08/07/2021
قوتابخانەی ئیبن خەلەكانی بنەڕەتی 1952
مدرس
08/07/2021
20/06/2021
خشتەی بازنەی یەکەم
20/06/2021
خشتەی بازنەی دووەم
"""""""ئاگاداری"""""""
وەزارەتی پەروەردەبڕیاریدا:-
ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (٢٠٢١/٥/١٦ ) دەرگای قوتابخانەکان بکاتەوە تاپرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت بەڕێکاری خۆپارێزی لەهەفتەیەک ٣ ڕۆژ دەوام بەتەناوب بکرێ.
واتا پۆلەکانی(۱و۲و۳) و( 4-5-6 )سێ ڕۆژ دەوام دەکەن،
تێبینی///ڕۆژی یەک شەممە بەرواری(٢٠٢١/٥/١٦ )پۆلی(٤.٥.٦ ) کاتژمیر٨ ئامادادەبن لە قوتابخانە
ڕۆژی دووشەممە بەرواری(٢٠٢١/٥/١٧)
پۆلی(1 .2.3 )سه ره تايي کاتژمیر ٨ ده وام دەکەن
[کارگیری قوتابخانەی ئيبن خه له كان]
17/04/2021
ئاگاداری ...
قوتابیانی ئازیز ئاگادار دهكهینهوه لهڕێكهوتی ( 17 / 4 / 2021 ) بةيانى شةممة خوێندنی ئەلیکرۆنی و ئۆنلاین بهشێوهی ( ئیلزامی ) دهست پێدهكات واتا له سه رقوتابي واجبه ته ماشا بكات وه ماموستاكان متابعه ي ده كه ن . ئهگهر بارودۆخی تهندروستی ڕێگابدات خوێندنی ناوپۆل به شێوهی ( تهناوب ) سێ ڕۆژ به سێ ڕۆژ دهست پێدهكاتهوه ئهگهرنا تاقیكردنهوهی كۆتایی وهرزی یهكهم كه وا بریاره له ( 5 / 6 / 2021 ) ئهنجام بدرێت قوتابیان تهنها بۆ تاقیكردنهوهكان دێن بۆ قوتابخانه . بۆیه دهبێت قوتابیان بهیهكێك لهم ڕێگایانه دهست بهخوێندن بكهن :-
1- قوتابخانهی ئهلیكترۆنی : -
www.ewane.krd
2- ئهپلیكهیشنی قوتابخانهی ئهلیكترۆنی بۆ مۆبایل :-
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.softmax.ewane&hl=en&gl=US
3- پهیجی تهلهفزیۆنی پهروهردهیی له فهیس بووك :-
تەلەفزیۆنی پەروەردەیی
4- كهناڵی ئاسمانی پهروهردهیی لهتهلهفزیۆن لهسهر مانگی دهستكردی نایلسات به فریكوێنسی ( 11137 - V - 27500 ) و لهكهناڵه ناوخۆییهكانیش ههیه .
5- سایتی ( ههوره فێرگه ) :-
www.hrf.one
6- لینکی چەناڵی تێلیگرامی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی :-
https://t.me/PARWARDAYI
7- ڤیدیۆی بابهتهكانی خوێندن له یوتیوب :-
https://www.youtube.com/channel/UCf4QlOF3EpdmCL18T59EA8Q/playlists
وه ئه و گروپه ي بو پوله كانمان داناوه ماموستاكاني خوتان وانه ي تيدا بلاو ده كه نه وه هيوادارين سودي هه بيت بو تان وه بو پرسيار كردن ده توانن روژاني دووشه مه و جوارشه مه سه ردانمان بكه ن
ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویست دەکەین ڕۆژی (یەک شەمە ) سەردانی قوتابخانە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرە
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا :
١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.
٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان
تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١
10/03/2021
سلام علیکم.. ٸەوە بڕیاری لێژنەی ڕوو بەڕوو بوونەوەی کرۆرۆنایە .. دەوام لە 12 تا24 ڕاگیرا رۆژی 25ی 3 دەوام دەست پێ دەکاتەوە
03/03/2021
مەراسیمی رێزلینانی مامۆستای راهێنراو(فلاح حسن)
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیاران ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٥ - ٢- ٢٠٢١ کۆبۆنەوەیەک ئەنجامدا لەژێر ڕۆشنایی فەرمانەکانی وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی ڕێنماییەکان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەوام و شێوازی تەناوب و بەشە وانەکان و چەند پرسێکی تر، گەیشتینە ئەم خاڵانەی خووارەوە:
١- ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە بەرواری ٧/٢/٢٠٢١ خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکان (١-١١) دەستپێدەکاتەوە بە شێوازی تناوب جگە لە باخچەی منداڵان بە (حکومی و ناحکومی).
