قوتابخانەی های هۆپ ی بنەڕەتی ناحکومی - بحرکه Hi Hope Private Basic School

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • قوتابخانەی های هۆپ ی بنەڕەتی ناحکومی - بحرکه Hi Hope Private Basic School

قوتابخانەی های هۆپ ی بنەڕەتی ناحکومی - بحرکه
Hi Hope Private Basic School Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی های هۆپ ی بنەڕەتی ناحکومی - بحرکه
Hi Hope Private Basic School, School, بحرکە, Irbil.

قوتابخانەی های هۆپی بنەڕەتی ناحکومی؛ شوێنی گەشەپێدانی بەهرە و دروستکردنی ئایندەیەکی پرشنگدار بۆ منداڵەکەت
https://maps.app.goo.gl/95sqy97MqdtQa3Tq7?g_st=awb

📍 ناونیشان: هەولێر - بەحرکە - پشت نەخۆشخانەی ئیماراتی
📞 پەیوەندی: 07504536021

بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)وە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم قوتابییە ئازیز...
19/09/2026

بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)وە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم قوتابییە ئازیزەکان، مامۆستایە دڵسۆز و ماندوونەناسەکان، و دایک و باوکی خەمخۆر دەکەم و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئارامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ کە دەرگای پۆلەکانمان دووبارە دەکرێنەوە، تەنها دەستپێکی وەرزی خوێندن نییە، بەڵکو ساتێکی پیرۆزە بۆ نوێکردنەوەی هیوایەکانمان و دروستکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ ڕۆڵەکانمان. قوتابییە ئازیزەکانمان سەرمایەی سەرەکی ئەم نیشتمانەن و ئەمساڵ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی زانیاری نوێ فێر ببەن، کەسایەتی خۆتان بەهێز بکەن و لە هەنگاوەکانتاندا کۆڵنەدەن و لە پرسیارکردن مەتەرسێن چونکە هەڵەکانتان پردی پەڕینەوەن بەرەو سەرکەوتن. مامۆستایە مەزنەکانمان چرای ڕێگەی ئەم کۆمەڵگایەن و پەیامە پیرۆزەکەتان بناغەی پێشکەوتنی هەموو کۆمەڵگایەکە، بۆیە سوپاس بۆ هەموو قوربانیدان و خۆشەویستییەکەتان کە ڕۆژانە پێشکەشی نەوەی داهاتووی دەکەن. هەروەها دایک و باوکی خەمخۆر، سەرکەوتنی هەر منداڵێک لە بنەڕەتدا بەرهەمی پێکەوەکارکردن و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان ماڵ و قوتابخانەیە و سوپاس بۆ متمانە و پشتگیریی هەمیشەییتان کە هەمیشە پاڵنەری سەرەکی ئێمە بووە.
با پێکەوە لە ڕێگەی پرۆژە پەروەردەیییەکانمانەوە وەک یەک خێزان، ساڵێکی پڕ لە داهێنان تۆمار بکەین و هەمیشە لە لووتکەدا بن.
لەگەڵ ڕێز و پێزانیندا،
مامۆستا سەیفەدین ئیبراهیم شەریف
خاوەن پڕۆژەکانی قوتابخانەکانی (هەنگاو - فریشتە های هۆپ - شیاو)
١٩ی ٩ی

وەزارەتی پەروەردە: رۆژی یەکشەممە 20-09 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەقوتابخانەی های هۆپ بنەڕەتی ناحکومی 📍 ناون...
10/09/2026

وەزارەتی پەروەردە: رۆژی یەکشەممە 20-09 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنە
قوتابخانەی های هۆپ بنەڕەتی ناحکومی
📍 ناونیشان: بەحرکە - پشت نەخۆشخانەی ئیماراتی
📞 پەیوەندی:

ئایا دەتەوێت منداڵەکەت لە ژینگەیەکی پێشکەوتوو و نموونەییدا پەروەردە ببێت؟ قوتابخانەی های هۆپ پێشوازی لە قوتابیانی پۆلی ١...
08/09/2026

