ق.پەرێزی هاوڕێی بنەڕەتی کچان

ق.پەرێزی هاوڕێی بنەڕەتی کچان

Share

پێگەیاندنی نەوەیەکی نیشتیمان پەروەر ، زانست خواز و مافپەروەر ...

Photos from ‎ق.پەرێزی هاوڕێی بنەڕەتی کچان‎'s post 24/05/2026

*ئـــــــاگــــــاداری* و بەرچاو رۆنی بۆ
قوتابی و دایک و باوکان

24/05/2026

ئاگاداری لە قوتابخانەی
«پەرێزی بنەڕەتی» کچانەوە
قوتابییە خۆشەویستەکانمان، باوانی بەڕێز..
ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەیانی (دووشەممە) ٢٠٢٦/٥/٢٥
ڕۆژی وەرگرتنەوەی کارتی کۆتایی ساڵە. تکایە هەموو قوتابییان لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن.
⏰ کات: کاتژمێر [١٠:٠٠ ی بەیانی]

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کچە لێهاتوەکانمان.

16/05/2026

ڕۆژی زمانی کـوردی 🇹🇯

⭐ لە ڕۆژی زمانی کوردی دا ( ۵٠ ) وشەی باو
بۆ هێناون و لەوێنەیەکدا هه يه
کە ڕۆژانە لەکاتی گفتوگۆ و دەربڕین بەکاریان دێنین و
وشەکان کوردی پەتی نین و هی بێگانەن،

بەهیوای سوود و بەکارهێنانیان🌷

15/05/2026

۱۵ی ۵ ــ رۆژی زمانی کـــوردی🌷

⭐ ناساندن، بۆچی ئەم ڕۆژە؟

ــ ئەم ڕۆژە بۆ رێزلێنان لەزمانی دایک و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد دیاری کراوە.
ــ هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم رێکەوتەش دەگەڕێتەوە بۆ
١٥ی ۵ی ١٩٣٢، کاتێک یەکەم ژمارەی گۆڤاری "هاوار" لەلایەن میر جەلادەت بەدرخان لە دیمەشق بە ئەلفوبێی لاتینی کوردی بڵاوکرایەوە، کە وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی نووسین و ئەدەبیاتی کوردیدا.

15/05/2026

⚡️ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆزبێت، زمانمان شوناسمانە.

بۆ پاراستنی ئەم شوناسە، ئاگۆرا ڤیژن هەمیشە هەنگاوی نوێی ناوە و ئەدەب و کتێخانەی کوردیمان لە ڕێگای بە دیجیتاڵکردنەوە گەیاندۆتە جیهان، ئەمە جگە لەوەی هەمیشە لە کارداین بۆ ئاشانکردنی جیهانیش بە قەڵەم و ئەدەبی کوردی لە ڕێگای وەرگێڕانی بەرهەمە کوردییەکان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی.

#کورد #کوردستان #زمان #جیهانی

15/05/2026

زمانی کوردی، تەنها ئامرازێک بۆ قسەکردن نییە…
بەڵکو گەنجینەیەکی پڕ لە مێژوو، ئەدەب، هەست و ناسنامەی نەتەوەیەکەمانە 💙

هەر پیتێکی زمانی کوردی، چیرۆکی نەوەیەک دەگێڕێتەوە؛
هەر وشەیەکی، بۆنی خاک و مێژووی کوردستانی تێدایە 🌿

وەک گۆران دەڵێت:
«زمانی کوردی، زمانی دڵە» ✨

لە ڕۆژی زمانی کوردیدا، پێویستە هەموومان بە پاراستن و بەهێزکردنی زمانی دایکمان شانازی بکەین،
چونکە نەتەوەیەک بە زمانەکەی دەمێنێتەوە 📚💛

ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆزبێت 🌸




#کوردستان



#خوێندن
#فێربوون

13/05/2026

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ( بازنەی یەکەم واتە پۆلی ١و٢و٣ )ی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە کە وا سبەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی١٤-٥-٢٠٢٦ ئـامادەبن لە قوتابخانە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی « ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن »

