13/08/2026
ڤیستیڤاڵی هاوینەی باخچەی منداڵانی ژیان.
دایك و باوکی ئازیز...
هاوینی ئەم ساڵامان پڕ دەبێت لە جیاوازی و خۆشی بۆ منداڵەکان، دەمانەوێت ژینگەیەکی پەروەردەیی بۆ دەرخستنی بەهرە و توانای منداڵەکان بەدیبهێنین، باخچەکەمان هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی "ڤیستیڤاڵی هاوینە"
ئەم ڤیستیڤاڵە دەرفەتێکی ناوازەیە تاوەکو منداڵەکان بەپێی حەز و ئارەزووەکانیان بەشداری لە چەندین بوار و چالاکی جۆراوجۆردا بکەن، لەوانە:
🧠 بیرکاریی ژیری (Mental Math): بۆ بەهێزکردنی ژیری و خێرایی بیرکردنەوە.
📚 وەرگێڕانی کتێبی ئینگلیزی: بۆ پەرەپێدانی توانای زمانی ئینگلیزی.
⚡ وەرگێڕانی زارەکی: بەرزکردنەوەی ئاستی وەڵامدانەوەی خێرا.
🎨 وێنەکێشانی ڕاستەوخۆ: دەرخستنی لایەنی هونەری و جیهانی ڕەنگەکان.
🍰 دروستکردنی شیرینی و زەڵاتە: ئەزموونێکی خۆشی چێشتخانە بۆ منداڵەکان
✂️ کاری دەستی: گەشەپێدانی لایەنی داهێنان و لێهاتوویی دەستەکان.
🎈 یاری و چالاکی جۆراوجۆر: بۆ دروستکردنی کەشێکی پڕ لە شادی و ووزە.
کات: شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی
شوێن: باخچەی منداڵانی ژیانی ناحکومی
لۆکەیشن:
★★★★★ · Montessori preschool