17/05/2026
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧/٥/٢٠٢٦ بە ئامادەبونی بەڕێزان پ.ی.د.سامان عبدرسول سەرۆکی بەشی بەربوومی کێلگەیی و ڕووەکە پزیشکییەکان و پ. ی.د. ڕۆژگار کمال بەرپرسی ھۆبەی خوێندنی باڵا تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ) باران کامران ) بەسەرپەرشتی پ.ی.د. کاوە عبدالکریم على لەبەشی بەروبوومی کێلگەیی و ڕووەکە پزیشکییەکان بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا. سوپاس و پێزانینی ڕاگری کۆلێژ پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێ کرا.
سەرۆکایەتی بەشەکەمان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیارەکەی دەکات ھیوایی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.