پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی زانست بۆ خزمەتی تاک، تاکیش بۆ خزمەتی هەمووان.

خولی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانی مامۆستایانی پەیمانگە كۆتایی هات . پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومی بە هاوبەشی لەگە...
21/09/2026

خولی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانی مامۆستایانی پەیمانگە كۆتایی هات .

پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومی بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی مامۆستایانی هەولێر بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026–2027)، خولی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانی مامۆستایانی پەیمانگەكەمان كۆتایی هات .

لە ماوەی ئەم خولەدا كە لە لایەن هەریەك لە ڕاهێنەرانی پەروەردەیی بەڕێز ( م. ڕەهبەر مەسعود ) ، بەڕێز ( م. حەنان عەبدولرەحمان ) چەندین بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە میتۆدەكانی وانەگوتنەوە، بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی و شێوازە نوێكانی گەیاندنی زانیاری بە قوتابیان باس و گفتوگۆیان لەسەر كرا.

هەروەها، گرنگی دروستكردنی ژینگەیەكی پەروەردەیی گونجاو و كەشێكی ئارام و دڵخواز لە هۆڵەكانی خوێندن بە شێوەیەكی تایبەت خرایە بەر باس، بە مەبەستی باشترکردنی پرۆسەی فێركردن و فێربوون.

ئەم خولە بە ئامانجی بەهێزكردنی توانای مامۆستایان و ئامادەكارییەکی زیاتر بۆ دەستپێكردنی ساڵێكی نوێی خوێندن بە كوالێتیی بەرز بەڕێوەچوو.

🔹پەیمانگەی زانستی سەردەم ، ناوەندێكی ئەكادیمی ئەزمووندار لە بواری پەرەەردە و زانست .

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی
هەولێر / بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا
07501037878

ناونووسین بەردەوامە پەلە بکە و دەست بە هەنگاوی داهاتووت بکە. پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومیساڵێکی نوێی خوێندن، هەنگا...
18/09/2026

ناونووسین بەردەوامە

پەلە بکە و دەست بە هەنگاوی داهاتووت بکە.

پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومی

ساڵێکی نوێی خوێندن، هەنگاوێکی نوێ بەرەو داهاتوویەکی گەشتر.

پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومی بە چوار بەشی زانستی و پێویستی بازاڕی کار، بە ئامادەییەکی تەواو پێشوازی لە قوتابیانی خۆشەویست دەکات.

لەگەڵ مامۆستایانی پڕ ئەزموون، هۆڵی خوێندنی ئامادە و تاقیگەی کۆمپیوتەری پێشکەوتوو، هەموو ئەو پێداویستییەی قوتابی بۆ گەشەپێدانی تواناکانی هەیە، لەبەردەستدایە.

ئەگەر دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتیت و هێشتا ناوت تۆمار نەکردووە، ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە.

✨ هەنگاوی یەکەمت بۆ داهاتوویەکی باشتر لەگەڵ ئێمە دەست پێ بکە.

لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەکەمان ناوت تۆمار بکە:

💻 کۆمپیوتەر
🤖 ژیری دەستکرد (AI)
✅ کارگێڕی
📱 ژمێریاری

🔹 شێوازی خوێندن: بەیانیان و ئێواران
🔹 بڕوانامە: دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە

📍 ناونیشان: هەولێر، زۆنی زانکۆکان، شەقامی کەرکووک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا.

📞 بۆ زانیاری و ناونووسین:
07501037878

📢 ئاگاداری🎓 ساڵی نوێی خوێندنی 2026–2027 دەست پێدەکاتئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغەکانی (2 ، 3 ، 4، 5) دەكەینەوە کە ڕۆژ...
16/09/2026

📢 ئاگاداری

🎓 ساڵی نوێی خوێندنی 2026–2027 دەست پێدەکات

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغەکانی (2 ، 3 ، 4، 5) دەكەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە 2026/9/20 دەوامی فەرمی پەیمانگەكەمان دەست پێدەكات .

