Chemistry department

Chemistry department All thing about chemistry

پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێز د.مزگین محمد دەکەین بەبۆنەی بەدەست هێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە پسپۆڕی کیمیایی ئەندامی.هیوا...
17/10/2023

پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێز د.مزگین محمد دەکەین بەبۆنەی بەدەست هێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە پسپۆڕی کیمیایی ئەندامی.

هیوای سەرکەوتنی هەمیشەی بۆ دەخوازین

وێنەی ماڵئاوایی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی کیمیا-زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی پەروەردە
13/05/2023

وێنەی ماڵئاوایی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی کیمیا-زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی پەروەردە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەیەکدا بەشێوەیەکى ورد گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى (ماستەر...
14/02/2023

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەیەکدا بەشێوەیەکى ورد گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کردو لە ئەنجامدا بڕیاریدا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکات.

سڵاو بەڕێزان ..ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان بە هەماهەنگی لە گەڵ سەرۆکایەتی زانکۆ پرسە بۆ خواڵێخوشبوو مامۆستای کۆلێژەکەمان پ.د. ...
25/01/2023

سڵاو بەڕێزان ..

ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان بە هەماهەنگی لە گەڵ سەرۆکایەتی زانکۆ پرسە بۆ خواڵێخوشبوو مامۆستای کۆلێژەکەمان پ.د. حکمت علی محمد لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٣ کاتژمێر ٢-٤ پاش نیوەڕۆ ڕێکدەخات.
پرسەی پیاوان لە مزکەوتی رشاد موفتی دەبێت.
پرسەی ئافرەتان لە هۆڵی حاجیە مکیە.

انا لله و انا الیه راجعون.

ڕوحی شاد و خۆمان خۆش.
ڕاگرایەتی کۆلێژ

بەرێ کردنی تەرمی پ. د. حیکمەت علی لە کۆلێژی پەروەردە. خوای گەورە جیگای بەهەش بکا
24/01/2023

بەرێ کردنی تەرمی پ. د. حیکمەت علی لە کۆلێژی پەروەردە.
خوای گەورە جیگای بەهەش بکا

پ.د.حيكمت على محمد کۆچی دوایی کرد  پ. د. حیکمەتی عەلی محەمەدساڵی 1997 بڕوانامەی ماستەری لە کیمیای شیکاری لە زانکۆی سەلاح...
23/01/2023

پ.د.حيكمت على محمد کۆچی دوایی کرد


پ. د. حیکمەتی عەلی محەمەد

ساڵی 1997 بڕوانامەی ماستەری لە کیمیای شیکاری لە زانکۆی سەلاحەدین هەولێر پێبەخشرا، کۆلێژی پەروەردە، بەشی کیمیا.

لەساڵی 2007دا بڕوانامەی دکتۆرای لەشیمیای ئینۆرگانیک لەزانکۆی بەغدا کۆلێژی پەروەردەیی ئیبن ئەلهەیثەم

ناونیشانی تێزەکەی:سینثێس، و لێکۆڵینەوەکانی کارەکتەری هەندێک لە کۆمەڵە کانزاییەکانی ماکرۆ کە ئەتۆمەکانی S و N لەخۆدەگرێت.

ئێستا پڕۆفیسۆر بوو بە بڕوانامەی دکتۆرا لە کیمیای نائەندامی، لە بەشی کیمیا، کۆلێژی پەروەردەیی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.

بڵاوکراوەکان: 58 وتار لەڕۆژنامە باوەڕپێکراوەکاندا بڵاوکراونەتەوە

بەداخەوە بەهۆی جەلدەی دل کۆچی دوای کرد.

داواکارین لە خوای گەورە جێگای بەهەشتی بەرین بکا.

إن لله وإن إليه راجعون

پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی مامۆستا غەریب قادر دەکەین بە بۆنەی بە دەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری کیمیایی فیزیایی phys...
13/12/2022

پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی مامۆستا غەریب قادر دەکەین بە بۆنەی بە دەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری کیمیایی فیزیایی physical chemistry، بە پلەی نایاب.

هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین

پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی مامۆستا نەبەرد غەفوور دەکەین بە بۆنەی بە دەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری کیمیایی ئەندامی O...
20/11/2022

پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی مامۆستا نەبەرد غەفوور دەکەین بە بۆنەی بە دەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری کیمیایی ئەندامی Organic chemistry، بە پلەی نایاب.

هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین

12/10/2022

لە دوای چەند سالێک بەشی کیمیا دابەزینی زۆری بەخۆیەوە دیت
هۆکار چ بێت وا کیمیا دابەزیە؟

پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەر یەکە لە بەڕیزان د.عیسی اسماعیل احمد و د. محمد سلیم عبداللە بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی...
05/06/2022

پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەر یەکە لە بەڕیزان

د.عیسی اسماعیل احمد و د. محمد سلیم عبداللە بەبۆنەی

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان لە مامۆستا بۆ پ.یاریدەدەر

هیواداری سەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئەخوازین

سلاو و رێز بۆ ئەم مامۆستایە بەڕێزانە سالانێکە خزمەت بە بەشی کیمیادەکەن.سێلفیەکی دکتۆر و مامۆستاییەکانی  بەشی کیمیا❤️ هیو...
28/05/2022

سلاو و رێز بۆ ئەم مامۆستایە بەڕێزانە سالانێکە خزمەت بە بەشی کیمیادەکەن.

سێلفیەکی دکتۆر و مامۆستاییەکانی بەشی کیمیا❤️

هیوای تەمەن درێژی و لەش ساخیان بۆ دەخوازین

Address

شه‌قامی که‌رکوک نزک مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی
Irbil

Telephone

+9647827759721

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chemistry department posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Chemistry department:

Shortcuts

Share

Category