30/04/2025
زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر .
کۆلێژی زانستە سیاسیەکان
سەنتەری توێژینەوەی سیاسی وستڕاتیژی
بابەت/ سیمینار .
شوێن/ هۆڵی پرۆفیسۆر د.شێرزاد نەجار .
ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (2025/4/30) بەئامادەبوونی بەڕێز راگری کۆلێژ (پ.ی. د. هیوا مجید خلیل)، و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز(د. شاخەوان محمد صالح)، وە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەڕێز و قوتابیانی ئازیزی کۆلێژە، بەهەماهەنگی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی، سیمینارێکی تایبەت پێشکەشکرا لەلایەن بەڕێز کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدرال لە هەولێر (ماکزیم ڕۆبین- Maxim Rubin )
بەناونیشانی:-
The Relations between Russian Federation and Kurdistan Region of Iraq.
(پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیای فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان- عێراق.
سەرەتا، بەڕێز کونسوڵی ڕووسیای فیدڕاڵ تیشکی خستە سەر ئاسۆی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و کەلتووریەکانی نێوان ڕووسیای فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان، دواتریش دەرگای گفتووگۆ واڵا کرا بۆ سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان.
ئینجا لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەڕێز کونسوڵی رووسیاو وەفدی یاوەری کرا.