بەرەو ئیسلام baraw islam

بەرەو ئیسلام baraw islam Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەرەو ئیسلام baraw islam, Tutor/Teacher, Irbil.

18/10/2023

بەاللە لێتان خۆشنابین ئەی ئومەتی ئیسلامی.
ئەم پەیامە بگەیەنن بە زۆرترین کەس
#غەززە

04/06/2022

سودی هەر یەک لەم سورەتانەی قورئان بزانە :

۱ . سورەتی المزمل : بۆ کێشەی خێزانی .
۲ . سورەتی الانبیاء : بۆ مناڵ بوون .
۳ . سورەتی العادیات : بۆ قەرزاری .
٤ . سورەتی الواقعە : بۆ ڕزق و ڕۆزی .
٥ . سورەتی الحج : بۆ هاوسەرگیری و زەواج .
٦ . سورەتی الناس : بۆ نەهێشتنی وەسواسی و ڕاڕایی .
۷ . سورەتی البقرە : بۆ بەتاڵکردنەوەی فاڵ و جادوو .
٨ . سورەتی یوسف : بۆ زیندانی و ئازادکردن و بەختەوەری .
۹ٚ سورەتی مریم : بۆ پاراستنی سک و دووگیانی .
۱۰ . سورەتی الانشقاق : بۆ ئاسانکاری مناڵبوون .
۱۱ . سورەتی الفلق : بۆ پاراستن لە چاوپیسی .
۱۲ . سورەتی الغاشیە : بۆ خەواندنی مناڵ .
۱۳ . سورەتی الضحی : بۆ لەبیرچوونەوە .
۱٤ . سورەتی الاخلاص : ڕێگریکردن لە نیفاق و دوو ڕوویی .
۱٥ . سورەتی الکافرون : ڕێگریکردن لە بێ باوەڕی لە کاتی مردن .
۱٦ . سورەتی الکوثر : ڕێگریکردن لە دوژمنداری .
۱۷ . سورەتی الملک : ڕێگریکردن لە سزای ناو گۆڕ .
۱٨ . سورەتی الدخان : ڕێگریکردن لە ترس لە ڕۆژی قیامەتدا.
۱۹ . سورەتی یاسین : ڕێگریکردن لە تینوێتی لە ڕۆژی قیامەتدا .
۲۰ . سورەتی الفاتحە : توڕەیی خودا لە خوێنەری ناهێڵێت .
۲۱ . سورەتی کهف : دبێتە ڕووناکی لە نێوان دوو هەینیدا

29/05/2022

100دەستورو یاسای ژیان لەقورئان وەربگرە

🔲 1. نەرم ونیان بە لەقسەکردن(ال عمران:159)

🔲 2.ڕق وتوڕەیی خۆت بخۆرەوە(ال عمران134)

🔲 3. ڕوخۆشبە لەگەڵ خەڵکی (النساء:36)

🔲 4. لوت بەرزو بەفیزو لەخۆ بایی مەبن(الٲعراف:13)

🔲 5. لەتاوان وهەڵەکانی خەڵکی ببخشە (الاعراف:199)

🔲 6. بەنەرمی قسە بکە (ط:44)

🔲 7. بەهەمێنی ونزمی بدوێ (لقمان:19)

🔲 8. گاڵتەبە کەس مەکە (حجرات:11)

🔲 9. گوێڕایەڵی باوانتان بن(اسرا:23)

🔲 10. بە وشەیەکیش بیت دلی باوانتان مەهێشێنن (اسرا:23)

🔲 11. مەچنە ژووری باوانتانەوە تائیزن وەرنەگرن (نور:58)

🔲 12.قەرز کوێر مەبن (بقره:282)

🔲 13. بێ عیلم وزانست وکوێرانە شوێن کەس مەکەون (بقره:170)

🔲 14. پێدانی کاتی زیاتر بەقەرزدارتاگەرانەوەی قەرزەکەی (بقره:280)

🔲 15. ڕیبا وسوو مەخۆن (بقره:275)

🔲 16. بەرتیل خۆرمەبن (بقره:188)

🔲 17. پەیمان مەشکێنن (بقره:177)

🔲 18. متمانە لەدەست مەدەن(بقره:283)

🔲 19. ڕاستی وبوختان تێکەڵ مەکەن(بقره:42)

🔲 20. دادوەری بکە لە نیوان خەڵکیدا(نساء:58)

🔲 21. شایەتی حەق بدەن ئەگەردژی خۆتان وخزمەکانیشتان بێت (نساء:135)

🔲 22.پێدانی میرات وبڵاوکردنەوەی(نساء:7)

🔲 23. پێدانی میرات بەئافرەت (نساء:7)

🔲 24. ماڵ ومافی هەتیوان مەخۆن(نساء:10)

🔲 25. پاڕێزگاری لەهەتیوان بکەن (البقرە:220)

🔲 26. ماڵی یه کتر مەخۆن به ناڕەوا (نساء:29)