🔹 قوتابیانی هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران پێویستە لەو ڕۆژەدا لە پەیمانگە ئامادە بن.

بەناوی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی پەیمانگە، پیرۆزبایی گەرم لە قوتابیانی ئازیز دەکەین و هیوادارین ساڵێکی نوێی خوێندن، پڕ لە زانست، چالاکی و سەرکەوتن بێت و هەنگاوێکی نوێ بێت بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانتان.

🔹پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحکومی هەمیشە پاڵپشتی قوتابیانی ئازیزە و بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی زانستی و زانیاری بەسوود.

🔸 تێبینی:
قوتابیانی قۆناغی یەکەمی تازە وەرگیراو، چاوەڕوان بن ، بەمزووانە پەیمانگە لە کاتی دەستپێکردنی دەوام ئاگادارتان دەکاتەوە.

✍️ ناونووسین هێشتا بەردەوامە.

✨ دووبارە پیرۆز بێت ساڵی نوێی خوێندنی 2026–2027

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی
📍 هەولێر/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا
07501037878

13/09/2026

كاتێكی زۆر كەم ماوە

داهاتووت چاوەڕێی تۆیە…
ئێستا کاتی هەڵبژاردنی ڕێگایەکی دروستە بۆ داهاتوویەکی گەش.

🔹 پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومی
هەڵبژێرە
✍️ ناونووسین بەردەوامە

🎓 بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە لە یەکێک لەم بەشانە:

💻 کۆمپیوتەر
🤖 ژیری دەستکرد (AI)
✅ کارگێڕی
📱 ژمێریاری

✨ تواناکانت پەرە پێبدە، شارەزاییەکانت بەهێز بکە و بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووت دابنێ.

🔹 خوێندن: بەیانیان و ئێواران

📍 ناونیشان: هەولێر، زۆنی زانکۆکان، شەقامی کەرکووک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا.

🕐 کاتی سەردان و ناونووسین:
🔸 بەیانیان: 9:00 – 1:30
🔸 ئێواران: 4:00 – 7:30

بۆ زانیاری و ناونووسین:
07501037878

🔹پەلە بکە! هەنگاوی یەکەمت بۆ داهاتوویەکی گەش، لە ئێرەوە دەست پێدەکات.

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی

03/09/2026

كاتێكی كەم ماوە بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ،
پەلە بكە و ناوی خۆت تۆمار بكە .

🔹پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحكومی ، هەڵبژێرە
✍️ ناونووسین بەردەوامە

قوتابیانی خۆشەویست، دەرچووانی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی ،
ئەگەر بەدوای ژینگەیەکی ئارام، گونجاو و پەروەردەیی دەگەڕێن، پەیمانگەی (زانستی سەردەم) هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە خوێندن .

لەگەڵ ئێمە تواناکانت پەرە پێبدەن و بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتوویەکی گەش بنیات بنێ .

🎓 بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە لە یەکێک لەم بەشانە:

💻 کۆمپیوتەر
🤖 ژیری دەستکرد (AI)
✅ کارگێڕی
📱 ژمێریاری

🔹 خوێندن بە شێوازی ( بەیانیان و ئێواران )

📍 ناونیشان: هەولێر، زۆنی زانکۆکان، شەقامی کەرکووک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا.

کاتی سەردان و ناونووسین:
🔸 بەیانیان: كاتژمێر 9:00 تا 1:30
🔸 ئێواران: كاتژمێر 4:00 تا 7:30

📞 بۆ زانیاری و ناونووسین:
07501037878

ناونووسین بەردەوامە قوتابیانی خۆشەویست، دەرچووانی پۆلی (٩)ی بنەڕەتیلە پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحکومی، ئارامی و ئاسوو...
28/08/2026

ناونووسین بەردەوامە

قوتابیانی خۆشەویست، دەرچووانی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی
لە پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحکومی، ئارامی و ئاسوودەیی قوتابی، لە بنەما سەرەکییەکانی کار و پەروەردەکردنی ئێمەیە.

