10/05/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.5.10
یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە کۆتایی وەرزی دووەمی خولی یەکەم 2026.2025
بەرێز مامۆستا (کەمال) سەرپەرشتیاری قوتابخانەکەمان سەردانی کردین هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەر کردەوە دەست خۆشی لە مامۆستایان و قوتابیان کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ گشت قوتابیان خواست
04/05/2026
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٤
دووەم ڕۆژی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم بەڕێز مامۆستا (کمال ) سەرپەرشتیاری قوتابخانەکەمان سەردانی کردین و لەنزیکەوە چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەوەچوونی هەڵسەنگاندنی قوتابیان لەلان مامۆستاکانمانەوە بینی دەست خۆشی لە هەریەک لەبەڕێزان
مامۆستا بەهار /بابەتی بیرکاری پۆلی یەکەم
مامۆستا محمد /بابەتی کوردی پۆلی دووەم
مامۆستا هێمن /بابەتی بیرکاری پۆلی سێ یەم کرد
له کۆتاییدا دەست خۆشی لە تەواوی ستافی قوتابخانەکەمان کرد
30/04/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەم / خولی یەکەم
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥
23/04/2026
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٣
ڕیزکردنی قوتابیان پێدانی ڕێنمایی بەقوتابیان
بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان
پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە
ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازین
20/04/2026
ئەمڕۆ دووشەممە 2026/4/20
مامۆستا کرمانج گەشتێکی بە قوتابیانی پۆلی شەشەمی قوتابخانەکەمان کرد لەبۆ کتێبخانەی گشتی قەزای قوشتەپە دەست خۆش لە بەڕێز مامۆستا (صالح ) و کاک سەید (جەنگی ) دەکەین کە پێشوازیەکی گەرمیان لێ کردین سەرجەم بەشەکانی بە قوتابیان ناساند هیوادارین سودێکمان بە قوتابیان گەیاندبێت .
13/04/2026
ئەمڕۆ بەڕێز مامۆستا (کەمال ) سەرپەرشتیاری قوتابخانەکەمان سەردانی کردین لەگەڵ مامۆستایان کۆبوونەوەی ئەنجامدا چەند ڕێنمایەک تایبەت بە خوێندنی ئەم ساڵ خستە ڕوو دەست خۆشی لێ دەکەین هیوادارین ئەم ساڵی خوێندن بەسەلامەتی تەواو بکەین
12/04/2026
دڵخۆشی قوتابیان بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و دەست پێکردنەوەی خوێندن لە ناو پۆلدا
بەهیوای سەلامەتی و دوور لە جەنگ و ناخۆشی
یەک شەممە 2026/4/12