15/11/2025
Masrour Barzani
سکاڵا نامەیەک لەمنی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ەوە بۆ بەڕێزجەنابی(سەرۆک وەزیران(
سڵاو و ڕێز جەنابی سەرۆک وەزیران.....
من پێش ئەوەی یەکەم بم هاوڵاتیەکی ئەم کوردستانەم بە زمانی کوردی گۆش کراوم و پەروەردە کراوم
لەساڵی ١٩٩٨ وە کە لە پۆلی یەکەمی سەرەتایدا فیری ئەلف وبێ ی زمانی شیرینی کوردی بووم
بەشانازییەوە
بە حەمباڵی باوکم و نان کردنی دایکم بۆ خەڵکی و عەلاگە فرۆشتن و دەستگێڕی و بەقاڵی و شاگردی و دەیان کەسابەتی تر لەچەند ساڵی ڕابردوودا سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنم بڕیوە هەتا گەیشتووم بە زانکۆ و بەسەربەرزییەوە لەساڵی ٢٠١٧/٢٠١٨ پلەی یەکەمم بەدەست هێناوە لەزانکۆدا
بەڵێ پلەی یەکەم ........
سەدان جار داوای دیداری بەڕێزتانمان کردووە #
تا ٥ خولەک قسەمان بۆ بکەن و پێمان بڵێن هۆکاری دانەمەزراندنی چینی سێیەکەمەکان چییە......؟
وە هۆکاری دامەزراندنی هەزاران کەسی ناشایستە چییە لەجێگەی ئێمە لەم هەرێمەدا.......
ئایا دەکرێ ئێمەی سێیەکەم لە ساڵی ٢٠١٨وە تا ئێستا کەدانەمەزراوین
کەسانێک دابمەزرێن بە واستە بە نمرەی ٥٠ و ٦٠ وە
کە خزم و دۆستی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەن کە بەڕێزتا سەرۆکایەتی دەکەن ......!؟
جەنابی سەرۆک وەزیران تکایە هێندەی نماوە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی بێت ئێمە چەند ساڵێکە بەڵێنی دامەزراندنمان پێ دەدرێ بەڵام بەداخەوە ڕۆژەکەمان گەیشتووتە ئەم ساتە کە تەواو شەکەت بووین لە چاوەڕوانی بەدیار شکانی ئاوێنەی تەمەنمانەوە
تەواو شەکەت بووین بەدەست چاوەڕوانی و ڕووخانی دەرونمانەوە تکایە بەدەم داواکارییەکانمانەوە وەرن و گەورەیی بکەن بەخودای باڵا دەست ماندووین گەلێک ماندووین
خوێنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کەوتۆتە کاسەی
بێ هیواییەوە....
بەدیار خەنجەری چاوەڕوانییەوە وا ئەمرین .......
ئەم نامەیە قسەی دلی من و ١٢ هەزار خانەوادەی سێیەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
تکایە وەڵامێکمان بدەنەوە خۆمان و خانەوادەکانمان چاوەڕوانی مژدەیەکی خۆشین لە بەڕێزتانەوە
......
07/09/2025
Masrour Barzani
بۆ بەڕێز / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان- ڕێزدار: مەسرور بارزانی
ئێمەی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، دوای ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری و دانەمەزراندنمان بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵ، تکا دەکەین هەر خۆتان بە بڕیاری حەکیمانەی خۆتان، وەک سەرۆک و خەمخۆر و براو کەسی ئێمه، لە نزیکەوە گوێ لە هاوار و دەردەدڵ و داواکاریمان بگرن، هاوشێوەی چین و توێژەکانی پێشوو کە لەگەڵیان دانیشتووی لە نزیکەوە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانیانت بە خەمی لە پێشینەتان زانیووە .
دڵنیاین لەوەی کە جەنابتان ئاگادارن زیاتر لە (5) ساڵە دەمانەوێت وەکو نوێنەرانی سەرجەم شارەکان لە نزیکەوە بەیەکەوە کۆبوونەوەیەک ساز بکەین، ئێمە (43) جار گردبوونەوەی ئاشتی و هێمنانەمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بگەین بە جەنابتان، تا بڕیاری کۆتاییت لەسەر دامەزراندمان پێبدەیت، بۆیە جارێکیتر لێرەوە لە رێگەی ئەم نامەیەوە داوا دەکەین، پێتان ڕادەگەیەنین، چۆن هەمیشە لەگەڵ هاوار و ویست و خزمەتی خەڵکبوونە و لەناو پێشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکان و شوێنە پێویست و هەستیارەکاندا بوونە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی خەڵکتان کردووە و بە هانای لێقەوماوانەوە چوون، بەم شێوەیەش ئاوڕ لە مامۆستایانی ئاییندەی زانکۆکانی حکومەت بدەنەوە .
