Frishta Primary School

Frishta Primary School

Share

Frishta Primary School (English school)

11/05/2026
23/04/2026

هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوارەوە دەبێت.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی

(هەولێر - سلێمانی - دهۆک - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین - زاخۆ)

بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن

​سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

​١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.

​٢- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

​٣- تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.

​٤- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.

​٥- تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-

أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاکو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاکو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
https://drive.google.com/file/d/183EOgLCkXw5LSovAEy5s9jhZTtiTqAbg/view?usp=drivesdk

Photos from Frishta Primary School's post 21/04/2026

ئەمڕۆ 21 / 4 / 2026 سێیەم ڕۆژی، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم / خولی یەکەم،
پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی فریشتەی بنەڕەتی ئەهلی بەسەرکەوتووی بەڕێوە چوو.

10/04/2026

ئاگاداری…

08/04/2026

قوتابخانەی فریشتەی ناحکومی
بەڕیوەچوونی پرۆسەی خویندنی ئۆنلاین

27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش
​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

19/03/2026

🌙 جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت
​بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی قوتابیان، مامۆستایان، و کەسوکاری خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەین. خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات.
​قوتابخانەی فریشتەی ناحکومی

18/03/2026

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


شارع كسنزان الرئيسي:قرب ماجدي لاند : خلف محطة وقود زازا
Irbil