قوتابخانەی هیران ستی۲ بنەڕەتی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • قوتابخانەی هیران ستی۲ بنەڕەتی

قوتابخانەی هیران ستی۲ بنەڕەتی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی هیران ستی۲ بنەڕەتی, School, hiran city 2, Irbil.

23/09/2026

پێشوازی لە قوتابیانی پۆلی یەک

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
​
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd
​
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ یەک شەممە ‌۲۳/١١/٢٠٢٥ هەڵساین بەئەنجامدانی کۆبوونەوەی دایی و بابان هیوا خوازین سودێکمان گەیاندبێت بە ئامادەبوان ، ...
23/11/2025

ئەمڕۆ یەک شەممە ‌۲۳/١١/٢٠٢٥ هەڵساین بەئەنجامدانی کۆبوونەوەی دایی و بابان هیوا خوازین سودێکمان گەیاندبێت بە ئامادەبوان ، بەناوی کارگێڕی قوتابخانەو مامۆستایان سوپاسی دایک و باوکانی قوتابیانی خۆشەویست دەکەین ئەو کاتەیان بە ئێمە بەخشی بۆ گۆڕینەوەی ڕاو سەرنجەکانمان ..

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ (خولی دووەم)   ‌  ‌                      ساڵی خوێندنی (۲۰۲٥/۲۰۲٤)
19/06/2025

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ (خولی دووەم)
‌ ‌ ساڵی خوێندنی (۲۰۲٥/۲۰۲٤)

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان : ‌‌                                  ئاگاداری .....ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۲ /٦/ ٢٠٢٥ ئاگا...
31/05/2025

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان :
‌‌ ئاگاداری .....
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۲ /٦/ ٢٠٢٥ ئاگاداری قوتابیانی ( بازنەی یەکەم و بازنەی دووەم ) دەکەینەوە سەردانی قوتابخانە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوی ئەنجامی ئەزموونەکانی کۆتایی ساڵ (کارت ) کاتژمێر ( ۹:۰۰) بەیانی
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی هیران ستی۲ بنەڕەتی تێکەڵاو

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم)   ‌  ‌                      ساڵی خوێندنی (۲۰۲٥/۲۰۲٤)
16/05/2025

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم)
‌ ‌ ساڵی خوێندنی (۲۰۲٥/۲۰۲٤)

ئەمڕۆ ۱٨/٣/٢٠٢٥ ڕۆژی سێ شەممە بە هاوکاری تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی پارێزگای هەولێر چەند هاوکاریەکمان بەسەر قوتابیە ک...
18/03/2025

ئەمڕۆ ۱٨/٣/٢٠٢٥ ڕۆژی سێ شەممە بە هاوکاری تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی پارێزگای هەولێر چەند هاوکاریەکمان بەسەر قوتابیە کەمدەرامەتەکان دابەش کرد .. سوپاسی کاک سەرهید دەکەین بەڕاستی خەمخۆری گەڕەکەکەمانە بەردەوام هاوکاری قوتابیان دەکات وە سوپاس بۆ ئەو برایانەی کە ماندوبوون لەگەڵمان ..

ئەمڕۆ  ١٣-٢-٢٠٢٥  لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەرێوەبەر و یاریدەدەر و سەرجەم مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخ...
13/02/2025

ئەمڕۆ ١٣-٢-٢٠٢٥ لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەرێوەبەر و یاریدەدەر و سەرجەم مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەی هیران ستی۲ هاوڕێی بنەڕەتی سوپاس و پێزانین و دیاری پێشكەش بە قوتابیان كرا بەهۆی بەدەست هێنانی نمرەی بەرز لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بازنەی دووەم
03/01/2025

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بازنەی دووەم

Address

Hiran City 2
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی هیران ستی۲ بنەڕەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category