Fakher Mergasori Kurdish High School

Fakher Mergasori Kurdish High School Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Fakher Mergasori Kurdish High School, High School, 55 Gulan/Mardin, Irbil.

24/09/2026
دەستپێکی گەشتێکی پڕ لە هیوا و سەرکەوتن!🔻​ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢١ی ئەیلوول گەرموگوڕی و ورەی بەرزی پۆلی ١٢یەکانمان مژدەی...
21/09/2026

دەستپێکی گەشتێکی پڕ لە هیوا و سەرکەوتن!

🔻​ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢١ی ئەیلوول گەرموگوڕی و ورەی بەرزی پۆلی ١٢یەکانمان مژدەی ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتنی پێبەخشین. دەستپێکردنی دەوام لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەدیھێنانی خەونە گەورەکان.

🔻​هیوای سەرکەوتن و لەشساغی بۆ سەرجەم قوتابییە خۆشەویستەکانمان دەخوازین، هیوادارین ئەم ساڵە کۆتاییەکی خۆش و نمرەی بەرز بۆ ماندووبوونی خۆتان و کەسوکاری سەربەرزیان بێت.

21/09/2026

🟠 ئامادەیی فاخر مێرگەسۆری باشوری ناحکومی

📲 0750 2491818

📍هەولێر - شەقامی ١٠٠ مەتری - گەرەکی ماردین - پشت نەخۆشخانەی (شار)ی تایبەت.

پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧)🟠​بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی...
20/09/2026

پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧)

🟠​بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم قوتابییە خۆشەویستەکان، مامۆستایانی بەڕێز و دایک و باوکی هێژا دەکەین.
​هیواخوازین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی سەرکەوتن، داهێنان و بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکان. با هەموومان پێکەوە، لە ماڵی دووەمتان (قوتابخانە)، ژینگەیەکی لەبار و پڕ لە زانست بۆ ڕۆڵەکانمان بڕەخسێنین، چونکە پێشکەوتنی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای پەروەردەیەکی ڕاست و دروست دادەنرێت.

🔸​هیوادارین قوتابییانمان بە ورەیەکی بەرز و نوێوە بگەڕێنەوە پۆلەکانیان و هەنگاو بنێن بەرەو ئایندەیەکی گەش.

🔸​مامۆستایانی دڵسۆز، ماندووبوون و پێشەنگیتان لە هۆشیارکردنەوەی نەوەکاندا، جێگەی ڕێز و پێزانینی قوولن.

لە کۆتایی دا ​با ئەم ساڵ بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە دەست پێ بکەین و پێکەوە بەرەو لووتکەی زانست هەنگاو بنێین.

دووبارە ​ساڵی نوێتان پیرۆز و پڕ لە سەرکەوتن بێت

20/09/2026

بەرەو ئاسۆیەکی تری پڕ لە هیوا و سەرکەوتن هەنگاو دەنێین!

⭕​بە گەرمی بەخێرھاتنی سەرجەم قوتابییە خۆشەویستەکانمان دەکەین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧). با ئەم ساڵە بکەینە وێستگەیەک بۆ بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکان و پەرەپێدانی زانست و زانیاری و دروستکردنی یادەوەری و دەستکەوتی گەورە.

⭕​دەستپێکی ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت، پێکەوە بەرەو بنیاتنان و درەوشانەوەی ئایندەیەکی ڕووناک هەنگاو دەنێین.

✭ ​ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ١٧ــی ٩ــی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی م.سروشت جوهر فتاح کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی قوتابخانە لەگەڵ سە...
17/09/2026

✭ ​ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ١٧ــی ٩ــی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی م.سروشت جوهر فتاح کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی قوتابخانە لەگەڵ سەرجەم شۆفێرانی گواستنەوەی قوتابیان ئەنجام دڕا، ئەوەش لە پێناو ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).

✭ ئامانج لەم کۆبوونەوەیە ناساندنی ئەرک و کاری هەستیاری شوفێران بوو، هەروەها پێدانی ڕێنمایی تایبەت بوو بە هاتووچۆی قوتابییان، لە پێناو بەرژەوەندی و پارێزگاریكردنی قوتابییان و شۆفێران.

✭ لەکۆتایی دا سوپاسی هەول و ماندوبوون و پالپشتیان کرا، کە شوفێرانی بەڕێز هاوشانی مامۆستایان بەرپرسیارن بەرامبەر لایەنی پەروەردەیی و سەلامەتی قوتابیان.

...ئـــاگــــاداری... 🔔ئاگاداری گشت قوتابیانی دەرچووی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ) ی قۆناغی ١٢ی زانستی ئامادەییەکەمان دەکە...
16/09/2026

...ئـــاگــــاداری... 🔔

ئاگاداری گشت قوتابیانی دەرچووی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ) ی قۆناغی ١٢ی زانستی ئامادەییەکەمان دەکەینەوە، بەیانی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی ٩ی ٢٠٢٦ کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١:٠٠ی نیوەرۆ دەتوانن سەردانی کارگێری قوتابخانە بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی کۆدی زانکۆڵاین.