🔶🔶. کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی

( ( ڕاگەیاندنی قوتابخانەی پەرێزی هاورێ ی بنەڕەتی ) )

١٣ ــی / ٥ـــی / ٢٠٢٦

10/05/2026

چەنــــــــد ئامۆژگارییەک بۆ *قــــــوتـــــابــــی*
• پشوو بدەن: دوای تاقیکردنەوە مێشکتان ئازاد بکەن و ڕاستەوخۆ مەچنەوە سەر کتێب.
• پێداچوونەوە مەکەن: دوای تاقیکردنەوە، باسی وەڵامەکان مەکەن بۆ ئەوەی ورەتان دانەبەزێت بۆ سبەی.
• خەو: شەوانە بە باشی بخەون، چونکە مێشکی ماندوو زانیارییەکان بیر دەچێتەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیەکان دەخوازین

Photos from ‎ق.پەرێزی هاوڕێی بنەڕەتی کچان‎'s post 08/05/2026

خشتەی ئەزموونی کۆتایی (وەرزی دووەم-خوولی یەکەم)
*
*

قوتابییە خۆشەویستەکان..
تاقیکردنەوە وێستگەیەکە بۆ پیشاندانی تواناکانتان. هیوادارم بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە ڕووبەڕووی پرسیارەکان ببنەوە. دڵنیام هەر یەکێکتان خاوەن بەهرەیەکی تایبەتە.
بەهیوای نمرەی بەرز بۆ هەمووان!

08/05/2026

ڕێنمایی زۆرگرنگ
بۆ کەس وکاری قوتابیان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان



🔶 پێویستە خێزانەکان ئەم ماوەیە و لەکاتی تاقیکردنەوەکان سەردانی کردن زۆر کەم بکەنەوە
یاخود هەر نەیهێڵن.

🔶 پێویستە ئامێرەکانی وەك "مۆبایل ـ پایسکل ـ هەریاریەکی تر" وەربگیرێتەوە لە قوتابی تا دوای تاقیکردنەوە یان سنوورداربکرێت،

🔶 پێویستە خێزانی قوتابی لەبەر بەرژەوەندی قوتابی سەیرکردنی تیڤی کەم بکەنەوە ئەگەر زۆر پێویست نەبێ سەیری نەکەن.

🔶 ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و پەروەردەیی لەناو ماڵ
بۆ قوتابی ئەرکی سەرشانی خێزانە، هەرشتێك بێ
کە وابکات ئاسانکاریان بۆبکات لەخوێندن.

🔶 ڕێنمایی و ئامۆژگاری بکە و وتەی بەسوود و گەشبینی پێبلێ وایلێبکە حەز بکا دەربچێ و لەتاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبێ.

🔶 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز واتە بەرهەمی وەرزێکی خوێندن، واتە گرنگیەکی زۆری هەیە لە سەرکەوتن و دەرچوونی ڕۆلەکەت لەم ماوەیە کەمە، بۆیە هەول بدەن
و لەگەلی خۆتان ماندوو بکەن.

🔷 تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی سەرەوە بکەن بۆ ئەوەی ڕۆڵەکەت بەرزترین نمرە بەدەست بهێنێ و بەسەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکانی بکات.

ــ "بێگومان قوتابیان و ڕۆڵەکانمان شایانی باشترینن"

بەهیوای سوود بۆ قوتـابیانی خۆشەویست

-

28/04/2026

سلاو دایک و باوکانی بەرێز
سەبارەت بە بازنەی یەکەم هەر سێ رۆژ بەیانیانن و کات ژمێر ٨:٠٠ بەیانی تاقیکردنەوەکان دەکرێت

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Kasnzan
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 16:00
Tuesday 08:00 - 16:00
Wednesday 08:00 - 16:00
Thursday 08:00 - 16:00
Saturday 08:00 - 16:00
Sunday 08:00 - 16:00