تۆڕی میدیایی زانیاری نەوت و گاز Petroleum Information

تۆڕی میدیایی زانیاری نەوت و گاز Petroleum Information

Share

مالێک بۆ خزمەتی کادیران و خوێندکارانی نەوت و گاز

19/05/2026

#نەوت

16/05/2026
15/05/2026

📋 چۆنیەتی کارپێکردنی پەمپێکی ناوەندگەرایی ( Centrifugal Pump ) – ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاو….

👉 دەستپێکردنی پەمپێکی ناوەندگەرایی بە شێوەیەکی دروست زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی سەلامەت و دوورکەوتنەوە لە زیانگەیاندن بە پەمپەکە و پاراستنی کارایی کردارەکەیە، جا تۆ لە شوێنی کاکردنت لە پیشەسازی نەوت و گاز تێگەیشتن لە ڕێکارە دروستەکان کلیلە بۆ تێگەشتن و پاراستنی ئامێرەکەت و ئابووری کۆمپانیاکەت.

✅ ڕێکاری کارپێکردنی هەنگاو بە هەنگاو:

1️⃣ 🔍 پشکنینی تەواوی سیستەمەکە…

دڵنیابە کە هەموو پێکهاتەکان بە باشی جێگیرکراون : ماتۆڕ، کۆپڵینگ، پەمپ، ڤاڵڤ، پاڵاوتە (Strainer )، ئاستی هایدرۆلیکی پەمپەکە، کارەبای پەمپەکە، و پەستانپێوەر(Gauge).

پشکنین بکە بۆ هەر شلەیەک یان دزەکردنێکی شل و گازی.

2️⃣ 🔄 کردنەوەی ڤاڵڤی شل هەڵمژەری سەرەتایی ( Suction Valve ).

بەمە دەتوانین بە شلە کەیسی پەمپەکە پڕ بکەین.

دڵنیابوون لەوەی کە پاڵاوتەکە (Strainer)پاک و خاوێنە بۆ ئەوەی نەگیرێت.

تێبینی :بۆ ئەم خاڵە دەتوانیت
سەیری پەستان پێوەکانی پێش و دوای پاڵاوتەکە بکەیت و جیاوازیەکەی ببینیت.

3️⃣ 💧 پڕکردنی پەمپەکە

کەیسی پەمپەکە پڕ بکە لە شلە بۆ ئەوەی بە وشکی کار نەکات (بەتایبەت بۆ پەمپەکانی کە بۆ یەکەم جار پێدەکرێن).

نابێت هیچ هەوایەک لەناوەوە گیر بخوات.

4️⃣ ❌ ڤاڵڤی دەرچوون بە داخراویی بهێڵەرەوە

ئەمەش باری سەر ماتۆڕەکە لە کاتی دەستپێکردندا کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە شۆکی فشار بەلام دەبێت ئاگاداربیت لە شۆکی فشاری بێ ئاگایی لە پایپ.
واتە ئەگەر هاتوو فشارت بەرزبوو دەبێت کەمێک لە ڤالڤەکە بکەیتەوە و ئاگاداربیت فشار لە رێکاری کارکردن دەرنەچێت و هەنگاو بە هەنگاو کرداری کردنەوە دەستپێدەکەیت.

5️⃣ ⚡ پێکردنی ماتۆڕ

ئەو ماتۆرەی کە لە ڕێگەی کۆپڵینگەوە بەستراوەتەوە دابگیرسێنە.

چاودێری دەنگ یان لەرزینێکی نائاسایی بکە.

6️⃣ 📈 چاودێری پەستانپێوەرەکە بکە

دڵنیابە لەوەی کە پەستانی سیستەمەکە بە شێوەیەکی بەردەوام دەست دەکات بە بەرزبوونەوەی رێک.

7️⃣ ✅ بە هێواشی ڤاڵڤی جیاکردنەوەی دەرچوون بکەرەوە

وردە وردە شلە (Flow) بخەرە ناو سیستەمەکەوە.

ڤاڵڤی پشکنین (Check Valve) ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی شلە.

8️⃣ 🔄 پشکنینی مەرجەکانی کۆتایی

کارکردنی جێگیر و ئاستی ژاوەژاوی ئاسایی و پەستانی دروست پشتڕاست بکەرەوە.

خوێندنەوەکان تۆمار بکە و پشکنین بکە بۆ هەر دزەکردنێک یان هەڵەیەکی بچووک.

