بەرێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی - هەولێر - لاپەرەی فەڕمی

بەرێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی - هەولێر - لاپەرەی فەڕمی

Share

Educational planning

17/09/2022

پرسەنامە:
بە ناوی بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەدەیی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەرێز مامۆستا (هونەر سابیر) بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەورەدەی هەولێر دەکەین . لەخوای گەورە داواکارین کۆچ کردوو بەبەهەشتی خۆی شاد بکات و دوا ناخۆشیتان بێت وە خوای گەورە سەبوورری هەموو لایەک بدات. ،
انا للە وانا الیە راجعون

١٧ی٩ی ٢٠٢٢

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرـ پەیجی فەرمی‎'s post 18/04/2022
Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرـ پەیجی فەرمی‎'s post 22/02/2022

کۆبوونەوەی هێشووی پەروەردەیی هەڵێر
Erbil Education cluster meeting
22 feb 2022

02/01/2022

دەربارەی پڕۆژەی گەڕانەوە بۆ فێربوون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢

22/12/2021

پرسەنامە

بەناوی بەرێوەبەر و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی، پرسەو سەرەخۆشی بوو خۆمان ئاڕاستەی هاوپیشەمان. بەرێز (هەڵات بایز) فەرمانبەری بەشی ئایتی سەر بە بەێوەبەرایەتییەکەمان دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان لەخوای گەورە داواکارین جێگەی بەهەشت بێت و دوا ناخۆشیتان بێت .
انا للە وانا الیە راجعون
٢٢-١٢-٢٠٢١

07/10/2021

بەناوی بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەنی پلاندانانی پەروەردیی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عارەب) بەرێوەبەری قوتابخانەی کەمپی دارەشەکران سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات دەکەین.
داواکارین لەخوای گەورە کە سەبووری بە خانەوادەکەیان ببەخشێت. و خوالێخۆشبوو بخەتە بەر ڕەحمەتی فراوانی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون.
٦/١٠/٢٠٢١

21/08/2021

بەناوی بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەنی پلاندانانی پەروەردیی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مامۆستا فرەنسیس) بەرپرسی پێشووی هۆبەی ئامار لە بەرێوەبرایەتییەکەمان دەکەین.
داواکارین لەخوای گەورە کە سەبووری بە خانەوادەکەیان بدات. و خوالێخۆشبوو بخەتە بەر ڕەحمەتی فراوانی.

30/04/2021

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە
(سەبارەت بەڕانكینگ و پۆلێنبەندی ئاستی فێربوون)

