24/10/2025
دەرچووانی ئازیز،
زانکۆی هەولێری پزیشکی وەک نەریتی ساڵانەی خۆی هەڵدەستێت بە سازدانی ئاهەنگی دەرچووان بۆ هەردوو خولی ٢٠٢٣ ـ ٢٠٢٤ و ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥.
بە مەبەستی بەشداربوون و زانینی ژمارەی تەواوی بەشداربووان، داوا لە بەرێزتان دەکەین کە هاوکاربن لە پڕکردنەوەی ئەم لینکە
https://forms.gle/jnWgajjCoFxpJEff9
راگەیاندنی زانکۆی هەولێری پزیشکی
رێکەوت و کات: رۆژی شەممە، ١ی ١١ی ٢٠٢٥
شوێن: سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی - شەقامی ١٠٠م
23/06/2024
لە بەرواری ٢٠٢٤/٦/٢
لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی قوتابییانی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان ، وەک ساڵانی پێشووتر هەڵساین بە ئەنجامدانی چوارەمین فیستیڤاڵی بەهارە لە ژێر ناونیشانی ( زانستە تەندروستیەکان چرای زانست و ڕۆناهی ) بە ئامادەبوونی, بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری قووتابیان ( پ. د. کاروان محمد ), ڕاگری کۆلێژی خۆشەویستمان ( پ. د. حمديە میرخان پیرانی ) و دکتۆر و قووتابی، فێستیڤاڵەکەمان پێکهاتبوو لە دە بەش بریتی بوون لە :-
چاڵاکیەکانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی
چاڵاکیەکانی بەشی کیمیای ژیانی کلێنیکی
چاڵاکیەکانی بەشی چارەسەری سروشتی
چاڵاکیەکانی بەشی خۆراکزانی و پارێزی
چاڵاکیەکانی بەشی تەندروستی گشتی
چاڵاکی هونەر و کاری دەست
چاڵاکی فۆلکلۆری کوردی
چاڵاکی یاری و گەمەی هزری
چاڵاکی فریاگوزاری سەرەتاییەکان
چاڵاکی پرۆژەی بچووک
ئامانج لەم فێستیڤاڵە، نیشاندانی تواناکانی قووتابیانمان، ناساندنی بەشەکانی کۆلێژەکەمان، دابینکردنی دەرفەت بۆ ٥٠ پرۆژەی بچووک.
بە پێویستمان زانی سوپاسێکی تایبەت بۆ کۆمپانیای (کار بۆ دڵنیای) بکەین کە سپۆنسەرەی سەرەکی ئەم فیستیڤاڵە بوون،
سوپاسێکی تایبەت بۆ ( وەجی صابر، ربی مرتضی، عبدالله محمد) بۆ خستنە ئەستۆی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵەکە.
سوپاس بۆ قوتابیانی ئازیزمان چاوەڕوان بن لە کار و چالاکییەکانی داهاتوو.
“د. سحر محمد زكي”
سەرۆکی لێژنەی باڵای چوارەمین فیستیڤاڵی بەهارە
12/06/2024
English | کوردی
سوپاسی تایبەتی لێژنەی باڵا و لێژنەی ڕێکخستنی فیستیڤاڵ و (بنکەی زانستە تەندروستییەکان) دەکەین بۆ ڕۆڵی سەرەکییان لەئەنجامدانی چوارەمین فیستیڤاڵی بەهارە «چرای زانست و ڕۆناهی»
هەروەها سوپاس و پێزانینمان بۆ تیمی دڵسۆزی قووتابیان کە ماندوو نەناسانە کاریان کردووە بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردن و بەئەنجام گەیاندنی ئەو فیستیڤاڵە بەشێوەیەکی نایاب.
زۆر خۆشحاڵ بووین بە بینینی ئامادەبووان و هیوادارین لە بۆنەکانی داهاتووماندا بتانبینینەوە.
A huge shout out to the heroes behind our annual spring festival, “Health Sciences: Beacon of Light and Knowledge.” We sincerely thank the high committee, organizing committee, and the (Health Sciences) Center for their essential roles.
Our gratitude also goes to the dedicated team of students who worked tirelessly to manage, solve problems, and deliver outstanding results.
We were pleased to see everyone there and hope to see you at our next big event.
01/06/2024
.20% داشکاندنی لە چوون و هاتن بۆ گشت بەشداربوانی چوارەمین فیستیڤاڵی بەهار