👉 🧠 ئامۆژگارییە گرنگەکە:
هەمیشە “ڕێکارە ستانداردەکانی جێبەجێکردنی کار” و پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتی تایبەت بە کۆمپانیاکەت پەیڕەو بکە.

بەهیوای سوود

ئەندازیار
هەڵۆی ملا فرهاد

مالێک بۆ خزمەتی کادیر و خوێندکارانی نەوت و گاز و تەواوی بوارە پەیوەستەکانی وەک ( پیترۆکیمیا ، جیولۆجی ، سەلامەتی پیشەیی و ئاگرکوژێنەوە ….هتد).

{ تێگەشتن لە گرنگی نەوت ، دڵنیایتە بۆ داهاتووت }

https://lnkd.in/drHYa2f2
تۆڕی میدیایی زانیاری نەوت و گاز Petroleum Information

13/05/2026

#ئاگاداری لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی مادەی ١٤٠

ئاگاداری گشت هاولاتیان دەکەینەوە لە ڕۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٤ تەنها ئەو هاولاتیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن بۆ وەگرتنەوەی کارتەکان کە ناوی سەرۆک خێزانەکانیان لە فۆرمی خۆراک بە پیتی (أ-ب-پ-ت-ث-ج-چ-ذ-د-خ-ح-ر-ز-ژ-س-ش-ص-ض-ظ-ط-ع-غ) دەست پێدەکات بەپێچەوانەوە هەر هاولاتیەکی تر سەردانمان بکات کارتەکەی پێنادرێتەوە لەبەر هۆکاری قەلەبالغی وە هەر جارێک بە گوێرەی پیت کارتەکان دابەش دەکرێت
#تێبینی : بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان پێویستە هاولاتی فۆرمی خۆراکی اصلی و فۆتۆکۆپی بهێنێت
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
———————————————————-
#ئاگاداری لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە

ئاگاداری گشت هاولاتیان دەکەینەوە لە ڕۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٤ تەنها ئەو هاولاتیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن بۆ وەگرتنەوەی کارتەکان کە فۆرمی خۆراکیان لە بنکەی (201) و(202) و (203) و(204) و (205) و(206)و(207)و (208)و (209) و(210)و (211) و (212)و (213) و(214) ە بەپێچەوانەوە هەر هاولاتیەکی تر ناوی لە بنکەی تر بێت سەردانمان بکات کارتەکەی پێنادرێتەوە لەبەر هۆکاری قەلەبالغی وە هەر جارێک بە گوێرەی بنکەکان کارتەکان دابەش دەکرێت.

#تێبینی: پێویستە هاولاتی بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان دەبێت فۆرمی خۆراکی اصلی و فۆتۆکۆپی مالی باوکی هەبێت لەگەل فۆتۆکۆپی کارتی نیشتیمانی خۆی

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
—————————————————————
ئــــــــــاگاداری .......
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر سەبارەت بە درووستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دانیشتووی شاری هەولێرن بەلام فۆرمی خۆراکیان سەر بە #ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە .
بە پێویستیان زانی کارتی (ئەلیکترۆنی سووتەمەنی) یان بۆ دروست بکەن بەم مەرجانەی خوارەوە :
١- فۆڕمی خۆراکی هاولاتی هەولێر بێت و تەنها بنکەی (224) و (225) و(226) و(227)سالی (2020-2021) ( نسخە اصلی و فۆتۆکۆپی ) هەبێت .
۲ - پشتگیری (تأييد سکن) کرابێت لەلایەن موختار و بنکەی ئاسایشی ئەو گەڕەکەی کە لێ ی نیشتەجێ بووە .
۳ - کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان ( نسخە اصلی و فۆتۆکۆپی ) هەبێت .

تێبینی /
۱ - لە رۆژی پێنج شەمە ١٤ / ٥ / ٢٠٢٦ هاولاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکەن .
۲ - پێویست ناکات هیچ هاوڵاتیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی هەولێر و پسوولەی خوراک بکات .

ناونیشانی بەڕێوەبەراتی نەوت و کانزاکان هەولێر - شەقامی ١٠٠ م - پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە .

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر

10/05/2026

باشترین ئەندازیار لە کار ناسیبێتت کێیە ؟

باشترین هاوڕی کارەکەت بانگهێشت بکە و شتێکی پێ بلێ…..

