داواکاریەک بۆ وەزیری خوێندنی باڵا
داواکاریەکە لە کۆمێنتە
زانکۆ و پەیمانگاکان
خزمەت کردنی ئێوە خزمەت کردنی خۆمانە
17/07/2023
بابەت / داواکاری
داواکاریەک بۆ هەریەک لە بەڕێزان #سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و #جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و #وەزیری خوێندنی باڵا
سڵاو بەڕێزان وەک ئاشکرایە لای بەڕێزتان سەرجەم تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆتای پێهاتووەو ئەنجامەکانی ئاشکرا کراون بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە خوێندنی ئەمساڵ سەرکەوتوو نەبوون بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان دەسەڵان بدەن بە سەرۆکی زانکۆ و پەیمانگاکان بە کردنەوەی خولی سێیەم بۆ ئەو خوێندکارانای کە دەرنەچون بەڵکوو بتوانن قۆناغی خوێندنی ئەمساڵیان بە سەرکەوتووی کۆتای پێ بێنن و ڕەنج و ماندووبونی ساڵێکیان بەفیڕۆ نەچێت لەبەر ئەوەی بە چاوی خۆتان دەیبینن دۆخی خوێندکاران ئەمساڵ تا ڕادەیەکی زۆر خراپ بووە بەهۆی ئەم هۆکارانەی خوارەوە
١- دواکەوتنی دەرماڵەی خوێندکاران
٢-دواکەوتنی موچەی موچەخۆران کە زۆربەی خوێندکارانی زانکۆ دایک و باوکیان موچەخۆرن
٣-هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ناوەڕاستی خوێندنی ئەمساڵ
٤-دروست بونی دۆخێکی سیاسی ناهەموار لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە کاریگەری لەسەر هەموو تاکێکی هەرێمی کوردستان دروست کرد لە بچوکترین مناڵەوە هەتا کەسە بەتەمەنەکان .
بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان ئاوڕێکی جدی لەم مەوزوعە بدرێتەوە وەک چۆن خۆتان بە خەمخۆری سەرجەم هاوڵاتیان دەزانن ئێمەش هەموو کات چاوەڕێی کاری باشمان لە جەنابتان کردوە
تێبینی : پێشتر ئەم داواکاریە ئاڕاستەی جەنابی دکتۆر ئارام وەزیری خوێندنی باڵا کراوە بەڵام لە وەڵامدا پێیان ڕاگەیاندوین کە وەزارەت هیچ بیانویەکی نیە بۆ ئەوەی خولی سێیەم بکاتەوە ئێمەش لێیان ئەپرسین جەنابی وەزیر چاوەڕێی ئەوەت لێ ئەکەین بڕیارێکی باش لە بەرژەوەندی خوێندکاران بدەیت و دڵنیاین بێ وەڵام نابیت
خوێندکاری وا هەیە لە زانکۆی ئەهلی ئەخوێنی بەڵام لە هەمان کاتدا قستی خوێندنەکەی لە لایەن خوێندکارانی زانکۆوە بۆ کۆکراوەتەوە بە بەڵگەوە لە وێنەکاندا بۆم داناون
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
�
Irbil