🔲 27. هەوڵی ڕێکەوتن بدە لەنێوان خەڵکدا (حجرات:9)

🔲 28. هەرگیز گومانی خراپ‌مەبە (حجرات:12)

🔲 29. سی خوری مەکە (بقره:283)

🔲 30.لەپاش ملە باسی کەس مەکە
(حجرات:12)

🔲 31. ماڵ وسامانت لەکاری خێرخوازیداسەرف بکە (الحدید:7)

🔲 32. خواردن وخواردنەوەبەهەژاران بدەن (الماعون:3)

🔲 33. یارمەتی کەم دەست ونەبوان بدەن (بقرە:273)

🔲 34. نەدەست بڵاوببە نەدەست نوقاببە لەبەخشیندا (اسراء:29)

🔲 35. ڕێکخراوی خێرخوازی هەڵمەوەشێننەوە (بقرە:264)

🔲 36. ڕێز لەیوان بگرن (الزاریات:26)

🔲 37. فەرمانت بەچاکەکرد خۆتیش جی بەجی بکە(بقرە:44)

🔲 38. هەڵسوکەوتی خراپ ئەنجام مەدەلەسەرزەوی (بقرە:60)

🔲 39. مزگەوتەکان لەکەس قەدەغەمەکەن(بقرە:114)

🔲 40. تەنها شەرلەگەل ئەوانەبکە کەشەڕت لەگەڵ دەکەن (بقرە:190)

🔲 41. ئاکاروڕەفتاری جەنگ بپارێزە (بقرە:191)

🔲 42. پشت لەجەنگ مەکەن وهەڵمەیەن (انفال:15)

🔲 43. زۆرلەکەس مەکە بۆدین (بقرە:256)

🔲 44. باوەڕ بەهەموو پێغەمبەران بکەن (بقرە:285)

🔲 45. دووربکەونەلەخێزانتان لەکاتی حەیزدا(بقرە:222)

🔲 46. خواردنی سنگت بدەن بەمناڵەکانتان تا۲ساڵی (بقرە:233)

‌🔲 47. تەنانەت نزیکی داوین پیسی وزیناش مه کەونەوە (اسراء:32)

🔲 48. ملکەچی ئەوباشەیەبە بۆت هەڵبژیردراوە (بقرە:247)

🔲 49. ئەرکێک مەدەسەرهیچ کەسێکدا کەبۆی هەڵنەگیریت(بقرە:286)

🔲 50. پارچە پارچەمەبن لەنێوان خوتاندا (ال عمران:103)

🔲 51. بەقوڵی بیربکەوەلە سەرسامی ودروستکردنی ئەم گەردوونە(ال عمران:191)

🔲52 .پیاوان وئافرەتان یەکسانن لەپاداشتی کردەوەباشە کانیان ( ال عمران :195)

🔲 53. لەگەڵ هاوخوێنی خۆتان زەواج مەکەن(النساء:23)

🔲 54. خێزان دەبێت ڕابەرایەتی بکرێت لەلایەن پیاوەوە ( النساء :34)

🔲55 . چروک وڕشد مەبن ( النساء:37)

🔲 56.حەسودی وبەخیلی بەکەس مەبەن (النساء:54)

🔲 57. یەکتر مەکوژن (النساء:92)

🔲 58. داکۆکی لەناپاکان مەکەن(النساء:105)

🔲 59. هاوکاری یەکترمەن لەخراپەو دەست درێژی (المائیدة:2)

🔲 60. هاوکاری یەکتر بکەن لەسەرحەق وڕاستی (المائیدة:2)

🔲 61. ڕێژەی زۆرینە پێوانەی ڕاستی نیە (انعام:116)

🔲 62. دادگەرو حەق ویست بن (المائیدة:8)

🔲 63. سزای تاوان باربدە بەڕێگەیەکی نمونەیی (المائیدة:38)

🔲 64. هەوڵبدە دژی تاوان وکاری نادەستوری بوە ستیتەوە(المائیدة:63)

🔲 65. گۆشتی ئاژەڵی خنکاو مردارەوەبوویان لێ دراو.... مەخۆن (المائیدة:3)

🔲 66. خۆت بەدووربگرە لە قوماروعاڕەق (المائیدة:90)

🔲 67. قومارمەکە (المائیدة:90)

🔲 68. جنێومەدەن بە بتی بت پەرەستان (الٲنعام:108)

🔲 69. کێش وپیوانەت کەم وزیاد مەکە(الانعام:152)

🔲 70. بخۆو بخۆرەوە بە لام زیاد لەسنوردەرمەچۆ(الاعراف:31)

🔲 71. پۆشاکی جوان وباش لەبەربکە لەکاتی نوێژدا (الاعراف:31)

🔲 72. ئەگەربێ باوەڕێک داوای پەنای لێکردی پەنای بدە (التوبة:6)

🔲 73. خۆت پاکو خاوێن ڕابگرە (التوبة:108)

