر بە خوا نییە؛ سوپاسگوزاری لە خەڵکیش، قەدردانانە لە چاکە و هاندانیانە بۆ بەردەوامبوون لە چاکەکردن.
بۆیە چاکەی خەڵک بە ئەرک مەزانن و میهرەبانییان بە لاوازی لێک مەدەنەوە؛ سوپاسیان بکەن و قەدریان بزانن، پێش ئەوەی نەبوونیان مانای ڕاستەقینەی بوونیان فێرتان بکات.