01/02/2025
ئەزموون وەرگرێکی زیرەک لە ڕابردوو ،
دەتوانێت داهاتووێکی گەش دروست بکات .
🖤🌕
01/02/2025
ئەزموون وەرگرێکی زیرەک لە ڕابردوو ،
دەتوانێت داهاتووێکی گەش دروست بکات .
26/01/2025
دەنگی ئەسیری نیشتیمانی داپۆشیوە ،
گوڵی نیشتیمان خونچەی نە گرتووە لە بەر ساردی ڕزیوە .
23/01/2025
مرۆڤ ئەم کاتە بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت کە
دەزانێ قسەکردن سوودی نییە و هیچ ناگۆرێ…!
17/09/2024
قسەکردن دەربارەی ئارام گرتن
زۆر ئاسانە کاتێک کێشەکە هی خۆت نیە .
خودا ئارامگرانی خۆشدەوێت .
03/05/2024
بەشێک لە سروشتی جوانی کوردستانی عیراق ئاوەدان بیت .
وێزە ، نیشتیمانێک لە جوانی و بەهەشتێک لە ئارامی .
قڕژاڵەکەش بە سەلامەتی گەڕاییەوە بۆ ناو سروشت .
11/04/2024
هەر یەک لە مرۆڤەکان بەدوای دەستکەوتێکەوە ڕادەکەن . هەر یەکێک لە دەستکەوتەکان گرنگی خۆی هەییە بۆ خودی کەسەکە خۆی و هەر یەک لەو کەسانەش دەستکەوتەکەی خۆی بە گرنگتر و بە بەهاتر دەزانێت . کاتێک دەبێت بە باسکردنی هەر یەکە و ڕەخنە لە دەستکەوتی بەرامبەر دەگرێت ، بەڵام گرنگی دەستکەوتەکە لەوەداییە کە بە نەگۆڕی بمێنێتەوە و لەگەڵ بیری مرۆڤێکی تر و دەستکەوتێکی تر تێکەڵ نەکرێت . چونکە ناتواندرێت لە کۆتاییدا هەموو مرۆڤەکان بۆ یەک دەستکەوت و یەک ئامانج و بۆ یەک هیوا بژین .! ( لە کۆتاییدا وەک کەس مەبە و خودی خۆت بە نە وەک ئەو بە نە وەک ئەوان بە .! )
09/03/2024
سڵاو و خۆشەویستم بۆ هاوڕێیانی ئازیز🫶
گەڕانەوە بۆ ڕابردوو ، بۆ بینینی مرۆڤاییەتی و کردارەکانی پێویستە ،. سود وەرگرتن لە هەڵەکانیان و دیاریکردنی مرۆڤە ڕاستەکان و مرۆڤە هەڵەکان پێویستە . یەکێک لە پیشە هەمیشەییەکانی مرۆڤ کە وەک خۆیی مابیت ، جیاوازییە لە نێوان.
(کردار و قسەکردنی یان پێشنیارەکانی ) گرنگترین بەشی ژیان ئیستا هەوڵدانە بۆ ناسینی ئەو کەسانەی کە خاوەن قسەی خۆیانن . هەمیشە بەشێک لە مرۆڤ وا ڕاهاتووە کە بە قسە پشگیریت بکات تاکو دەگەیتە کردار . کەبوو بە کردار و سەیری دوای خۆت دەکەییت دەبینیت بە درێژایی ڕێگاکە کە لێوەی هاتووی بە تەنها بووی .
(بۆییە هەر کاتێک مرۆڤێکت کردە ئەگەری سەرکەوتنی خۆت پێویستە لە کۆتاییدا ئەگەری کەوتن دابنێیت بە هۆی هەمان مرۆڤ )
26/02/2024
ناخێکی پیس دەردێکی کوشندەییە بۆ هەندێک لە مرۆڤەکان ، وردە وردە دەیان کوژێت .! 🖤
16/02/2024
مانەوە لە چوارچێوەییەکی دیاریکراوی جوگرافی . ئەستەمە هەڵە باوەکانی ئەم چوارچێوەییەت نیشان بدات ، بۆ بینینی هەڵەکەن و زانینی ڕاستییەکان پێویستە هەندێ جار بچیتە دەرەوەی چوار چێوەکە ، مەرج نییە چونەدەرەوەکە تەنها لە ڕێگایی گەشتکردنی جەستەیی و فکری بێت . ئەگەر توانای گەشتی جەستەییت نەبوو گەشت بە خەیاڵ و بیرکردنەوەکانت بکە لە ڕێگەی خوێندنەوە ، گوێگرتن ، بینین ….هتد .
(هیوام تەندروست باشی هەموو هاوڕێیانی ئازیز و خۆشەویسە)
ئەمڕۆی اسفهان وڵاتی ئیران .
بەروار :16/2/2024
لەگەڵ خاڵی ئازیزم
14/12/2023
ئەگەر ویستت دەربارەی ناساندنی مرۆڤێک بنوسیت وا باشترە پێنوس و تێنوسەکە دابنێیت و هیچ نەنوسیت .
چونکە مرۆڤ لە گۆڕانی بەردەوام داییە ، ئەوەی گرنگە لە مرۆڤ نەگۆڕ بێت ، وێژدانێکی ئاسودە ، هەستێکی کاریگەر ، خۆگونجاندنی لەگەڵ کۆمەڵگە ، پەیڕەوی یاسا ئاینی و مرۆییەکان بکات.
کەواتە. هەوڵمەدە کەس بخەیتە ناو چوار چێوەییەکی نەگۆڕ .
10/11/2023
هەندێ چرکە ساتی دڵ تەزێن هەن کە هەرگیز لە یاد ناکرێن ، یەکەم چرکە ساتی لە بیر نەکراو ی من ئەو ئیوارە تاریک هەڵگەڕاوە بوو کە سەرەتا هەواڵی بریندار بوونتم پێ گەیشت دواتر بە داخەوە شەهید بوونت . تۆ یەکەم ئازیز و هاوڕێ و برا بویت کە بە کۆچەکەت بە جێت هێشتین و کۆستێکی مەزنت لە دڵی ئازیزانتدا دروست کرد . هەمیشە قسە خۆشەکانت لە یادی ئێمەن ، مردن تۆی برد بەڵام هزری ئێمە هەرگیز تۆ لە یاد ناکات ، ئەی کاکە دەشتی . خودا ڕوحت شاد بکات و جێگات بەهەشت بێت .
١٠/١١/٢٠١٦ 🖤
(وا بوو بە دوو ساڵ کۆچەکەت ، ئیتر هیچیان نەماون بۆ من لە دەنگ و ڕەنگ و هەم بۆنەکەت ،
دوحایەک دەکەم خودا گیرای کات بەشکم بۆ ساتیک دڵم ئارام کات ).
خوداییە خانوییەکم لێت دەوێت نزیک لە ماڵە تەنیاکەی ئەو لەسەر ئەو گردە بەرزەیی بەسەر ئەو ناوچەییەدا دەڕوانیت کە دڵی پێی خۆش بوو هەمیشە حەزی پێ دەکرد دەمەوێت بمکەییت بە دراوسێ هەمیشەییەکەی ئەو . و لە نیوان من و ئەو تەنها مەترێک لە خۆڵ و پارچەییەک لە(کفن) بوونی هەبێت بۆنی ئەو بۆ لای من بیت ڕەنگی ئەو لە پێش چاوما بیت .
ڕوحت شاد بێت مامە گیان
🖤