چەند میدیایەك سەبارەت بە ڕیزبەندی یان پۆلێنبەندی پەروەردەیی هەرێمی كوردستان و عێراق بێ ئەوەی پشت بەسەرچاوەی باوەڕپێكراو ببەستن، ڕاپۆرتی هەڵەیان بڵاوكردۆتەوە. بۆ بەرچاوڕوونی گشتی بەپێویستمان زانی لەم چەند خاڵەدا بابەتەكە ڕوونبكەینەوە:
یەكەم: ئایا كوردستان پێشتر لە كوێی ئەو ڕیزبەندەدا بووە تا ئێستا كرابێتەدەرەوە؟ بفەرموون ڕیزبەندی پەروەردەیی هەرێمی كوردستانمان لە ساڵانی پێشوو نیشانبدەن. تا بزانین پەروەردەی هەرێم لە چ ساڵێكدا و لە چ ڕانكێك و لە چ ئاستێكدا بووە، تا ئێستا دەركرابێ؟ هەر بۆ زانیاری گشتی ئەم بابەت تەنها پڕ كردنەوەی كاتی هەندێک لە میدیاكانە وە لە ڕووی زانستییەوە هیچ بنەمایەكی نییە.
دووەم: سەبارەت بە ڕانكینگی داڤۆس وەك لە میدیاكاندا ناوی هاتووە، عێراق بە هیچ شێوەیەك بەشداری ئەو ڕانكیگەی نەكردوە. هەر وڵاتێك بیەوێت بەشداری لەم ڕانكینگەدا بكات دەبێت سەرەتا زانیاری ورد دەربارەی خوێندن لە وڵاتەكەیدا بدات و تێچووی بەشداریش لە ڕانكینگەكە بدات، كە عێراق بەویستی خۆی بەشداری نەكردوە، سەرەڕای هەموو ئەوانە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ڕانكینگی داڤۆس هەر نەكراوە.
سێیەم: دوا بە دوای ئەم بابەتە ئێمە وەك پلاندانی وەزارەتی پەروەردە پەیوەندیمان بە چەندین ڕێکخراوی نیودەوڵەتی وەك یونسێف و یونسکۆوە کرد، ئەو ڕێكخراوانە پێیان ڕاگەیاندین کە لە دوای ساڵی ٢٠١٩وە هیچ هەڵسەنگاندنێکی جیهانی پەروەردەیی باوەڕپێکراو بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسیەکانییەوە نەكراوە.
چوارەم: لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم پۆلێنکردنە لەلایەن کۆربەندی ئابووری جیهانییەوە كراوە، بە پشت بەستن بە چەندین داتا و ئاماری ڕێکخراوەکانی دیکە، بۆ نمونە داتای ڕووپێوى هێشوویى فرە نیشاندەر MICS هەڵسەنگاندنی فێربوون وەك ( TIMSS, PIRLS, PISA, SACMAQ, ASER,EGRA) هەروەها چەندین سەرچاوەی دیکە ، هەرێمی کوردستان بەشداری هیچ کام لە هەڵسەنگاندنانەی نەکردووە، هەروەها هیچ کاتێکیش داتاکانمان بۆ ئەم کۆربەندانە نەناردووە و هەرێمی کوردستان وەك هەرێمێک نەیتوانیوە بەشداری ئەم جۆرە پۆلێن کردنانە بکات، چونکە ئەم جۆرە پۆلێنانە تەنها بۆ دەوڵەتانە .
پێنجەم: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار هەوڵیداوە کە بچێتە ناو ڕیزبەندی ئەم پۆلێنكردنانە، بەڵام ڕێکخراوەکان پێیان ڕاگەیاندووین، کە ئەوان تەنها دەتوانن داتای عێراق وەربگرن و پۆلێنی بکەن، نەك هەرێمێك لە نێو وڵاتێكدا ، لە دواین پەیوەندیمان بۆ پەیمانگای ئاماری یونسکۆ لەبەرواری ( 23/3/2021 ) کە داوامان لێکردوون کارمان لەگەڵ بکەن و ناومان بچێتە نێو ڕانکینگی ئەوان و پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ( ئامانجی چوارەم کە تایبەتە بە پەروەردە ) دیاری بکەن، بەڵام رایانگەیاند داتا بەجیا لەسەر ئاستی هەرێم و پارێزگا وەرناگرن و تەنها دەتوانن داتاکانی عێراق وەك وڵاتێك لە پۆلێنەکانی خۆیاندا تۆماربكەن.
شەشەم: سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە (k-12)یە، زۆر جیاوازە لەگەل سیستەمی خوێندنی عێراق، کە سیستەمی ( 6-3-3) تەنانەت، جیاوازیشە لەڕووی پرۆگرامەکانی خوێندنیشەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی چەندین ڕێکخراوی جیهانی، بۆ نمونە ڕاپۆرتی یونسێف كە بە ناونیشانی ( cost for education) ڕاگەێنرا، ئەوە ئاشكراكراوە كە لە ڕووی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان باشترە بە بەرواوورد لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەراست و خوارووی عێراق، هەروەها ئەگەر سەیری دواین داتای ڕووپێوی فرە نیشاندەر بکەین کە چەندین بوار لە خۆ دەگرێت، یەك لەوانە پەروەردەیە، هەرێمی کوردستان لە چەندین بوار لە پێشەوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە.
حەوتەم: ڕێكخراوی یونسێف هەڵسەنگاندنی نیشتیمانی، بە هۆی كۆكردنەوەی زانیاری و چۆنیەتی و كوالیتی فێربوون لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا كردوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەكەی ڕانەگەیەنراوە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەنجامەکانی بەراورد کردووە بە چەندین وڵاتی دیکە، ڕاستە هەرێمی کوردستان لە دواوەی چەندین وڵاتی پێشکەوتووەوەیە بەڵام لە پێشەوەی چەندین وڵاتی دیكەشە.
هەشتەم : ئەمرۆ دوای ناردنی ئیمەیل بۆ کۆربەندی ئابوری جیهان ( داڤۆس ) ، کۆربەندی ناوبراو بەرێز ( Oliver Jabbour) ی دەستنیشان کرد بۆ مەبەستی روونکردنەوە سەبارەت بەم بابەتە، بۆیە بەڕێز ئۆلیڤەر لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لە وەتس ئاپ بە ئێمەی ڕاگەیاند کە ئەم زانیارییە بە شێوەی ڕاپۆرت لە سالێ ٢٠١٩ لە ژێر ناونیشانی (The global competitiveness report ) دەرچووە، لەبەر ئەوەی لە عێراق داتای تەواو نەبووە بۆیە نەمانتوانیوە عێراق بخەینە نێو ئەم ڕاپۆرتە، بۆیە ئەگەر لە داهاتوو عێراق داتا بەردەست بخات ئەوا کاری لەسەر دەکەن .