ئایا دەتەوێت منداڵەکەت لە ژینگەیەکی پێشکەوتوو و نموونەییدا پەروەردە ببێت؟ قوتابخانەی های هۆپ پێشوازی لە قوتابیانی پۆلی ١ تا ٩ی بنەڕەتی دەکات.
لای ئێمە خوێندن تەنها پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردە نییە، بەڵکو بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بە سیستەمی جیهانی کامبریج (Cambridge)، فێرکردنی کۆمپیوتەر و ئایتی، بەهرەدارکردنی منداڵان لە ڕێگەی وەرزشی تایکواندۆ و مەلەوانی و گەشتی زانستی لەخۆدەگرێت.
بە ستافێکی شارەزا، پۆلی کەمپۆل (تەنها ۲۰ بۆ ۲۵ قوتابی)، تاقیگەی پێشکەوتوو، کامێرای چاودێری، یاریدەدەری پزیشکی، کافتریای خاوێن و پاسی گواستنەوە، باشترین داهاتوو بۆ منداڵەکەت زامنی دەکەین.
💰 کرێی خوێندن: تەنها ١,٠٠٠,٠٠٠ (یەک ملیۆن) دینار! (لەگەڵ تاقیکردنەوەی ئاستپێوانە)
📍 ناونیشان: بەحرکە - پشت نەخۆشخانەی ئیماراتی
📞 پەیوەندی: 07504536021

پیرۆزبایی گەرم لە مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم بە بۆنەی هاتنی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانەوە!ئەم مانگە پیرۆ...
17/02/2026

پیرۆزبایی گەرم لە مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم بە بۆنەی هاتنی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانەوە!

ئەم مانگە پیرۆزە، کە مانگی دابەزینی قورئان و مانگی لێخۆشبوون و نزیکبوونەوەیە لە خوای گەورە، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ نوێکردنەوەی پێکەوەژیان و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان.

بۆ مامۆستایان، هیوادارم ئەم مانگە ببێتە مایەی ئارامی و ئاسوودەیی، تا بتوانن بە وزەیەکی نوێوە درێژە بە ئەرکی پیرۆزی پەروەردەکردن بدەن و ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕن لە دروستکردنی نەوەیەکی هۆشیار و لێهاتوو.

بۆ قوتابیان، هیوادارم ئەم مانگە ببێتە دەرفەتێک بۆ زیاتر تێڕامان لە بەها بەرزەکانی ئایین و ژیان، و هاندەرێک بێت بۆ زیاتر کۆششکردن لە خوێندندا. با لەم مانگەدا، جگە لە ڕۆژووگرتن، هەوڵی زیاتر بدەین بۆ فێربوون و بەدەستهێنانی زانست، چونکە زانست و خوێندن ڕێگای ڕاستەقینەی پێشکەوتن و گەشەسەندنە.

لەم مانگە پیرۆزەدا، با هەموومان پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی، خۆشەویستی، و هاوکاری لە نێوانماندا. داواکارم لە خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتەکانتان قبوڵ بکات و لە گوناهەکانمان خۆش بێت.

ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و مانگێکی پڕ خێر و بەرەکەت بێت بۆ هەمووتان!)

قوتابخانەی های هۆپی بنەرەتی ناحكومی Hi hope Private Basic School

ئاماژە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  چوارشەممە ١٢ ی ١١ی ٢٠٢٥، لەسەرجەم ناوەندەکان...
11/11/2025

ئاماژە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چوارشەممە ١٢ ی ١١ی ٢٠٢٥، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و گشت دامەزراوە پەروەردەییەکان پشووی فەرمیە.

سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١١ ی ١١ ی ٢٠٢٥

پرسەنامە بە ناوی کارگێری و مامۆستایانی قوتابخانەی های هۆپی بنەڕەتی ناحکومی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خاوەن پڕۆژە بە...
10/09/2025

پرسەنامە
بە ناوی کارگێری و مامۆستایانی قوتابخانەی های هۆپی بنەڕەتی ناحکومی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خاوەن پڕۆژە بەڕێز ( م، سیف الدین ابراهیم شریف ) وە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین، بەهۆی کۆچی دوای باوکی ( ابراهیم شریف خدر) لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت و دوا ناخۆشیان بێت .

سبەی پێنج شەممە ١١ی ٩ی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی ( فیردەوس ) لە فەرمانبەران تەنیشت نەخۆشخانەی میهرەبانی .

(انالله واناالیه راجعون)

23/07/2025

⁂ ئێستا ناوتۆماركردن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ كراوەیە

قوتابخانەی های هۆپی بنەڕەتی
ناونيشان: بەحركە پشت نەخۆشخانەی ئیماراتی
☏ بۆ ناوتۆماركردن پەیوەندی بكە
٠٧٥٠٤٥٣٦٠٢١

10/07/2025

Address

بحرکە
Irbil

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:30
Tuesday 08:30 - 13:30
Wednesday 08:30 - 13:30
Thursday 08:30 - 13:30
Saturday 08:30 - 13:30
Sunday 08:30 - 13:30

Telephone

+9647504536021

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی های هۆپ ی بنەڕەتی ناحکومی - بحرکه Hi Hope Private Basic School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category