٢- ئەو قوتابخانەی کەوا دەکەونە گوندەکان و شوێنە دوورە دەستەکان (بەو مەرجەی ژمارەی قوتابیەکانیان سنورداربێت) لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ یەک لەدوای یەک دەوام دەکەن ( لە ڕۆژێ یەکشەممە تاکو سێشەممە). پێویستی پەروەردەی قەزاکان لەماوەی یەک ڕۆژدا لیستی سەرجەم ئەم قوتابخانانە ئامادە بکەن و ڕەوانە بکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەمەبەستی پێدانی ڕەزامەندی.
٣- بەرواری (٦/٢/٢٠٢١) پێویست سەرجەم مامۆستایان و یاریدەران و سەرپەرشتیارانی هاوڕێی رەخنەگر لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی ڕێکخستنی خشتەی وانەکان و دابەشکردنی قوتابیان بەسەر پۆلەکان.
٤- پێویستە پێشینەی کارەکانی بەڕێوەبەری قوتابخانە و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیارەی هاوڕیی رەخنەگر پێکهێنانی لێژنەی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بێت بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری قوتابخانە و ئەندامیەتی یاریدەر و مامۆستایەک قوتابخانە و ڕێنماییکاری پەروەردەیی ئەگەر هەبێت ئەگینا دوو مامۆستا دەبن بە ئەندام). بەپێی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (٥٥) لە ٣/٢/٢٠٢١ و دوایی ڕێمنایی تایبەت دەگات بە دەستتان.
٥- ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
٦- سەبارەت بە شێوازی تناوب بەم شێوەیە دەبێت ئەم خاڵانەی خووارەوە کارگێڕی قوتابخانە بە هاوکاری سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگر ڕێکدەخرێت :
» قوتابخانەکانی (١-٦) دەوام بە شێوازی تناوب بازنەی یەکەم سێ ڕۆژ و بازنەی دووەم سێ ڕۆژ و رۆژێک نا ڕۆژێک وە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ ڕێکخستنی شێوازی تناوب بەتایبەتی دەرەوەی شارەکان بەمەبەستی گونجاندنی تناوب لەگەڵ هاتووچۆی مامۆستایان و بە ڕەچاوکردنی چڕی ژمارەی قوتابیان لە پۆل و پابەند بوون بە ڕێنماییەکان.
» قوتابخانەکانی (١-٩) دەوام بەهەمان شێوە بە شێوەی تناوب دەبێت بەپێی بازنە لە بازنەی یەکەم تا بازنەی سێیەم، ئەگەر یەک دەوام بوو یان دوو دەوام بوو لەسەر خۆی ئەوا دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە کە ڕۆژێک نا ڕۆژێک قوتابیان بەپێی بازنە و واقیعی قوتابخانەکای دابەش بکات.
» قوتابخانەکانی (٧-٩) بەهەمان شێوە ئەم بازنەیە دابەش دەکڕێن بەپێی واقیعی قوتابخانە و دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە قوتابیان دابەش بکات ڕۆژێک نا ڕۆژێک بۆ هەر گروپێک.
» قوتابخانەکانی (٧-١٢) لەبەر ئەوەی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەک باروودۆخەکە جیاوازە بۆیە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە بەپێی گونجاندنی لەگەڵ واقیع قوتابیان دابەش بکەن و بەڕەچاوکردنی ئەوەی پۆلی ١٢ هەموو ڕۆژ دەوام دەکەن بەمەبەرجێک ڕەچاوی ڕێنمایی تەندروستی بکەن.
» قوتابخانە ئامادەییەکان (١٠-١٢) لەبەر ئەوەی پۆلی ١٢ هەموو ڕۆژ دەوام دەکەن بەهەمان شێوە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەپێی واقیعی قوتابخانە ڕۆژێک نا ڕۆژێک قوتابیانی پۆلی (١٠ و ١١) دابەش بکەن.
٧- دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ ڕێکخستنی کاتی دەوامی مامۆستایان و بەمەرجێک مامۆستایان پابەند نەکرێن بە مانەوەیان لە قوتابخانە تا کۆتایی دەوام بەڵکو مامۆستا دەتوانێت تەنها لەکاتی وانەکانی خۆی لە قوتابخانە ئامادە بێت بەپێ خشتەی ڕۆژانە.
٨- سەبارەت بە خشتەی بەشەوانەکان دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەپێێ ڕۆژانی دەوامی قوتابیان و واقیعی قوتابخانە بەشە وانەکان بگۆنجێنن بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگەر.
٩- ئەو قوتابخانانەی کەوا پێشتر تایبەتمەندیان هەبوو ڕۆژانی شەمە یان ٥ شەممە دەوامیان نەدەکرد پێویستە هەموو ڕۆژێک دەوام بکەن.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Irbil
هیرش