لەکۆتایدا جەختدەکەینەوە كە ئێمە لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بەدەستبهێنین وەک هەرێمی کوردستان بەشداربین لە ڕیزبەندی پەروەردەیی جیهانی، لەماوەی ٢٩ ساڵی رابردوو هیچ کات پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەو ڕیزبەندیانەدا نەبووە. هاوتەریب بەو هەوڵەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرالیش لەهەماهەنگیداین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بەشداربێت لە تاقیکردنەوە جیهانیەکان، بەتایبەتی لە بابەتی زانستەکان و بیرکاری کە بۆ قۆناغی چوارەم و هەشتەمی بنەڕەتی سازدەكرێن.
ئەوە رادەگەیەنین بواری پەروەردە و فێربوون لەهەموو جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا روبەرووی ئالێنگاری بۆتەوە واباشترە ئەو جۆرە لە میدیا خوێندنەوەی هەبێت بۆ ئەو دیاردە جیهانیە کە لە ئێستادا هیچ کەرت و کایەیەکی کۆمەڵگاکان وەک سەردەمی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی
٣٠ ی ٤ ی ٢٠٢١

25/03/2021

راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا :

١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.

٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان
تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی - هەولێر - لاپەرەی فەڕمی‎'s post 23/02/2021

ئاگاداری ...

فۆڕمی داواكاری ( وانەبێژان دانان وەك خۆی )

رایدەگەیەنین بۆ ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن ،
سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە .
تێبینی: بەهیچ شێوەیەك فۆرم لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت ، بەلكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت ، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت .

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
٢٣-٢-٢٠٢١

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی - هەولێر - لاپەرەی فەڕمی‎'s post 20/02/2021

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢١، " ئالان حمەسعید سالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە ئامادەبوونی "ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری" کونسولی ئیمارات لە هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، لە قوتابخانەی (نازدار)ی بنەڕەتی تێکەڵاو (٨٠) هەشتا تابلێت بەسەر قوتابیان دابەش کرا. لە چوارچێوەی قوتابخانەی دیجیتال. کە لایەن میرنشینی عرەبی و مانگی سوری میرنشینی عەرەییەوە وەک یەکەمین پرۆژی لەم جۆرە لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. خۆشحالین کە وەکو بەرێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی لە ب.گ. پەروەردەی هەولێر سەرپەرشتی ئەم پرۆژیە دەکەین. هەوڵ و توانامان دەخەینە گەر بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژیە تا بتوانین لە داهاتوو ژمارەیەکی زۆر قوتابیان و قوتابخانەی زیاتر بخەینە سەر ئەن پرۆژەیە.

ب.پلاندانانی پەروەردەیی

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Irbil
44001