🔲 74. هەرگیز لەڕەحم ومیهرەبانی خودا بێ ئومێد نە بیت (یوسف:87)

🔲 75. خودا ئەوانە دەبەخشێن کەلە نەزانی وکاری بە زۆر بێ ئاگایی تاوانت کردوە (النحل:119)

🔲 76. خەڵکی بانگبکە بۆڕێگەی خودا بە لێزانی ودانای وئامۆژگاری چاک (النحل:125)

🔲 77. کەس تاوانی کەس هەڵناگریت (الاسراء:15)

🔲 78. مناڵەکانتان مەکوژن لەترسی هەژاری ونەبونی (الاسراء:31)

🔲 79. لەشتێک مەدوێ دوای شتیک مەکەوە کەزانستت پێی نیه (الاسراء:36)

🔲 80. خۆتان دوور بگرن لەقسەی نابەجی (المؤمنون:3)

🔲 81. مەچنەماڵ وجێگەی کەس بەبێ مۆڵەت (النور:27)

🔲 82. خودا ئارامی وئاسایش بۆ باوەرداران دابین دەکات (النور:55)

🔲 83. بەبێ فیزی ڕێبکە لەسەر زەوی (الفرقان:63)

🔲 84. ببخشە لەوموڵکەی خواپێی داویت(القصص:77)

🔲 85. هاوبەشی بۆخودا بڕیارمەدە (القصص:88)

🔲 86. نێربازی مەکەن(العنكبوت:29)

🔲 87. فەرمان بەچاکەو نەهی لەخراپە بکە (لقمان:17)

🔲 88. به شانازی وخۆبەزلزانیەوە مەرۆ بەسەر زەویدا (لقمان:18)

🔲 89. خانمان جوانیەکانی خۆتان بشارنەوە (احزاب:33)

🔲 90. خودا لەهەموو تاوانەکان خۆش دەبێت (الزمر:53)

🔲 91. لەمیهرە بانی خودا نائومید مەبە (الزمر:53)

🔲 92. بەچاکترین شێوەوەڵامی خراپەبدەرەوە (فصلت:34)

🔲 93.ڕاوێژ بکەن لەکاروبارتاندا(شوری:38)

🔲 94. بەڕێزترینتان لەخۆترسترینتانە (الحجرات:13)

🔲 95. دوورەپەرێزمەن لەدونیابەهۆی ئاینن (الحدید:27)

🔲 96. پلەی زانایان بە رزترە لای خودا (المجادلة:11)

🔲 97. مامەڵە لەگەڵ ناموسڵمانان بکەبەشێوەی جوان ودادپەروەرانە(الممتحنة:8)

🔲 98. خۆت بپارێزە‌لەتەماعکاری(التغابن:16)

🔲 99. داوای لێ خۆش بوون لەخودا بکەن خودا لێ خۆش بوو میهرەبانە (المزمل:20).t

🔲 100. هەڵمەشاخێ بەسواڵکەروهەژاراو داماودا(الظحی:10)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆش بڵاوی کەوەلەپێناوخودادا شێری بکەوهاوڕێکانت تاگ بکە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس لێی سوودمەندبێت خوای گەورە لەئێوەش و لەمنیش ڕازیبێت امین اجمعین

ئەم ١٠ شەوە .. چی تێدابکەین ؟!ئاگاداربن لە ھەموو ساڵەکەدا ئەم ١٠ شەوە ھەڵبژێردراوە و گەورەترینی شەوەکانی ساڵنگرنگترین ئە...
20/04/2022

ئەم ١٠ شەوە .. چی تێدابکەین ؟!

ئاگاداربن لە ھەموو ساڵەکەدا ئەم ١٠ شەوە ھەڵبژێردراوە و گەورەترینی شەوەکانی ساڵن
گرنگترین ئەو کاروکردەوانەی لەم ١٠ شەوەدابکرێن :-

١- زیکرەکانی ئێواران و بەیانیان
٢- لە ئێوارەوە دووربون لە مۆسیقا و گۆرانی و زەم و غەیبەت و باسکردنی خەڵک و سەیرکردنی دراماو فیلم و شتی پوچ ..
٣- زۆرترین شەونوێژ کردن تیایدا
٤- زۆرترین قورئان خوێندن تیایدا
٥- زۆرترین زیکرکردن تیایدا
٦- زۆرترین دوعاکردن
٧- بە کەمترین یان زۆرترین پارە خێربکەن
٨- نوێژی عیشا و نوێژی بەیانی بەجەماعەت لەدەست مەدە
٩- بچوکترین خێر لەدەستمەدە ئەگەر بۆت ھاتەپێش ..
١٠- ئەم پۆستە بگەیەنە ھاوڕێ و خزمە و دۆستانت .

07/03/2022

هاووڵاتیەکی هەولێر ئیشم بە قورئان نەکرد بۆیە خوای گەورە ریسوای کردین

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرەو ئیسلام baraw islam posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category