هەوڵ دەدەین ژینگەیەکی ئارام، گونجاو و پەروەردەیی بۆ خوێندنتان دابین بکەین؛ ژینگەیەک کە ڕێگەتان پێبدات تواناکانتان پەرەپێبدەن و بەرەو داهاتوویەکی گەش هەنگاو بنێن.

🎓 بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە بەدەست بهێنە لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەکەمان:

💻 کۆمپیوتەر
🤖 ژیری دەستکرد (AI)
✅ کارگێڕی
📱 ژمێریاری

🔹خوێندنی ( بەیانیان و ئێواران )

📍 ناونیشان: هەولێر، زۆنی زانکۆکان، شەقامی کەرکووک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا.

🕐 کاتی سەردان و ناونووسین:
🔸 بەیانیان: 8:30ی بەیانی – 1:30ی نیوەڕۆ
🔸 ئێواران: 4:00ی ئێوارە – 7:30ی ئێوارە

📞 بۆ زانیاری و ناونووسین:
07501037878

19/08/2026

ناونووسین بەردەوامە ..

داهاتووت لە ئێستاوە دەست پێدەکات

ژینگەیەکی ئارام… مێشکێکی ژیر… داهاتوویەکی گەش

لە پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحکومی، ئارامی و ئاسوودەیی قوتابی ، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی کار و پەروەردەکردنی ئێمە.
هەوڵ دەدەین ژینگەیەکی خوێندنی گونجاو و پڕ لە ئارامی بۆ قوتابیان دابین بکەین ، ژینگەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەپێدانی تواناکان و گەیشتن بە خەون و ئامانجەکانیان.

🎓 بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە بەدەست بهێنە لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەکەمان:

💻 کۆمپیوتەر
🤖 ژیری دەستکرد (AI)
✅ کارگێڕی
📱 ژمێریاری

📍 شوێنێکی تایبەت بۆ خوێندن و گەشەپێدان

پەیمانگەکەمان لە باشترین شوێنی شاری هەولێر، لە زۆنی زانکۆکان، شەقامی کەرکووک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەوێتەوە؛ شوێنێکی گونجاو و دەستڕاگەیشتوو بۆ خوێندکاران.

🕐 کاتی سەردان و ناونووسین

🔸 بەیانیان: ٨:٣٠ی بەیانی تا ١:٣٠ی نیوەڕۆ
🔸 ئێواران: ٤:٠٠ی ئێوارە تا ٧:٣٠ی ئێوارە

📞 بۆ زانیاری و ناونووسین: 07501037878

🔸سوپاسی بەڕێز (م. خەندە سدیق)، مامۆستای بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگەکەمان، دەکەین بۆ ئامادەکردنی ئەم ڤیدیۆیە بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) و هەوڵ و داهێنانی بەنرخ و شایستەیی.

🔹پەیمانگەی زانستی سەردەم ، ناوەندێكی ئەكادیمی ئەزمووندار لە بواری پەروەردە و زانست .

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی
هەولێر /بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا

🎓 پیرۆزبایی لە دەرچووانی قۆناغی پێنجەمبە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی لە تەواوی دەرچووانی قۆناغی (پێنجەم)ی هەرسێ بەشی کۆمپیوتەر...
18/08/2026

🎓 پیرۆزبایی لە دەرچووانی قۆناغی پێنجەم

بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی لە تەواوی دەرچووانی قۆناغی (پێنجەم)ی هەرسێ بەشی
کۆمپیوتەر
کارگێڕی
ژمێریاری
دەوامی بەیانیان و ئێواران دەکەین، بە بۆنەی گەڕانەوەی فەرمانی دەرچوون و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی پەسەندکراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردە.

✨هیوادارین ئەم سەرکەوتنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و پڕ لە سەرکەوتن و هەنگاوی گەش بەرەو داهاتوویەکی ڕوون.
پیرۆز بێت سەرکەوتنەکەتان، و سەرکەوتووبن لە هەموو هەنگاوەکانی داهاتووتان.

