16/10/2025
ناوی وەرگیراوانی بەشی تەکنیکی وەرگێران
كلية الادارة التقنية .الجامعة التقنية.اربعة أقسام: المحاسبة وإدارة أعمال و الادارة التسويقية والاعلام
16/10/2025
ناوی وەرگیراوانی بەشی تەکنیکی وەرگێران
16/10/2025
ناوی وەرگیراوانی بەشی بازارگەری نێودەولەتی و زمان
16/10/2025
ناوی وەرگیراوانی بەشی میدیا
16/10/2025
ناوی وەرگیراوانی بەشی کارگێری کار
16/10/2025
ناوی وەرگیراوانی بەشی ژمێریاری
15/10/2025
ئاگاداری
ئاگاداری گشت قوتابیانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٥- ٢٠٢٦)دەکەین، پێداویستییەكانی خۆتۆمارکردنی قوتابیان له کۆلیژی تەكنيكی کارگێری هەولێر بۆ گشت بەشەکان خوێندنی بەیانیان و ئێواران، پێویستە قوتابی ئەم پێداوستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ خۆتۆمارکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی، دەبێت گشت پیداویستییەکانی خوێندکار سکان بکرێت پێش ئەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە، دەبێت لەم لینکە پێداویستییەکانی خۆ تۆمارکردن دابنێ لەم لینکە
https://admissions.epu.edu.iq/etac/
١- بڕوانامەی پۆلی ١٢ ئامادەيی ڕەسەن ( اصلی ).
٢- كارتی نیشتیمانی – کۆپی.
٣- كارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراک – کۆپی.
٤- پشتگیری نیشتەچێ بوون (پیشتگیری موختار).
٥- وێنەی پشت سپی (١) یەک دانە.
٦- ليژنەی پزیشکی و گروپی خوێن.
٧- کەفالە و بەڵیننامە.
٨- پسولەی پارەدان – زانکۆلاین و پارالیل و ئێواران -کۆپی.
20/11/2024
فەرمانی زانکۆیی ئەو قوتابیانەی گۆرینی شوێنی خوێندنیان کردووە
ئەو قوتابیانەی کەوا گۆرینی شوێنی خوێندنیان کردووە و ناویان لەو لیستانە هەیە فەرمانی زانکۆییان بۆ دەرچووە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەتوانن لە بەشی ئێستایان دەوام بکەن کە گۆرینی بەشیان بۆ کردووە.
قۆناغ بە قۆناغ فەرمانی زانکۆیی بۆ ئەو قوتابیانەی تریش دەردەچێت کەوا گۆرینی شوێنی خوێندنیان کردووە و ناویان لەو لیستانەدا نیە.
05/11/2024
ئاگاداری قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژەکەمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەکەین دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە خۆیان تۆمار بکەن و ڤیدیۆی فێرکاری خۆتۆمارکردن لە لینکەکەدا هەیە.
https://admissions.epu.edu.iq/etac/?fbclid=IwAR0j0oKH069yngrmKRZLgq0Y_lu9HsXO1nSxQLzS0ux4cYWPx95L1YT6jMs
رێکارەکانی وەرگرتنی قوتابی لە کۆلێژ:
١- ئەگەر هاتوو قوتابخانەکە ڕاستەوخۆ بڕوانامەکەی پێدا دوای پەسندکردن لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەکان ئەوا دەتوانن راستەوخۆ وێنەی بڕوانامەکە بەکار بهێنن لە کاتی خۆتۆمارکردن لە سیستەمی ئەلیکترۆنی، بەڵام ئەگەر قوتابخانەکەت داوای پشتگیری بڕوانامەی لێکردی لەکۆلێژ ئەوا پێویستە سەردانی کۆلێژ بکەی بۆ وەرگرتنی پشتگیری بڕوانامە دوای وەرگرتنی بڕوانامەکە لە قوتابخانە و پەسەندکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان ئینجا دەتوانن وێنەی بڕوانامەکەت لە سیستەمی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی دابنێی.
٢- بۆ پشکنینی پزیشکی، قوتابی ئەگەرتوانی پشکنینی پزیشکی بکات بەبێ نووسراوی کۆلێژ ئەوکات راستەوخۆ لە سیستەمەکە وێنەی پشکنینەکە دابنێت، بەڵام ئەگەر نەخۆشخانە داوای نووسراوی لێکرد ئەوا ئەوکات پێویستە سەردانی بەشی تۆماری کۆلیژ بکات بۆ وەرگرتنی نووسراوی پزیشکی.
٣- بۆ کەفالەت پێویستە نووسراوی پشتگیری فەرمانگەی ئەو فەرمانبەرەی دەبێتە کەفیلی قوتابیەکە.بەڵێنامە لەناو کۆلێژمان و لە هۆبەی یاسایی دەکرێت و پێویستە ئەو کەسەی کە دەبێتە کەفیل بۆ قوتابی پشتگیری فەرمانگەی خۆی بێنێت بە موچەی تەواوی لەگەل کارتی نیشتمانی ئەو کەسەی بۆتە کەفیلی قوتابی .
٤- هەر قوتابیەك دوای خۆ تۆمارکردن لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، لەکاتی سەردانی کردنی بۆ کۆلێژ پێویستە تەنها بڕوانامەی پۆلی دوانزە و بەڵێننامە(کەفالە) و وێنەی ڕەسەنی (نسخة أصلي) بەڵگەنامەکانی لەگەڵ خۆی بهینێت.
٥- بۆ قوتابیانی وەرگیراو بە سیستەمی خوێندنی (پاڕاڵێڵ - ئێواران) دەبێ قستی یەکەمی خوێندنی بدەن لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ کۆلێژ.
24/10/2024
خشتەی تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی بەشی تەکنیکی ژمێریاری بۆ سمستەرەکانی سێیەم و پێنجەم و حەوتەم، کە رۆژی یەکشەممە ٢٧ ی مانگ دەست پێ بکات ...
24/10/2024
ئاگاداری دەرچووە یەکەمەکانی پەیمانگە تەکنیکیەکانی بەیانیان و ئێواران دەکەینەوە فەرمانی وەرگرتنیان دەرچووە دەتوانین مامەلەکانی خۆیان رایی بکەن لە
تۆماری کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر
10/09/2024
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی (بەرایی) وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) ڕادەگەیەنێت، هەر فێرخوازێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانێت رۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە 11 و 12ی ئەیلوولی 2024، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی تانە .
تێبینی: ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نین، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوان بڵاودەکرێتەوە.
�لیستی ناوی پەیمانگە تایبەتە دووساڵییەکان لیسیتی ناوی وەرگیراوان دهۆک�لیستی ناوی وەرگیراوانی سلێمانی
10/09/2024
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی (بەرایی) وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) ڕادەگەیەنێت، هەر فێرخوازێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانێت رۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە 11 و 12ی ئەیلوولی 2024، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی تانە .
تێبینی: ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نین، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوان بڵاودەکرێتەوە.
�لیستی ناوی وەرگیراوانی سیستەمی پۆلیتەکنیک