⚠ تێبینی// پێویستە قوتابی خۆی سەردانی قوتابخانە بکات بۆ وەرگرتنەوەی کۆدی زانکۆڵاین

بەیەکەوە ئامانجەکان دەهێنینە دی!​🔷 لە پێناو بەدیهێنانی هاوکاریی زیاتر و هەماهەنگیی نێوان دەستەی کارگێری و مامۆستایانی بە...
16/09/2026

بەیەکەوە ئامانجەکان دەهێنینە دی!

​🔷 لە پێناو بەدیهێنانی هاوکاریی زیاتر و هەماهەنگیی نێوان دەستەی کارگێری و مامۆستایانی بەڕێز، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ٩ی ٢٠٢٦، بەسەرپەرشتی بەرێز م.سروشت جوهر فتاح کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی کارگێری و مامۆستایانی پۆلی ١٢ی زانستی بەڕێوەچوو.

​🔷 ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ​بەهێزترکردنی پرۆسەی هەماهەنگی و پەیوەندییە کارگێڕییەکان و ​دارشتنی پلان و بەرنامەسازیی ورد بۆ پێشخستنی ڕەوتی خوێندن، هەروەها ​هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ئاستی قوتابیان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانیان.

کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی پۆلی ١٠ و ١١​لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ڕێکخستنی...
15/09/2026

کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی پۆلی ١٠ و ١١

​لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ڕێکخستنی کارەکان لەسەر بنەمای زانستی و پلانێکی تۆکمە، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بەئامادەبوونی بەرێز م.سروشت جوهر فتاح کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ستافی مامۆستایانی پۆلی ١٠و١١ ئەنجامدرا.

ئامانجی سەرەکی لەم کۆبوونەوەیە، داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکی ڕوون بوو بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە پۆلەکانی ١٠ و ١١ دا، کە وەک قۆناغێکی هەستیار و یەکلاکەرەوە سەیر دەکرێن.
​لە کۆبوونەوەکەدا پاش هەڵسەنگاندنی ورد ئەم خاڵە سەرەکییانە بڕیاریان لەسەر درا و خرانە بواری جێبەجێکردنەوە:

◂ ​پلان و ​داڕشتنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ تەواوکردنی مەنهەج لە کاتی خۆیدا.

◂ ​دیاریکردنی تاقیکردنەوە وەرزییەکان و هەڵسەنگاندنە بەردەوامەکان بە شێوازێک کە کوالێتی تێگەیشتن بپارێزێت.

◂ ​دابەشکردن و ​دیاریکردنی مامۆستایانی ڕابەر بۆ سەرجەم پۆلەکانی ١٠ و ١١ بە مەبەستی بەدواداچوونی ڕۆژانەی ئامادەبوون و رەفتار و ئاستی زانستی قوتابیان.
​
◂ ​دابەشکردن و ​دیاریکردنی مامۆستایان بۆ لێژنە جۆراوجۆرەکانی قوتابخانە.

لە کۆتایی دا ​سوپاسی مامۆستایان کرا بۆ دەربرینی پێشنیارە بەنرخەکانیان و پەرۆشیان بۆ خزمەتکردنی نەوەی ئایندە. دووبارە هیوای ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتن بۆ گشت لایەک دەخوازین .

«پەروەردە تەنها پرۆسەیەکی گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو هونەری دروستکردنی مرۆڤ و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشە»​✦ ئەمڕۆ یە...
13/09/2026

«پەروەردە تەنها پرۆسەیەکی گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو هونەری دروستکردنی مرۆڤ و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشە»

​✦ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی خوێندن و بە ئامادەبوونی بەڕێز م. سروشت جوهر فتاح کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی بەڕێوەچوو.

​✦ ئامانج لەم کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی پلانی ستراتیژیی ساڵی نوێ بوو، کە تێیدا جەخت لەسەر بەرزڕاگرتنی کوالێتیی فێرکردن و کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکاریی نموونەیی، بە شێوازێک کە تیشک بخاتە سەر گەشەپێدانی لایەنی هزری و کەسێتیی قوتابیان.

​لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین ئاراستەی ستافی دەستەی کارگێڕی کرا، کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەوپەڕی دڵسۆزی و وەک هەمیشە کارەکانیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ڕاپەڕاندووە.

Address

55 Gulan/Mardin
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Thursday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647502491818

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Fakher Mergasori Kurdish High School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Fakher Mergasori Kurdish High School:

Shortcuts

Share

Category