_.information

09/05/2026

بۆ ئەمرۆ شەمە 9.5.2026 بەنزینی حکومی ٧٥٠ی لە ئەم بەنزینخانانە هەیە

سەنئۆیل کۆڕنیش بەنزینی هەیە
کاریا هەیە
هەرکی حی عەسکەری هەیە
مۆدێرن، قەرەبووی کەسنەزان
جەنگی سەر رێگای کەرکوک
سەنئۆیل، هەولێری نوێ
گەردی، رێگای بەحرکە
رەزگە، باسرمە
شادی،کن تایەفرۆشان
شانبەدەر وەزە نزیک جدیدە
رێژوان بنەسڵاوە

07/05/2026

ليستی بەنزینی ئەمرۆ7/5
سن ئۆیل هه وليرى نوى
سن ئۆیل كورنيش
سن ئۆیل مامزاوه
هوزى مةنمى ريكاى كةركوك
هاوینەهەوار شاویز
‏Lapفەرمانبەران
توین هەیە.
كاريا 32 پارك
جودسايدي لاون شه م هه يه
هەرکی
شادى
ئەمڕۆ بەنزین لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
-مەنمی
-شادی
-لاپ، فەرمانبەران
-سەنئۆیل کۆڕنیش
-هەرکی
-گەردی

-کەی ئینێرجی

-سەربەستی، رێگای کەرکوک
-کەیوان

03/05/2026

بەناوی خوای گەورە

لە ماوەی هەڵکۆڵینی بیری نەوتدا چەندین کێشەی جۆراوجۆر دروست دەبێت یەکێک لەو کێشانە کە زۆر مەترسیدارە بریتیە لە kick
کە بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆری kick هەیە .
لە هەڵکۆڵینی بیری نەوتدا، کاتێک پەستانی ئاوی ناو بیرەکە کەم دەبێتەوە، شلەی ناو زەوی دەتوانێت بچێتە ناو بیرەکە. بەمەش kick دروست دەبێت. زانینی جۆری kickکە وەک پاڵەرێک بۆ جۆری شلەی ناوچاڵەکە زۆر گرنگە بۆ دیاریکردنی باشترین ڕێگا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.
بەگشتی ئەم سێ جۆرەی kick هەیە بریتین لە :

kick Gas
مەترسیدارترین جۆری kick.
گاز بەرەو سەرەوە که‌ده‌ڕوات، فراوان ده‌بێت. ئەمەش وا ده‌کات پەستان زۆر زیاد بکات و مەترسی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی چاڵ و ڕوودانی(Blowout) زۆر بەرز بێت ئەگەر بەخێرایی کۆنتڕۆڵ. دەبێتە هۆی ڕوودانی Blowout و تەقینەوەی بیر.

Kick oil
کاتێک دروست دەبێت که‌ نەوتی ناو زەوی ده‌چێتە ناو بیرەکە.و ئەم جۆرە مەترسی کەمترە بەرامبەر بە کیکی گاز
، بەڵام هەر مەترسیدارە. ئەگەر درەنگ دیاری بکرێت، کۆنتڕۆڵکردنی بیر زەحمەت دەبێت.

kick water
کاتێک دروست دەبێت که‌ ئاوی ناو زەوی ده‌چێتە ناو بیرەکە.
بە گشتی کەمتر مەترسیدارە لەچاو دووجۆرەکەی تر، بەڵام هێشتا نیشانەیەکە که‌ پەستانی ناو بیرەکە باش و ئاسایی نییە. دەبێت فەرامۆش نەکرێت و بەخێرایی چارەسەر بکرێت.

بۆیە هەرسێک جۆرەکەی kick مەترسیدارن و پێویستە کۆنتڕۆڵ بکرێن ئەگەر نا دەبێتە هۆی ڕوودانی Blowout.

بەهیوای سوود وەرگرتن 💎

ڕاپرسی دەربارەی ئەدای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان 27/04/2026

ڕاپرسی دەربارەی ئەدای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان
ئەم ڕاپرسیە لە لایەن ناوەندی ڕەخنەی تەلارسازی ئەنجام دەدرێت بۆ وەرگرتنی بیروبۆچوونی ئەندازیاران دەربارەی ئەدای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا.
چەند پسیارەکی کورت و پوختە بەشداریکردنت هۆکارە بۆ بەرەوپێشبردنی سلکی ئەندازیاری بەگشتی، سەندیکا بەتایبەتی

ڕاپرسی دەربارەی ئەدای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ئەم ڕاپرسیە لە لایەن ناوەندی ڕەخنەی تەلارسازی ئەنجامدەدرێت بۆ وەرگرتنی بیروبۆچونی ئەندازیاران دەربارەی ئەدای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا.

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Irbil