📌 تێبینی:
هەر قوتابییەک ئارەزووی وەرگرتنی بڕوانامەکەی، پشتگیری دەرچوون بۆ زانکۆکان بە مەبەستی بەردەوامبوون لە خوێندن، یان بۆ هەر شوێنێکی کاری هەبێت، دەتوانێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە سەردانی کارگێڕی پەیمانگە بکات.

🔹پەیمانگەی زانستی سەردەم ، ناوەندێكی ئەكادیمی ئەزمووندار لە بواری پەروەردە و زانست .

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی
هەولێر / بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا
07501037878

16/08/2026

ئەمڕۆی پەیمانگە

✍️ ناونووسین بەردەوامە

✨داهاتووت لە ئێستاوە دەست پێدەکات

ژینگەیەکی ئارام .. داهاتوویەکی گەش

لە پەیمانگەی (زانستی سەردەم)ی ناحکومی، ئارامی و ئاسوودەیی قوتابی لە پێشینەی کار و پەروەردەکردنی ئێمەیە.

ئێمە باوەڕمان وایە ژینگەیەکی گونجاو و ئارام، بنەمای دروستبوونی تاکێکی زانا و کارامەیە.

وەرە و لە ژینگەیەکی پەروەردەیی و ئارامدا بخوێنە، ژینگەیەک کە شایستەی خەون و ئامانجەکانتە.

🎓 بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە بەدەست بهێنە، لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەکەمان:

💻 کۆمپیوتەر
🤖 ژیری دەستکرد (AI)
✅ کارگێڕی
📱 ژمێریاری

🕐 کاتی سەردان و ناونووسین

🔸 بەیانیان: كاتژمێر 9:00 تا 1:30
🔸 ئێواران: كاتژمێر 4:00 تا 7:30

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی
📍 ناونیشان: شەقامی کەرکووک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا
📞 ژمارەی پەیوەندی: 07501037878

بەسەركردنەوەی قوتابیان لە مەشقی هاوینەلە مەشقی هاوینەی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشەكانی كارگێڕی و ژمێریاری، بەڕێز (م. ص...
14/08/2026

بەسەركردنەوەی قوتابیان لە مەشقی هاوینە

لە مەشقی هاوینەی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشەكانی كارگێڕی و ژمێریاری، بەڕێز (م. صبور ئەنوەر)، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگەی زانستی سەردەم، بە مەبەستی چاودێری و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی مەشقی هاوینە، سەردانی شوێنی مەشقەكانی قوتابیانی كرد.

لە میانی ئەم سەردانەدا، لە نزیكەوە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مەشقەكان و ئاستی سوودوەرگرتنی قوتابیان لە ئەزموون و زانیارییە پراكتیكییەكان هەڵسەنگێنرا؛ ئەو ئەزموونەی كە بەشێكی گرنگە لە تەواوكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەكادیمی و ئامادەكردنی قوتابی بۆ بازاڕی كار.

لە هەمان كاتدا، بەناوی (پەیمانگەی زانستی سەردەم)ی ناحكومی، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی هەموو ئەو فەرمانگە و ناوەندە كارگێڕی و دامەزراوانە دەکەین كە لە ماوەی مەشقی هاوینەدا قوتابیانیان لەخۆگرتووە و هەلیان بۆ ڕاهێنان و بە پراكتیككردنی ئەو زانست و زانیارییەی لە پرۆسەی خوێندنی ئەكادیمی فێری بوون، ڕەخساندووە.

🔸زانست بۆ خزمەتی تاك، تاكیش بۆ خزمەتی هەمووان

پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی
هەولێر / بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا
07501037878

Address

شەقامی کەرکوک، بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 19:30
Tuesday 08:30 - 19:30
Wednesday 08:30 - 19:30
Thursday 08:30 - 19:30
Saturday 08:30 - 19:30
Sunday 08:30 - 19:30

Telephone

+9647501037878

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to پەیمانگەی زانستی سەردەمی ناحکومی:

Shortcuts

Share

Category