لامان ئاشکرایە کە جەنابتان ئاگادارن لەوەی ئێمه پێویستییەکی زۆر گرنگی ناو ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانین، هەروەها بە فەرمانی جەنابت بایۆمەتریمان ئەنجامداوە و کۆدی بایومەتریمان وەرگرتوەتەوە، بۆ مەبەستی دامەزراندنمان، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی دواتر نازانین، ئێمە وەکو زیاتر لە (10) هەزار یەکەم و خێزانی ئەم وڵاتە کە بە هەزاران دەردەسەری و شەونخوونی زۆرەوە گەیشتین بەوەی کە ئەوەی لە توانامان دابوو ئەنجامماندا، تاوەکوو لە داهاتوو خزمەتی حکومەت و وڵاتی خۆمان و کەرتی زانستی بکەین، تکا دەکەین، بڕیاری دامەزراندمان تەنها لەژێر دەستی جەنابتە و دڵی هەموو خانەوادەی یەکەمەکان و هەرێمی کوردستان و سەرجەم زانکۆ پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان خۆشبکەن و زانکۆ پەیمانگاکان لە مردن ڕزگار بکەن، گەورەیی بکەن و کاتێکمان بۆ دابنێن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بە دیداری جەنابت شاد بین و بێینە خزمەتت، چونکە دڵنیاین ئەوەی ئێوە ببینێت، بەبێ مژدە و دڵخۆشی و بە دەستی خاڵی ناگەڕێتەوە.
بۆیە تکا دەکەین چۆن برا گەورە بوون و دەیان قەیرانی سەخت و ڕۆژی دژوارتان تێپەڕاند، ئەم باردودۆخە دەروونییە ناخۆشانەی ئێمەش بە حیکمەت و لێهاتووییتان تێبپەڕێنن و لەو قەیرانە نەجاتمان بدەن، بەو هەنگاوە گەورەیە وادەکەن نەوەکانی ئێستا و داهاتوو زیاتر هەوڵ بدەن لە زانکۆ حکومییەکان هاوشێوەی ئێمە زیاتر برەو بە لایەنە زانستیەکان بدەن و گرنگی بە خوێندنی زانکۆی حکومی بدەن.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و دڵسۆزیمان...
د.کـاروان عـەلـی
نوێنەری گشی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
ت- 07504826803
26/05/2025
خودا هاوکارمان بێت لە هەوڵدان ناوەستین هەتا دەگەین بە مافی خۆمان ......
سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی هەمیشە لەگەڵمان بوون.......
17/04/2025
ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر ئەوەیە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا زۆر هیلاک تر بوون لەکاتی خوێندن وەک لە خوێندکارێک تەنها هەوڵی بۆ دەرچوون دابێت، زۆرجار خوێندکار تەنها لەبەرئەوەی ببێت بە سێ یەکەمەکە خۆی لەچەندین خۆشی بێ بەش کردووە و بەهیوای بەدەست هێنانی نمرەی بەرز ، ئەکرێت هەموو ئەو هیلاکی و ماندوو بوونە بەرهەمەکەی هیچ بێت؟
ئەگونجێت کە تۆ باشترینی بەشەکەت بیت سود لە تواناکانت وەرنەگیرێت؟
لە ٢٠١٧ وە دامەزراندنیان بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا ڕاگرتووە
بەمەش چەندین دەرچووی ئاست بەرز بێ هیوابوون و بەشێکی زۆریان جیاواز لەکاری خۆیان کارێکی دیکە دەکەن و حکومەت بێ باکە بەرامبەر بە یەکەمەکان......
داواکارین لە ئەنجوومەنی وەزیران
دکتۆر ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵا
کاری جدی بکەن بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان...........
17/03/2025
خــۆنیــشـــانــدان
بۆ سەرجەم سێ یەکەمە مافخوراوەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوار شەممه ڕێکەوتی 19- 3- 2025 کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، لە شەقامی 60 مەتری لەپێش ئەنجومەنی وەزیران- بەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان- خۆنیشاندانی گشتی هێمانانەی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەینەوە، بۆیە تکا دەکەین تا دەکرێت ئامادەبن، چونکە زیاتر لە دەیانجارە بەڵێنمان پێدەدەن و جێ بەجێی ناکەن... لە پێش هەموو توێژەکان و گرنگترین توێژین، کەچی بەداخەوە مافی سەرەتایی خۆمانمان پێنادەن و بەم ڕۆ سبەی دەستی دەستیمان پێدەکەن، ئێمە خۆنیشادان ڕادەگەیەنین، نوێنەرانمان لەسەرجەم شارەکانەوە پاس دەگرن، پەیوەندییان پێوە بکەن، بەڵام خودا نەکردە ئێمە بەرپرس نین لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو... چونکە ژیان و مردن و ڕێگا بڕین لەدەستی خودایە. چیتر نابێت بێدەنگ بین، بێدەنگ بوونمان لەبەرژەوەندی ئێمە نابێت، دواتر گلەیی لە ئێمه مەکەن، ڕووی دەست و ویژدانتان لە خۆتان بێت...
ڕۆژ چوار شەممە ان شاءالڵە بەشێوەیەکی زانستیی و هێمنی و ئەکادیمی لەپێش ئەنجومەنی وەزیران دەبین.
لەگەڵ ڕێزی دەستەی نوێنەران
لەگەڵ ڕێزماندا
1- کـاروان عـەلـی- 07504826803
نوێنەری گشتی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
2- محمد باقی- نوێنەری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری. 07518296061
3- خالید حسنی- نوێنەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری. 07507874708
4- شوان زیاد- نوێنەری دەڤەری کۆیە و دەروبەری. 07501702841
5- ڕاوێژ باقی نجم الدین- هەڵەبجەو دەروبەری 07511805732
6- محمد حسن- نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری. 07501226264
ت- گەرمیانی سەرکەش و ئەو دەڤەرە تکایە کۆنتاکت لەگەڵ ئەم دوو نوێنەرە بکەن.
7- ڕەوەز ئەحمەد- نوێنەری دەڤەری ڕاپەرین- قەڵادزێ و ڕانییە و دەوروبەری. 07510306912.
لەگەڵ ڕێزماندا.