Frishta Primary School

Frishta Primary School Frishta Primary School (English school)

16/09/2026

26/08/2026

07501431212

"باوک.. ئەو ئەستێرەیەیە کە هەرگیز ئاو ناخوات و ئەو ڕێچکەیەیە کە هەمیشە بەرەو دڵنیایی دەمانبات.بە ناوی قوتابخانەی فریشتەی...
22/06/2026

"باوک.. ئەو ئەستێرەیەیە کە هەرگیز ئاو ناخوات و ئەو ڕێچکەیەیە کە هەمیشە بەرەو دڵنیایی دەمانبات.

بە ناوی قوتابخانەی فریشتەی بنەڕەتی ناحکومی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو باوکە خۆشەویستەکان دەکەین. سوپاس بۆ ماندووبوونتان، بۆ پشتیوانیتان و بۆ ئەوەی هەمیشە گەورەترین هاندەری قوتابییەکانمانن لە هەنگاونان بەرەو سەرکەوتن.

رۆژی جیهانی باوکان پیرۆزبێت."

قوتابخانەی فریشتەی بنەڕەتی ناحکومی
ژمارەی مۆبایل:07501431212
ناونیشان :جووت سایدی کۆیە نزیک ماجدی لاند

11/06/2026
بسم الله الرحمن الرحيمجەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌙✨بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە ناوی خۆم و سەرجەم ستافی کارگێ...
26/05/2026

بسم الله الرحمن الرحيم
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌙✨
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە ناوی خۆم و سەرجەم ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەکەمانەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە ئازیزەکانمان، کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
جەژن دەرفەتێکی پیرۆزە بۆ قووڵکردنەوەی تەبایی، گەردەنئازادی و نوێکردنەوەی سۆز و خۆشەویستی. لە خودای گەورە داواکارین ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر، بەرەکەت، تەندروستییەکی باش و بەدیهاتنی سەرجەم هیوا و ئاواتەکانتان.
هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ناو بنەماڵەکانتاندا بە شادی و بەختەوەری بەڕێ بکەن و قوتابییە چاوگەشەکانمان پشوویەکی پڕ لە وزە و ئارامی بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر شادی و سەرکەوتن بێت.
م.سیف الدین ابراهیم شریف
خاوەن پرۆژە

26/05/2026

گەشتی قوتابییان و مامۆستایانی قوتابخانەی فریشتەی ناحکومی
بۆ دەربەندی گۆمەسپان بە سەرپەرشتی خاوەن پڕۆژە
م.سیف الدین ابراهیم شریف

هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوا...
23/04/2026

هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوارەوە دەبێت.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی

(هەولێر - سلێمانی - دهۆک - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین - زاخۆ)

بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن

​سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

​١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.

​٢- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

​٣- تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.

​٤- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.

​٥- تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-

أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاکو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاکو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
https://drive.google.com/file/d/183EOgLCkXw5LSovAEy5s9jhZTtiTqAbg/view?usp=drivesdk

ئەمڕۆ 21 / 4 / 2026 سێیەم ڕۆژی، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم / خولی یەکەم،پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی فریشتەی بنەڕەتی ...
21/04/2026

ئەمڕۆ 21 / 4 / 2026 سێیەم ڕۆژی، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم / خولی یەکەم،
پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی فریشتەی بنەڕەتی ئەهلی بەسەرکەوتووی بەڕێوە چوو.

ئاگاداری…
10/04/2026

ئاگاداری…

Address

شارع كسنزان الرئيسي:قرب ماجدي لاند : خلف محطة وقود زازا
Irbil

Telephone

+9647501431212

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Frishta Primary School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Frishta Primary School:

Shortcuts

Share

Category